پارادۆکسی مرۆڤایەتی موسڵمانان

Tuesday, 11/05/2021, 23:39

8176 بینراوە


دونیای موسڵمانان بچوکە و لەهەناوی خۆیان دەڕوانن. ئەوان مرۆڤ لایان تەنها  مرۆڤی موسڵمانە و هیچیتر

هەرکە باسی ئیسلام دەکرێت ، موسڵمانان دەڵێن: ئیسلام ئاینی ئاشتییە ، ئاینی پێکەوە ژیانە، سەرانسەر پڕیەتی لە مرۆڤایەتی، بەڵام ئەمە بانگەشەیە نەک سەلماندن، ئیسلام لەبانگەشەدا زۆری پێیە، بەڵام لە واقیعدا دەستەوەستانە، لە دروشمدا فراوانە، لە واقیعدا بچوکە و لە هەناوی خۆی دەڕوانێت.
هیچ گومانی تێدا نییە، کە (ناو) هەڵگری (ناوەرۆک) نییە ، من پێم وایە چەندە پارتی دیموکراتە، ئیسلامیش ئەگەر واز لە بانگەشەکانی بێنین، هەر ئیسلامیش ئەوەندە ئاینەکەی ئاشتییە، . 
لە ئیسلامدا مرۆڤ ئەو کەسەیە، کە ملکەچی ئیسلامە و لە ناو بازنەی ئیسلامدایە، ئەوانی تر ئاژەڵن! بگرە خراپتریشن.
لەوە دەگەڕێین ، باسی ئیسلامی سیاسی دەکەین، جارێ باسی موسڵمانانی ئەمڕۆ دەکەین ، کە چەندە دووڕوون، وەک نەعامە سەریان دەخەنە ژێرخۆڵ وا ئەزانن کە ئیتر خەڵکیش دووڕوییەکەیان نابینێت و هەست بە پارادۆکس ناکات لە مرۆڤایەتیەکەیاندا.
موسڵمانان بەگشتی ئیسلامی سیاسی وبەتایبەت ئیخوانەکان دووڕوو ترین هێزن، بەڕادەیەک کە بۆ هەر ئینسانێکی بە ئینساف ڕوونە کە ئیخوان و دووڕویی هاو یەک مانان.
ئەمڕۆ جارێکی تر ئیخونەکان سۆزی خۆیان بۆ فەلەستینییەکان دەربڕی ، گوایە لە بەر هەستی مرۆڤایەتی و لە پێناو خودادا دژایەتی ئیسرائیڵ دەکەن. ئەمەش پێمان دەڵێت: ئەوان دووڕوترین هێزن لە هەڵوێست و مرۆڤایەتیاندا، بەجۆرێک ئیخوان بۆتە مایەی شەرم بۆ موسڵمانی سادە.
ئیخوانەکان لە گەڵ تورکیا هاو سۆزن، هەرکات تورکیا و ئاکەپەی خودای ئیخوان شتێک بکات لاسایی دەکەنەوە و وەک کۆیلە گوێڕایەڵی دەکەن. ئەوان بەرامبەر کوردانی باکور و ڕۆژئاوا،ب ەرامبەر دڕندەیی ئەردۆغان نە خوایان هەیە نە مرۆڤایەتی و سیاسییەکی ڕوتن، بەڵام بۆ گەلی فەلەستین لە ژێرناوی خودا و مرۆڤایەتی فرمێسک دەڕێژن. باشە کە مەسەلە مرۆڤایەتییە و ئیمانە، خۆ کوردیش موسڵمان و مرۆڤە! بەڵام ئیخوانە کان هەمیشە بۆ خیانەت و دووڕوویەکەیان پاساویان هەیە . 
لە ڕاستیدا ئەوان جیهان و مرۆڤایەتی بە چاویلکەیەکی ئایدیۆلۆژی دەبینن و مرۆڤ دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی سیاسییان. تەنانەت هاوسۆزیان بۆ داعش دەربڕی لە دژی کوردی ڕۆژئاوای وڵات. کەواتا ئیخوان نە مرۆڤایەتیان هەیە و نە ئیمان، تەنها وەک جاشی فیکری لە ناو کورددا بونیان هەیە. هەم زان لە ئیمان و هەم مرۆڤایەتی کورد ئەدەن، هەمیش تاکی کورد فێری دووڕوویی و جاشایەتی دەکەن بۆ تورک و عەرەب. پێویستە هەر کوردێکی بە ناموس لەوە تێبگات کە ئیخوانی کورد ، تەنها کێشەی وڵاتان هاوردە دەکەن و مرۆڤایەتییەکی ساختە نیشان دەدەن، ئەگینا وەک جاشی فیکر بۆ ئایدیۆلۆژیای ئیخوان و ئاکەپە کار دەکەن. ئەوان ئینسانی کورد دەکەنە شەریکی ئەردۆغانی دڕندە و هاوپەیمانی ڕۆژئاوا دژی گەلی کوردستان. ئەوان ڕەوایەتی بە دڕندەیی تورکیا دەدەن دژی کورد. ئەوان بەشدارن لەو دڕندەییەی ئەردۆغان دەیکات. لە ئێستاشدا هەڵوێستیان لەگەڵ ئەردۆغانە دژی ئیسرائیل، کە هەڵوێستێکی ساختەشە. ئیخوانەکان هێندە گوێڕایەڵی ئەردۆغانن هێندە گوێڕایەڵی خودانین! ئەوان هێندەی گوێڕایەڵی ئاکەپەن هێندە گوێڕایەڵی دەروونی خۆیان نین، لە ڕاستیدا ئیخوان خیانەت لە هزرو ویژدان و هۆشی ئینسانی کورد دەکات. هەستەکانی دەشێوێنێت و دەیکاتە بوکەڵەی یاری هێزێکی دڕندەی وەک ئاکەپە و ئیسلامی ترکیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە