خاڵی سێهه‌م/ په‌یوه‌ستی ووڵاتی؛ په‌یوه‌ستییه‌كی ده‌روونی و ڕۆحی به ئیسرائیله‌وه هه‌بێت و له سه‌رده‌مانی خۆشی‌دا خۆشحاڵ بێت و له‌سه‌رده‌مانی ناخۆشی و لێقهومانهكانی دا بێزار و غه‌مگین بێت. ئه‌م هه‌سته‌ش بۆ ئیسرائیل زیاتر بێت له چاو ووڵاتانی تردا كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ست بێت پێیانه‌وه و خۆشی بوێن.
خاڵی چوارهه‌م/ په‌یوه‌ستی هۆڵۆكۆستی؛ ئه‌و هه‌ست و مه‌ترسیه‌ی له دڵدا هه‌بێت كه ڕۆژی له ڕۆژان هۆڵۆكۆست و كۆمه‌ڵ كوژێ جوله‌كه‌كان ڕووبداته‌وه و ئه‌ویش ببیته قوربانی هۆڵۆكۆستێكی نوێ.
خاڵی پێنجه‌م/ په‌یوه‌ستی كولتوری؛ ئاره‌زووی مۆسیقا و گۆرانی و سه‌ما و خواردن و كولتوور و جه‌ژنه‌كانی جوله‌كه بكات و كاتێ مۆڵه‌تی بۆ ڕێكه‌وت به‌شداری تیادا بكات.