Monday, 10/05/2021, 17:37
9831 بینراوە
(ئەم نوسینەم لە سەرەتای ساڵی 2009 دا نوسیوە و لە هەندێك ماڵپەردا بڵاوکرابۆوە، بەداخەوە لە ئەرشیفەکانیاندا نەماوە. لەو سەردەمەدا هێشتا باوەڕم بەوە بو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە ئاراستەیەکی دیموکراسیدا بڕوات و لەو ڕێگایەوە ببێت یەکێك لە هاوپەیمانانی وڵاتانی دیموکراسی لەسەر بنەمای باوەرو پراکتیزەکردنی ئەو سیستەمە و بەهاکانی. لەو گۆشەنیگایەوە لەو باوەرەدا بوم کە دەتوانێت پەیوەندی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیموکراسی بەهێز و بەردەوام بکات و پشتیوانەکانی لەسەر بنەمای هاوبیریدا بەهێزتر و سیستەماتیکی تر بکات. بەڵام وەك ئەوەی ڕۆژانە دەبینین وڵاتانی ڕۆژئاوا بە چاوێکی رەخنەگرانەوە لە سیاسەت و کردارە ناڕەواکان و پێشێلکاریەکانی حکومەتی هەرێم دەڕوانن و پەیوەندیەکانیان تەنها لە چوارچیوەی بەرژەوەندیە کاتیە هاوبەشەکانیاندا درێژە پێدەدەن.) |
© 2019- Kurdistanpost