هێزەکانی ئاسمانی پەکەکە

Monday, 10/05/2021, 18:43

4685 بینراوە


 پێویستە پەکەکە قۆناغی بەرگری بگۆڕێ بە قۆناغی هێرش و چوونە نێو ئامانجەکانی دوژمن و پەکخستنیان.
لەجەنگدا هێزی ئاسمانی یەکلایکەرەوەی سەرەکی زۆربەی جەنگەکانە.
 لەدوای سەرکەوتنەکانی هێزی گەل بەسەر دوژمنانی داگیرکەری سوپای جەندرمەی تورکیا لە چیاکانی گارە، بۆ جارێکی تر دوژمن لووتی شکا لە زاپ و ئاڤاشین. ئەم جارەیان ژمارەی کوژراوانی دوژمن زۆر زۆرترە وەك لەوەی ئاماژەی پێدراوە، وە یەکێ لەو کاریگەریانەی لەم بەرگرییەی پەکەکەدا نواندی و توانی باڵا دەستی لە جەنگەکە دەربخات دیارە هێزەکانی ئاسمانی پەکەکەیە کەلە  ڕێگای درۆنەوە زەرەر و زیانێکی گیانی و ماددی لە دوژمن داوە.
لەم کاتەدا پێوستە هێز و یەکینەکانی پەکەکە لەڕێگای ئەو چەکە نوێیەی کە بەکاریان هێنا دژی دوژمن بتوانن بیگوێزنەوە بۆ نێو شارە گەورەکانی تورکیا و دژ بە بنکە سەربازی و هەواڵگریەکان بەکاری بێنن، لەبەرئەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بەتەواوی ترس ئەخاتە دڵی دوژمن و چێتر ناتوانن هەروا بەسانایی هەر کوێیەکیان بوێ ، بۆمبا بارانی بکەن. گەر پەکەکە بەهەمان پێوەر پەلاماری شوێنە سترتیژەکانی سوپای تورکیا لە نێو خاکی خۆیدا بەئەنجام بگەیەنێ، ئەوا تورکیا ناچار ئەبێ دەست بکا بە دانووستاندن و وازهێنان لەو شەڕەنگێزیە هەمیشەییەی دژ بەگەلەکەمان، هەیەتی.
ڕەنگە چۆنێتی ئەو پرۆسەیە هەروا ئاسان نەبێ و چۆن ئەوان بتوانن ئەم جۆرە چەکە بەو شێوەیە و لەو خاکە فراوانەدا کە چەندین بنکەی سەربازی و خاڵی پشکنین لە سەر زەوی و لە ئاسمانەوە بەردەوام هەن دزەیان پێبکرێ و ئەو هەموو لۆجستیکی جەنگە هەروا ببرێتە شارەکانی وەك ئەستەمبول و ئەنکەرە.. دیارە ئەمە گەر خەونیش نەبێ زۆر لە خەونەوە نزیکە، لێ هەوڵی لەو جۆرە ئەبێ بدرێ و لەم کاتەدا کە ئەردۆگان و سوپاکەی لەگەڵ گەلی تورکیا متمانەیان بەیەکدی کەم بۆتەوە و ئاستی ئابووری بەشێوەیەك ناهەموار بوە کە کاتێکی باشە بۆ ئەوەی هەواڵگری پەکەکە بتوانێ چەندین تۆڕی سیخوڕی بڵاو بکاتەوە و لەڕێگای پارەوە بتوانن کارەکانیان بۆ ئاسان بکەن و پیلانەکانیان ، سەربکەوێ.
هیوادارین پەکەکە نەك هەر خۆشی و شادی ئەو سەرکەوتنانە بێ هۆشیان نەکا و لەخۆیان بایی نەبن، بەڵکە هەنگاوی گەورەتر بنێن بۆ ئەوەی لەهێزێکی بەرخودانی شۆڕشگێڕی پارتیزانیەوە بتوانێ لەڕێگای ئەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتەی لەبەردەستیاندایە، برەوی پێبدەن و گورزی جەرگبڕ و ئابووری وێرانکەر لەدوژمن لەنێو خاکی خۆیان وشارەکانی خۆیان،بەئەنجام بگەیەنن.
لەو باوەڕەدا نین دوژمن بەکوشتنی چەند سەد وەیان هەزار سەربازێ واز لە دوژمنایەتی گەلەکەمان بێنێ و چیتر هێرش و بۆردومانی فڕۆکە نەکا و لە بنکەکانی خۆیان دانیشن و واز بێنن، لێ کاتێ پەکەکە توانی چەند درۆنێك بنێرێتە سەر ئاسمانی ئەنکەرە و ئەستەمبول و چەند ئامانجێکی سەربازی و ئابووری گرنگی دوژمن کاول و وێران بکا، ئەوا بێ گومان دوژمن ئەبێ پەنا بۆ کاری دیبلۆماتی و دانووستان بکاتە ئەژندای خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە