ترس چاوەکانی سیاسەت دەبەستێت

Monday, 05.10.2021, 21:16

1137 بینراوە


زۆرینە وا بیردەکەنەوە کە ئاخر زەمانە،بۆ کۆتایی ژیان زۆری نەماوە: فەساد دونیای گرتۆتەوەو وڵاتان ڕوو لە دواکەوتنن.  
تەسەوڕکرنی بارودۆخێکی ئاوا بەسە، تا فیکری مرۆڤەکان شپرزە ببێت و چارەسەری دەرچون لە کێشەکان نەبینێن.
ترس بەسەریاندا زاڵدەبێت و دەکەونە داوە سیاسیەکان کە هیچ بنەمایەکیان نییە."مارتا نوسباوم " مامۆستای زانکۆی شیکاگۆ لە کتێبی" سەڵتەنەتی  ترس"دا ،پەیوەندی سەرسوڕهێنەری " ترس و هێز " تاوتوێ دەکات.

گفتوگۆی هوپ ریز لەگەل مارتا نوسباوم.لە نۆڤەمبەری ۲۰۱٦، فەیلەسوفی ئەمریکایی -مارتا نوسباو-م لە تۆکیۆ دەژیا و خۆی بۆ پێشکەشکردنی وتارێک ئامادەدەکرد،کە لەئەنجامی هەڵبژاردنەانی ئەمریکا ئاگادارکرایە وە.ئەو  ماوەیەکی زۆر دەربارەی فەلسەفەی ئیحساسات تەحقیقی کردووە ،لەکاتێکدا کە نیگەرانی ئەنجامی سەرکەوتنی ترەمپ بو،تێگەیشت کە خویشی دیسان"بەشێکە لەم کێشە"یە.کاردانەوەی نوسباوم بووە هۆی نوسینی دواین کتێبی  ،واتە  کتێبی" سەڵتەنەتی ترس"،کارێک کە بەشێکی جۆرێک مانیفێستە ،بەشێکی گفتوگۆی سوقڕاتییانە یە ،دەربارەی ڕۆڵی گەورەی ترس ،کەلەدەورانی سیاسیماندا دەیگێڕێت و، ئەوەی کە، بۆچی ترس مەترسی گەورەیە بۆچارەنوسی دیموکراسی ،ئەو لە کارەکەیدا کۆمەڵێک ئیحساساتی تاوتوێکردووە، وەک پێی وتم  ئەوکتێبە بەرگری لەو ئایدیایەدەکات کە " توڕەیی و ڕق وحسادت" دەکەونە ژێر کاریگەری ترس و وێرانکەرتر دەبن.ئەو باوەڕی وایە ترس ئیحساسێکی بنەڕەتیی و ئەوەلییە ، پاڵنەرێکە هەم مناڵان هەستی پێدەکەن،هەم کاتێک گەورەدەبین لە زەمینەی کۆمەڵایەتی دا پێک دێت ودروستدەبێت.
ترس بابەتێکی کۆمەڵایەتی،خۆپەسندانە و زۆرجار نادروستە.ئەو دەڵێت: کاتێک لەئەوانیتر دەترسین ،زۆربەی زانیاری و ڕاستیەکان لەبەرچاوناگرین،هەمیشە مەترس گەلێک لەبەرچاودەگرین کە ئەسڵەن بونیان نیە.
ئەو پێیوایە ترس ئەمریکای کردۆتە دو جەمسەر و ،ترەمپ قودرەتی لە ترسەوە بەدەست هێناوە.

ئەمەی خوارەوە گفتوگۆیەکە لەگەڵ مارتا نوبساوم...

هوپ ریز: بەشێکی گرنگی کتێبەکەتان لەسەر فەلسەفەی ئیحساسات چڕدەبێتەوە.ئایا پێت وایە ترس بنەمایەکی ئەقڵانی هەیە؟ئایا ترس ئەقڵانییە؟

مارتا نوسبام: بەدیدی من واژەکانی "ئەقڵانی"ونا"ئەقڵانی"هەندێک گومڕاکەرن.چونکە جارێک مەبەستی ئێمە لە ئەقڵانی شتێکە کە لەسەربنەمای زانیاری باش ودروست و مەحکەم بێت،جارێکیش دروست مەبەستمان ئەوەیە کە شتێک بەتەواوی بەرهەمی ئەندێشەیە.من گوماندەکەم کە ئیحساساتەکانمان لەخۆگری ئەندێشەگەلێک بن دەربارەی موهیمترین ئامانج و پڕۆژەکانمان.
ئیحساساتەکان لەخۆگری شتێکن،کە بەزۆری دەرونناسان بە "تەخمین"ناوی دەبەن،واتا ئەوەی کە شتانێک بونیان هەیە کە لەناخەوە گرنگن بۆمان،ئێمە بەدوای هەواڵی ئەوشتانەدا دەگەڕێین،و تا بزانین ئەوشتانەی لەناخەوە هەستبەگرنگیان دەکەین بزانین چۆن کاردەکەن.
 بەڵام ڕوونە  کە ئەو ئەندێشانە دەتوانن پشت بەزانیاری هەڵەو خراپ ببەستن،لێرەوەیە کە بەباوەڕی من ئیحساسات لە مەرحەلەیەکی زۆر سەرەتایی منداڵی پێک دێن،ئەگەری زۆرە هەڵەبین لە ئیحساساتەکان. ئێستا لە نمونەی ترسدا زەمینەیەکی زۆر هەیە کە ئێمە دەکەوینە داوی هەڵەوە.مرۆڤەکان لەساڵی یەکەمی ژیاندا لەڕوی فیزیکی زۆر لاوازن،بەو پێیە ئێمە لەهەلو مەرجێکدا کە لەباری مەعریفیەوە زۆر پێشکەوتوین،لەڕوی فیزیکی لاوازین وناتوانین شتانێک بەدەست بێنین کە ئارەزویان دەکەین.ئەم بارودۆخە وەک کابوسە،کەناتوانی بجوڵێی،کارێ بکەی ،تەنانەت ناتوانی هاواربکەیت ،بەڵام ئیحتیاجیت هەموئەمانەیت.ئەوترسە سەرەتاییە بناغەی ی هەر شتێکە کە لەداهاتودا ڕودەدات، کاتێک کە وادادەنێین بڕیارە ڕۆژێک لەڕۆژان بمرین،ئەو بارودۆخە زۆرخراپتر دەبێت،وابزانم ترس لەمردن وەک  باکگراوندی ژیان ئامادەیە و تەقریبەن لەهەموو قۆناغەکانی ژیان لەگەڵمانە.لەبەر ئەوە ئەو ترسەی قۆناغی سەرەتای ژیان ئامادەیە کە بگۆڕێت بۆ کاری نابەرپرسیارانە و هستریک.

ریز:ترس چۆن پێک دێت؟ترس بۆ گەورەساڵان چۆن شتێکە؟
نوسباوم: بۆچونی گشتی ئەوەیە کەترس شتێکی خراپە و زیانبارە،بۆمن و ژیانی من زیانی هەیە، و من توانای ڕەواندنەوەی ئەوترسەم نییە. پێموایە ئەو هەستە لە مناڵیەوە دەست پێدەکات،بەڵام کاتێک گەشەدەکەین، ئەگەر لەخێزاندا هەموشتێک بەباشی بڕوات،پشتیوانی دەوروبەر بەدەست بێنین،ئیدی وەک پێشتر هەست بەبێ توانایی ناکەین.هەستدەکەین چاوەڕوانیەکانمان بەدیدێن و پێویستیەکانمان وەک" خۆراک" بۆدابین دەکرێن،بەڵام کە ئەوەڕونەدات مناڵ ئەگەر لە ژینگەیەکی نائارامم و نادڵنیادابێت،بەشێوەیەکی تایبەت  توشی ئازاری دەرونی و ناجێگیری دەبێت.بەشێوەیەکی گشتی لەوحاڵەتەدا واهە ست دەکەین دەتوانین داواکاریەکانمان سنوردارکەین،دەتوانین شتێک بەئەوانیتر بدەین،یان دەتوانین بچینە ناو پەیوەندییەکەوە.بەتێپەڕینی کات توانامان بۆهاوکاری ئەوانیتر و داڵغە و نیگەرانیمان بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی ئەوانیتر فراوان دەکەین.
 بەڵام ئەوترسە هێشتا وەک باکگراوندێک وجودی هەیە ،شتانێکی زۆر هەن کەدەتوانن ترس بێننەکایەوە.بۆنمونە نەخۆشی خۆت،یان یەکێک لەئەندامانی خێزانەکەت یان هەرشتێک کە هەستی بێ پەنایی سەرەتایی دەجوڵێنێت،شتێک کەمن ئەمرۆ لەئەمریکادا دەیبینم ، نەمانی دڵنیایی بە ئۆتۆماتیکی ،ئابوری جیهانی پەیوەندی نێوان نەژادەکان، شتگەلێکیتر کە بەردەوام لەگۆڕاندان.ئەوشتانە ترسێک دێننەکایەوە کە دەبێتە هۆی لادان و لەڕێدەرچوون.ئەگەر ئەوترسە دەربارەی شتانێکی تەواو واقیعی بوایە،کەهەڕەشەمان لێدەکات،وڵامدانەوەی سروشتی ئەوەبوو کێشەکە حەلبکەین. بەڵام لەجیاتی ئەوە شتێک کە بەزۆری لەکاتی ترسدا ڕودەدات ئەوەیە کە بەدوای تاوانباروکەمتەرخەمدا دەگەڕێین،چونکە حەلکردنی کێشە ئابوریەکان دژوارە.ئەوان زۆر ئاڵۆرن. ،ئەگەر لەوکاتەدا کەسێک بەتۆبڵێت کە"لەڕاستیدا مەسەلەکە ئەو ئابوریە ئاڵۆزە نیە،بەڵکو کێشەکە ئەو جادوگەرەی دارستانە، ئەوجادوگەرە بکوژیت تەواوە،و هەموشت چارە سەردەبێت"ئەوە کارێکە کە لەداستانەکانی پەریاندا دەکرێت،واتا هەمیشە  ڕێگەچارەی ساویلکانەمان فێردەکەن.
ریز: بەڵام ئەگەر کەسێک نەتوانێت مناڵەکەی بدۆزێتەوە،یان نیگەرانی چونەدەرەوەبێت لەوڵات ،ئایا ئەم ترسە بیانو یهە؟چۆن جیاوازی دەکەیت لەنێوان ترسە جیاوازەکان؟

نوسبام: 
ئەڵبەتە دەبێت ڕونیبکەیەوە ،کەتاکەکان چ مافێکیان هەیە،ئەوان مافیان هەیە چ شتێکیان بوێت،بەدڵنیاییەوە ئەگەر تۆ مافت هەیە چاوەڕوانی ئەوەبی مناڵەکانت هاوڕای تۆبن و لای خۆت بن،ڕێزتبگرن ئەوکات بەجێ بو بترسیت لەناکاو شتەکان لەڕێڕەوی خۆیان لابدەن.بەڵام بەباوەڕی من مەسەلە ئەوەنییە.مەسەلەکە  کاتێکە کە بەزۆرینە دەگوترێت کۆچ بابەتێکی ئاڵۆز و دژوار نییە،پێوستی بە بڕیاری سیاسی و ئاڵۆز نییە،بڕیارگەلێکی وەک  هاوکاری وڵاتانی ئەمریکای ناوەندی بۆچارەسەرکردنی کێشەکان،کە هۆکارە خەڵک بەرەو ئەمریکابێن.بەڵکو مەسەلە پەنابەری یان هێرشە.لەوکاتەدا خەڵک بە رەو ئەو ئاڕاستەیە  دەڕۆن کە فیکردەکەنەوە هەندێ سیاسەتی توندو تەمبێکەرانە ی وەک دروستکردنی دیوار،یان جیاکردنەوەی مناڵ لەدایک وباوک ،ئەو کێشە ئاڵۆزە چارەسەردەکات .
من گوماندەکەم کە خەڵک هەستدەکەن  کە ئەگەر ئەوکارە لە سنورەکان ئەنجامبدرێت،هەموشتێک دوبارە باش و خۆش دەبێت.

ریز: ئایا جیاوازیەک دەبینیت لەنێوان هاندەری ترس وترسێک کە فێردەکرێین یا بەرپرسان لە دەرونماندا دەیچێنن؟
نوسبام:من پێم وایە سروشتی ترس زۆر ڕەنگاو ڕەنگە و بەسانایی لەڕێی یاریکردن بەوشەکان دەجوڵێت.یۆنانیەکان لەبارەی ئەوبابەتە قسەیانکردووە ئاگایان لەم مەسەلەیەبووە. ئەوانە عەوام فریبەکانن کە ڕەواج بەترس دەدەن،بۆیە پێم وایە کارێک کە سیاسییەکی باش دەیکات ئەوەیە کە خەڵک ئارامبکات و بەوئاڕاستەیەدا کە خەڵک بتوانن دەربارەی کێشەکان دروست بیربکەنەوە.زۆربەی کێشەکان ئاڵۆزن،ئەوانە ناتوانرێت بە گەڕان بەدوای کەمتەرخەماندا چارەسەربکرێن. لەڕاستیدا من لەکتێبەکەمدا جۆرج بۆشم وەک سەرۆکێکی فیعلی ناساندوە.لەدوای یازدەی سێپتەمبەر خەڵک لەکۆنتڕۆڵ دەرچوو بوو، دەیانویست موسڵمانان بەهۆکار دابنێن.بۆش ئەوانی ئارامکردەوەو گوتی: ببینن، مەسەلە  خراپەکارانن ئێمە دامانەوێت دەستگیریان بکەین و ڕێگری لە تاوانکاریبکەین.بەڵام نامانەوێت یەک مەزهەب و هەمولایەنگرانی تاوانباربکەین و بەشەیتانیان بکەین.ئەو وابیری دەکردەوە کە ئەو بابەتە هێندە گرنگە کە تەنانەت ئەرشیفێکی جیاوازی دەربارەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە موسڵمانان و ئیسلام دروستکرد .ئەوە کارێکە کە مرۆڤێک دەیکات کە بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت.  بەڵام سەرکۆماری ئێمە"ترەمپ" هێزی خۆی لەتر س وەردەگرێت،ئەودەیەوێت خەڵک وابیربکەنەوە کە ئەو گەورەترین پارێزگاری ئەمریکیەکانە.مناڵێک کەدەترسێ پەنابۆ دایک وباوکیدەبات،ئەوە دایکو باوکە کە دەتوانن کۆنتڕۆڵی ترسەکە بکەن و ئاراممان بکەنەوە.

ریز: دوای هەڵبژاردن یەکێک لەڕیوایەتەباوەکان ئەوەبو کە  چینی کرێکار ترەمپیان هەڵبژاردووە کە نیگەرانی بارودۆخی ئابوری خۆیان بون، لە اتوماسیۆن دەترسان .بەڵام دواتر تێگەیشتین کە داتاکان  ئەوە پشتڕاستناکەنەوە،زۆرێک لەوانەی دەنگیان بەترەمدابوو،داهاتێکی باڵایان هەبوو،ترسی ئەم تاکانەچییە؟

نوسبام:

باشە،من دڵنیام نیگەرانی دەربارەی زۆر بارودۆخ هەیە. بەدڵنیاییەوە هەندێ لەتاکەکان بە پارستنی ئەوبارودۆخە ئابوریە"خەونی ئەمریکی" پەیوەست،خەونێک کەدەڵێت مناڵەکانتان لە ئێووە باشتر دەژین. بەڵام دەبینی لەهەڵبژاردنەکاندا غرور و ڕق بەرامبەر ژنان هەبوو.بەباوەڕی من ئەوەکێشەیەکی گەورەیە. پیاوانێک هەن کە چ دۆخیئابوریان با شبێت یان خراپ، تەنها دەیانەوێت پارێزگاری لەبارودۆخی خۆیان بکەن لەبەرامبەرژنانێک کە لەدەماغی فیلکەوتونەوە ،
کە دەیانەوێت لەهەموجێیەک بیانخەنە ژێر کاریگەری ،بەتایبەت لەزانکۆدا. هەروەها مەسەلەی نەژادیش بونی هەیە،چونکە مرۆڤ لەوحاڵەتەدا بە شێوەی ئێمە و ئەوان بیردەکاتەوە .منناتوانم بڵێم هەموشتێک ئابورییە۳
ریز: تۆ بەرامبەر چەپەکانیش دیدێکی ڕەخنەیت
 هەیە،بۆنمونە هەندێک لەقوتابیەکانت کە پارێزگاران بەوبارودۆخە تاوانباردەکەن.تۆ نوسیوتە کەناتوانیت نیوەی نوخبەی ئەمریکا بە بەشەیتان سیفەت دابنێیت.دەکرێت سەبارەت بەم بابەتە هەندێ ڕونکردنەوە بدەیت.  

نوسبام: من گومانم وایە ئێمە بوینە دوو قوتب،کە ئەوەبۆ دیموکراسی زۆر خراپ و مەترسیدارە.خەڵکی ناتوانن لەگەڵ تەرەفی بەرامبەرکاربکەن .
دەلیلێک نییەوابیربکەمەوە کە هەرکەس دەنگی بەترەمپ دابێت باوەڕی بەکۆتایی دیموکراسیە. زۆرێک وابیردەکەنەوە.ئەو کێشەیە لەگفتوگۆکاندا سەبارەت بەوەی کە دەبێت کێ لەزانکۆکاندا قسەبکات ڕەنگدەداتوە،من واقیعەن پێموایە دەبێ پارێزگاری لەئازادی ڕادەربڕین بکەین،هەتا ئەگەر پێمان وابێت ئەوکەسە واقیعەن ئەحمەقە،مەگەر ئەوکەسە ببێتە هۆی خشونەتی فیزیکی.
بەڵام  زۆر لەقوتابیەکانم پێیانوایە کە هەرکەس ڕەبتی بە هەڵبژاردنی ترەمپەوەبێت نابێت لەزانکۆدا قسەبکات.ئەوە واتا کە ئەوا ن وابیردەکەنوە بەشێک لەهاوپۆلەکانیان نابێ لە پۆلدا قسەبکەن.ئێمە لەسەردەمێکی زۆر خراپ و دوجەمسەریدا دەژین.

لەڕاستیدا ئێمە دەبێت بتوانین پێکەوە گفتوگۆبکەین،وگوێ لەیەکتر بگرین.وەمن کارەکانی جۆن هیکنلوپر ، لە کلرادو جۆن کیسک لە ئۆهایۆ بەرز دەنرخێننم کەهەوڵدەدەن لەسنوری حیزب تێپەڕن بۆ چارەسەری کێشەکان .ئێمە پێویستە داهێنانی بان حیزبی زیاترمان هەبێت.بەڵام دەبێت لەخۆمانەوە دەستتپێبکەین.من زۆر کەس لەهاوکاران و قوتابیان و خەڵکیتر دەناسم ،کە پێیان وایەبارودۆخی ئێمە  ئاخرە زەمانیەو ،ئێمە لە کۆتاڕۆژەکانمان بەسەردەبەین.پێویستە ئەوە تەواوبکەین.وەلەڕاستیدا سیاسەتی کۆچی ئۆباما زۆر جیاواز نەبو لە ساسەتی ترەمپ ئەگەر بە قوڵی بیری لێبکەینەوە.لەبەرئەوە دەبێت شتەکان بەوشێوەیە ببینی ن کەهەن.حەقیقەتی دروست بەدەسبێنین و ڕێگا چارەی دروست دەست نیشان بکەین بۆ کێشەی کۆچ.نەک ئەوەی بڵێین مادام تۆ لەگەڵ سیاسەتی ترەمپی ئیتر گفتوگۆت لەگەڵ ناکەم.

ریز: تۆ ئەکادیمیت و زۆرێک لە ئەکادیمیەکان  لەتەبەقەی نوخبەن،بەڵگەی تۆ بۆئەوەی کە زانکۆ و بەتایبەت فەلسەفە ضرورییە چییە؟

نوسبام: ئێمە بەومانایە جوداین کە  ئازادی ئەکادیمی  ،ئەڵبەتبە  کاری جێگیری ئەکادیمی  پارێزگاریمان کردوە لێی،لەبەرئەوەیە دەتوانین بۆچونەکانمان دربڕین.ئەکادیمیبون بەومانایەیە کە  دەزانین،دەتوانین،تا کاتێک کارەکانی خۆمان بەباشی ئەنجامدەدەین ،درێژە بەکارەکانمان بدەین.بەڵام ئێمە نوخبەی ئابوری نین. خوێندکارانی حقوق بە چەند ساڵ کارکردن بۆ کۆمپانیایەک ،حقوقی زیاتر و داهاتی زیاتر لە زۆربەی ئەندامانی هەیئەتی عیلمی بەدەست دێنن. بەڵام قوتابیانی من دەبێت هەوڵێکی زۆرزدەن تاکاریان دەستبکەوێت.
   ئێمە لەسەراسەری ڕوی وڵاتدا قوتابیان دەبینین،بەباشی دەیانناسین،لەهەموو دین و مەزهەب و نەژادێک ،لەبەرئەوە ئێمەکۆمەڵگایەکی ڕەنگاوڕەنگ دەناسین.هەڵبەت لەزانکۆیەکی وەک زانکۆکەی ئێمە ،خوێندکارێانێکی زۆربەتواناهەیەو سەروکارمان لەگەڵ قوتابیگەلێکی زۆربەتوانا هیە.نەک انسانی ئاسایی.بەڵام من دەچم بۆزانکۆی تر و قسەدەکەم، من دەمەوێت تاکگەلێکی زیاتربناسم.
من پێموایە وەک هاوڵاتی ،دەبێت وڵاتەکەمان بناسین،لەڕێکخراوە مەدەنیەکان بەشداریبکەین.من ئەندامی پەرستگەی خۆمم و خەڵکێکی زۆردەناسم.بەباوەڕی من پێویستە گەنجان یەک بەرنامەی اجباری خزمەتی گشتییان هەبێت،کە ئەوجیاوازیە لەوڵاتدا لەناوببەن لەگەڵ نەژادو چینەکانیتر تێکەڵبن و ئاشنایی پەیدابکەن.
ریز:  ڕۆڵی ترس لەدیموکراسیدا چییە؟ بۆچی کتێبەکەتان ناوناوە سەڵتەنەتی ترس؟

نوسبام:  سەڵتەنەتی ترس وەک باروودۆخی سەرەتای منداڵە.دایکوباوکی هەمەکارەو مناڵێکی ترساو،منداڵ دەیەوێت کە چاودێری بکرێت،سوڵتانیش دەیەوێت منداڵ سەرکزو دەروەست و ملکەچ بێت.ئەوەشتێکە کە سەڵتەنەت بە دوایەوەیەتی. ئەوانە بەدوای جەماوەرێکەوەن کە ترساو ە ،هەمیشە هەوڵدەدەن تا ترس بخەنە دەرونی جەماوەرەوە.
 بەڵام دیموکراسی جیاوازە، دیموکراسی پێویستی بەهاوکارییە. ناچاری پەیوەندیەکی هاوسەنگە بەهەمان شێوە پێویستی بە پشتبەستن بەشتانێکە کە هەمیشە جێی دڵنیایی نین،پێویستە ئارەزوت هەبێت کە لە بیری هاوڵاتیانیتر دابیت.بەبێ ئەوەی بیرلەوەبکەیتەوە کەچۆن سەبارەت بە ئەوان بیردەکەیتەوە.هەروەها پێویستە پڕۆژەی هاوبەشت هەبێت لەگەڵ ئەوانیتر.
مارتن لۆتەر کینگ دەربارەی پێویستی ئومێد بە باوەڕ وتویەتی،ئیمان بەو واتایەیە کەتۆ دڵنیانیت کە ئایا تاکەکان دەتوانن لەگەڵ تۆ کاربکەن یا نا،بەڵام پێویستە بەجۆرێک باوەڕت هەبێت کە بەوشێوەیەیە.هەروەها دەڵێت :بەهەمان هۆکار پێویستیمان بە جۆرێک ئەشقە،بەڵام یەکسەر ئەوە ئیزافەدەکات کەتۆ پێویستت بەوەنییە خەڵکت خۆش بوێت ،بەڵام پێویستە نیەتی باشت هەبێت بەرامبەریان،وپێویستە بتەوێت کاریان لەگەڵ بکەیت.
 کەواتا دیموکراسی پێویستی بەهەموو ئەوشتانەیەکاتێک خەڵک ترسێندرازۆر خۆپەرست دەن پاشەکشە دەکەن، و دەچنەوەناو خۆیانوتەنها بیرلەخۆیان دەکەنەوە،ئەوەش ناچاریاندەکات دەست بەدامەنی کەسێکەوە بگرن کەدەیەوێ کۆنتڕۆڵیان بکات
.
ریز: تۆباسی دژایەتی ژنت کرد ،چۆن وڵامی کەسانێک دەدەیەوەک کە دەڵێن مەسەلەکە ژنبونی هیلاری نەبو،بەڵکو ئەویان وەک کاندید خۆشنەدەویست؟

نوسبام:باشە، ڕەنگە ئەمە ڕاستبێت،هەڵبژاردن نزیکبو،هیلاری براوەی رای گشتی بوو،شتگەلێک هەن دەتوانن ئەنجام دیاریبکەن.من کێشەم لەگەڵ شێوەی کەمیپینەکەی هیلاری هەیە.وە هەندێ لەڕەخنەکان لە هیلاری دروستن.بەڵام ئەوبەشێوەیەکی زۆر عەجیب بەخاتری  "پیتزاگیت: پیلانگێڕی بودژی هیلاری کە ئیمەیلی بەرپرسی کەمپەینی هەڵبژاردنەکان ی هیلاری هاککراو .." و ڕواڵەتی کەسی و بەهەمان شێوە دەربارەی هەموو ئەو داستانانە کە ئایا پارکینسون ی هەیە،یان نا ،هێرشی کرایەسەر،بەشێوەیە ک هێرشی کرایەسەر کە پیاوی سپی پێست بەو شێوەیە هێرشی ناکرێتەسەر.بەباوەڕی من ئەوە بەرامبەرهەرژنێکیتر دەکرێت کەبەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.شتانێکی زۆر هەبوون لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا گوتران کە دژە ژن بون بەشێوەیەکی پەنهان ،بەشێک لەوشتانە پەیوەست بو بە پێکهاتەی لەشی ژنان و دەرچون لە پێگەی سونەتی ژنانریز: تۆ پێتوایە زۆربەی ئەوترسانەی ڕوبەڕویان دەبینەوە نادروستن،دەتوانی لەبارەی ئەمەوە کەمێک بدوێی؟

نوسبام: ترس هەستێکی سەرەتاییە و لەو جێیە زیاتر دەڕوات کە ئێمە لەواقیعدا تێیداین، بەپێی زانیاریەکانمان .ئێمە لەژێرکاریگەری ترسدا بەئەنجامەکان دەگەین .لێرەدا کارێک کەدەبێت ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە بوەستین و بیربکەینەوە "باشە،ئەو مەسەلەیە چەندە گەورەیە؟‌"ئەگەر کەسێک بڵێت تۆفانێکی گەورە بەروە کەنار دێت تۆ بە تەسەوڕێکی کابوساوی بیردەکەیەوە،زۆربەی جار سیاسەت مەدار حەقی هەیە کەهەوڵبدات  کەتۆ وابیربکەیتەوە ،چونکە ئەوان دەیانەوێت شار چۆڵبێت، و لەوشوێنە نەمێنیت کەهەیت.
بەڵا م لەهەل ومەرجی ئاسایی کە هیچ حاڵەتێکی ترس نییە کەقابیلی دەستنیشانکردن بێت  گوتنی تەعبیرگەلێک ی وەک "هجوم" "لایەنگیری"کە لە واقیعدا وشەگەلێکن بۆحاڵەتی نائاسای و باری لەناکاو، رێگایەکە بۆئەوەی کە تۆ بێ متمانەبکە ن بە بابەتە  ئاشکراکان 
   
ریز: ئەگەر ترس ئحساسێکی سەرەتاییە و هەموومان ڕوبەڕوی دەبینەوە چۆن بتوانین ئەوترسە بناسن و ڕوبەڕوی بینەوە؟
نوسباوم :  درێژەدان بە تاقیکردنەوەی خود  کارێکی باشە.من لە ئاڕاستەی دیموکراسیدا بەتەواوی هاوڕای سوقڕاتم کەدەڵێت" ژیانێک تاقینەکرابێتەوە ژیان نییە"دەلیلی نوسینی ئەم کتێبە ئەوەیە.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە بەشداری لە کۆبونەوەو کاری بەکۆمەڵ گرنگە، پێم وایە کاتێک تەنیاین لاوازتر ین،مەبەستم کۆبونەوە مەزهەبی و مەدەنیەکانە. بەڵام ئەگەر ئەندامی کۆمەڵەیەک بین پێمان وایە کاری باش ئەنجامدەدات وبارودۆخ باشترە،ئەوە ڕێگایەکە بۆ ئەوەی تەسلیمی کابوسەکان نەبین.