ئەو نووسەر و روناکبیرانەی، هانی خەڵک دەدەن بۆ دەنگدان، دەیانەوێت خەڵکەکە راکێشن بۆ نێو هزری تاریکی خۆیان و گوریسی زوڵم و ستەم بۆ دەسەڵات ئەستور بکەن


یادێک لە هونەرمەندێکی دڵسۆز

Wednesday, 05.12.2021, 14:00

2275 بینراوە


پێشگووتن:

سەرخان وژێرخانی هەر نەتەوەیە ک بۆ ئەوەی بتوانێ بەئازادی بژی وبەرەو پێشکەوتن هەنگاو بنێ پێویستیی بە گەشەکردن وبووژانەوەیە ئەو دووتەوەرە گرینگە هەیە.جوغڕافیای هەر گەلێک وێڕای دانیشتوانی ئەو گەلە پێکە دەبنە هەوێنی ژیان ودەستپێکی سەرکەوتن.نەتەوە بێ وڵات نابێ ووڵاتیش بێ نەتەوە چۆل وقاقڕە!بۆ پێناسە کردنی هەر نەتەوەیەک دەیان بەڵگە وفەکتەریی دیرۆکی قسەیان پێیە.زمان ،کولتور،ئەدەب،مۆسیقا،،شاعیر،نووسەر،زانکۆ،و...پێمان دەڵێن،گەلێک دەتوانێ لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیدا سەربڵندانە بژی کە پەرە بە بەهاکانی خۆی بداوشێلگیرانە بۆی تێکۆشێ.دامودەزگای ژێڕو لێهاتوو،کەسانی دڵسۆزوئەمەگناس،بوێرویانیشتمان پەروەروخۆنەویست،رۆلی سەرەکی دەبینن لە مێژووی وڵاتیکداکە ناوی کوردستانە.

نەتەوەیەک چۆن بە چۆک دادێ؟

نەمریی هەرگەلێک بە سەروەتوسامان وژێرخانی وڵاتەکەی نییە.ئەوانە بەشێکن لە پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانەی نەتەوەیەک کە لە سەر جوغڕافیای بابوباپیرانیدادەژی.لە پاش دووشەڕی وێرانگەریی جیهانی زۆر وڵات کاول کران وزۆر کەسیش گیانی خۆی فیداکرد.دوای تەواوبونی ئەو شەڕانە بۆ ئەوەی گەلێک لە ناوچون رزگاریی بێ قوڵی هەڵـماڵی ودەستیکرد بە دانانی خشتی یەکەمی ژیانێک کە تێیدا زمان وکولتوروئەدەب وشێعروهونەرومۆسیقاوئابوریی وسیاسەت رۆلی خۆیان بە باشی بگێرن.رێزدانان لەو تەوەرانە بۆ زیندووکردنەوەی نەتەوەیەک سەردێڕی سیاسەتی رۆژانەی دامودەزگای ئەو وڵاتە بووە.سیستمی پەروەردە وڕاهێنان هەروڵاتێک کانگای پەروەردەکردنی کەسانی دڵسۆز ونیشتمانپەروەرە.دەبێ کۆمەڵگا وەها فێڕبکرێ کە ڕێزیی تایبەت لە کەسانی خاوەن بەهەرە بگێرێ.
رەوانشاد رەحیم قوڕەیشی کەسایەتیەکی بە ئەمەگ ودڵسۆزی شآری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان،لە تەمەنی گەنجیداژیانی خۆی بۆ خزمەت بە ئەدەب ومۆسیقاوشآنۆگەریی چیرۆک ورادیوهوشیار کردنەوەی کۆمەڵگا تەرخان کرد.وەک مۆمێک لە تاریکایی ئەو سەردەمدابە بێ چآوەڕوانی هێدی هێدی توایەوە وناوێکی سەربڵندانەی دوای خۆی بە جێهێشت.هەزارمخابن لە کۆمەڵگای دواکەوتووی ئەوکات ئێستەش کە قەدری کەسانی فیداکاروتێکۆشەری خۆی ناگرێ!
نەتەوەیەک کاتێك بە چۆک دادێ کە لە زمان وهونەروئەدەب ومۆسیقاوکولتوری وڵاتەکەی خاوەن دەرنەکەوێ ورێز لە ڕێبوارانی رێگای ئە مژارە نەگرێ.ڕیک ئەوەی کە ئێستێ لە باشووری کوردستان بە دەست چەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە بەڕێوەدەچێ.دووژمن کاتێك بە سەرماندا زاڵ دەبێ کە هاسان بتوانێ مێشکی کۆمەڵگا بە لاڕێدا بەرێ.نەمر رەحیم قوڕيیشی زۆر وەستایانە هەستی بەو ئەرکە کردبوو،دەیزانی بۆ ئەوەی گەلەکەی زیندوو بمێنێتەوە دەبێ هونەرو مۆسیقاوئەدەب وشێعرشآنۆوچیرۆکی ئەو گەلە لە سەر پێ بمێنێیەوەوگەشە بکا.نەمر رەحیم قوڕەیشی دڵسۆزانە ژیاو دڵسۆزانە لە ناومان ڕۆیی.یادی هەرمان بێ.رەوانی شآد.

بەشیک لە ژیاننامەی پڕ لە هەستیی رەوانشآدرەحیم قوڕەیشی:

سەرچاوە:مەڵبەندی گۆرانی وئاوازی رەسەنی کوردیی.
رەحیم قوڕەیشی هەم نووسەرووێژەوان،هەم ئەکتەروشآنۆکار وهەم بەرنامەرێژ وستڕانبێژ بووە.گەنجێکی چوست وچالاک وکۆڵەکەی بەڕێوە بردنی رادیو مهابادی ساڵانی رابوردوو.ئەو بەهرەمەندە ئاشناوبیروڕۆشنایەی کە خۆشەویستیی خەڵکی ئەو شآرە ودەڤەریی موکریان لە ساڵی ١٩٣٠ لە شآری مهابادی رەنگین ولە دڵان شیرین وکوردایەتی ونیشتمان پەروەریی سەنگین لە گەڕەکی پشت قەڵا چاوی بە دونیای بێ وەفا هەڵدێنێ.
خوێندنی سەرەتایی لە فێڕگەی سەعادەت وئیبنی سینا زیرەکانە وسەرکەوتوانە تەواو دەکات،تا بە دەست هێنانی دیپڵؤم درێژە بە خوێندن دەدات.رەحیم قوڕەیشی هەرلە منداڵیەوە خولیاوئارەزووی شآنۆیی دەچێتە کڵێشەیەوە وپاشآن وەکوشآنۆگەرێکی سەرکەوتوو گەلێک شآنۆگەریی وەکو: باوەش،عەدالەتی بەشەر،باڵندەی شین،خانەوادە،ئەڕواح،ئاسمانی شین،هەرخۆم بە تەنیا،نیش ونۆش ...دەخوڵقێنێ وبەرهەم دێنێ.هەروەها دەیان بابەتی کۆمێدیی وتڕاژیدیی ومیلۆدڕآمی دەنووسێتەوە ونواندن ودەرهێنانیان بۆ دەکات وسەرپەرەستیی زۆر چالاکیە هونەریەکانی خوێندنگاکانی مهاباد دەکات.
ساڵی ١٩٧١ی زاینی لە شاری مهاباد ئیستگەیەکی رادیوی تێیدا دادەمەزرێ، بەهێزێی٤٠٠ وات، هەر زۆر شۆڕە سوارێکی بێ رکابەریی ئەو مەیدانە نەمر رەحیم قوڕەیشی دەبێ کە ئەسپی توانا هونەریەکانی خۆی تێدا تاودەدات ودەبێتە سەرتۆپی رادیو وبەرنامە گەلێکی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگیی وکورتە چیرۆک وشآنۆگەریی ساز دەکات.بە تایبەت بەرنامەی گوڵانی گەشی کوێستانی کوردستان ولە هەمان کاتیشدا وەکو بێژەرێکی بە تواناوخۆشخوان خۆی بە مهاباد ودەڤەری موکریان وکوردەواریی ئاشنا دەکات.
نەمر رەحیم قوڕەیشی دیسان لە رادیو مهاباد گرووپێک بۆ پێشکەشکردنی چیرۆک پێک دێنێ بە ناوی چیرۆکی شەو،کە دەیان چیرۆکی ناوازە ودڵبەند بە خوێنەران وبیسەران پێشکەش دەکەن.لەوچێرۆکانە،زیڕۆی کۆمەڵ،فرمێسکی پەشیمانی،گەڕآنەوە،کایەی رۆژگار،پیاوێکی دلێر،ژیانێکی ئاڵؤزو...دەتوانین ناو بەرین کە ئێستاش شووێنەواریان ماوە ولە ناو ئاوەزوبیرەوەرەیەکانی ژن وپیاوە بە تەمەنەکانی شآری مهاباد ودەڤەریی موکریان لە یاد نەچوونەوە.دیارە چەندین بەرنامەی دیکەشی وەکو: رۆژ باش،بنەماڵە،شێعرومۆسیقا،ئامادە وپێشکەش کردوە کە لە سەر ناوی / دڵسۆز / بڵاوی کردۆتەوە. نەمر قوڕەیشی بە کوردیەکی شیرین وپاراو دەئاخفی،جگە لە وانەش زمانەکانی فەڕانسی وفارسی وعەڕەبیش شارەزایی بووە.مخابن وحەیف ئەو مرۆڤە هونەرمەندە کە ئەو هەمووە بەهرەیەی تێدا کۆببووە لە تەمەنێکی کورتدا بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی سییەکانی لە ٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩١ کۆچی دوایی کرد وگەنجینەیەکی بێ شومار بەڵام شاراوەی بۆ هەڤاڵ  وهاوزمانەکانی خۆی بە جێ هێشت وماڵئاوایی لەو ژیانە پڕ بارەی خۆی دەکا ولە رێوورەسمێکی پڕ شکۆدا لە خاکی پاکی شاری مهاباد سپاردە دەکرێ.

دڵسۆز: نازناوی هیندێک لە بەرهەمەکانی ئەو نەمرە بووە.