ئەگەر خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ و بوێربن، با سەرۆکی پارتی بە تیرۆر بدەنە دادگای نێودەوڵەتی!

Wednesday, 12/05/2021, 15:41

21091 بینراوە


لە پەیجی تەڤدا پرێس دوێنێ، ڤیدیۆیەکی گرنگی دۆکۆمێنتاری بڵاوبۆوە، تۆمارێکی دەنگی سەرۆکی پارتیە، کە لەناو کادیران یان مەکتەب سیاسی پارتیدا قسە بۆ ئامادەبوان دەکات و رێنمایی دەردەکات بۆ کۆمەڵێک بابەتی هەستیار، لەوانە:
- سەرۆکی پارتی هیچ متمانەی بە ئەو لایەنە سیاسیانەی باشوور نییە، وەک دوژمن دەیانبینێت. دەڵێت: دەبێت سەیریان بکەین بە قسە وگفتوگۆ ناتوانین هیچ لە گرفتەکان لەگەڵیاندا چارەسەر بکەین، بەڵکو دەبێت توندوتیژییان لەگەڵدا بەکاربهێنێن.
- سەرۆکی پارتی بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراق بە کێشە بۆ خۆی نابینێت و پەیوەندیی باشە. بە واتایەکی دیکە ئەوەی روودەدات لە باسکردنی کێشە لە میدیا چەواشەکارییەکانیەوە، تەنها بۆ دەرخواردان و گەوجکردنی خەڵکی سادەیە.
- سەرۆکی پارتی بۆ خۆی پشتیوانی تیرۆر و توندوتیژی دەکات، بۆ ئەمە چی لە دەست بێت ، وەک خۆی دەڵێت قسوری ناکات بۆ لێدانی لایەنەکانی باشور.
- سەرۆکی پارتی دەڵێت :دەبێت هەوڵ بدەین ئەو هێرشانە بۆ سەر هەموو لایەنەکان بەردەوام بێت.
- سەرۆکی پارتیی بەناو لایەنەکان دەستنیشان دەکات کە کێشەن و بە دوژمنی خۆیانی دەزانێت، ئەگەرچی رێکەوتنیش لە نێواندا هەبێت، یان نێوانیان باشیش بێت. لە لایەنەکان: (یەکێتی، گۆڕان ، یەکگرتوو، کۆمەڵ و شیوعی).
- سەرۆکی پارتیی دەڵێت: دەبێت بە عەمدی کێشە دروست بکەین و دەبێت کەش وهەوای شەڕ دروست بکەین.
لەم دەنگە دۆکۆمێنتارییەدا، کە نازانرێت کەی سەرۆکی پارتی ئەو لێدوانانەی داوە و کێ دزەی پێکردووە (رەنگە لای تەڤدا پریس بزانرێت- لێ ئێمە نازانین) بە ئاشکرا ئەمە جاڕدانی شەڕە دژی لایەنەکانی کوردستان و لەوەش زیاتر شەڕە دژی خەڵکی کوردستان و بڵاوکردنەوەی تیرۆر و تۆقاندن.
- ئەو لایەنانەی کە ناویان هاتووە، ئەگەر هیچ کاردانەوەیان نەبێت، ئەوا  جگە لەو شیمانەی کە سەرکردەکانیان کڕدرابن ، شیمانەی دووەمی نییە، چونکە لە نەبوونی هەڵوێست بەواتا ئەو بەناو سەرکرادنە هەریەکەو بە شێوازێک  کڕدراون، ناتوانن هەڵوێستدژی پارتی  نیشان بدەن.
لایەنەکان ئەگەر بوێر بن، دەتوانن لەسەر ئەم دۆکۆمێنتە لە دادگای فیدراڵی، یا دادگای لاهای، سەرۆکی پارتی بە تۆمەتی تیرۆر و شەڕناننەوە، بدەنە دادگا .
وەک فاینانشناڵ تایمس دوێنێ نوسیویەتی: هەرێمی کوردستان بەرەو ستەمکاریی و تیرۆر دەڕوات.

ڤیدیۆکە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە