دادگای هەولێر پیسترین دادگایە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

Wednesday, 12/05/2021, 21:23

6131 بینراوە


لە‌م راپۆرتە کورتەدا دەمانەوێت دەست بۆ چەند تاوانێکی دادگاکانی هەولێر رابکێشین کە چۆن کۆمەڵێک کەسانی چەورە و لومپینی  پارتیی چاکەت و پانتۆڵی مەدەنیی خۆیان ناوناوە دادوەر، یاساناس و پارێزەر بە ناوی یاساناسی مەدەنی یاری بە چارەنووسی هاوڵاتیان دەکەن، هەر کەسێک وەکو خۆیان کۆیلەی پارتیی نەبێت، ئەوا بە پێی یاسای بنەماڵەی عەشایری بارزانی بە پێی چەند بڕگەیەکی دروستکراوی نایاسایی و بە بێ بەڵگە، تاوانباریان دەکەن، بە زەوقی کوڕانی مەلا مستەفا و  کوڕەزاکانی دەدرێنە دادگا و  لە کونی زینداندا توندیان دەکەن.
 لەو هەرێمەدا کە بەناو یاسای عێراقی پیادە دەکەن، ئەو یاسایەش گوایە یاسای مەدەنییە، بەڵام بە پراکتیک یاسانی عەشایری بنەماڵەی بارزانی بەڕێدەکان. بە واتایەکی تر یاسای مەدەنی لە هەرێمدا بوونی نییە، بەڵکو یاسای عەشایرییە و بەرگی مەدەنی کراوە بە بەردا.  لێرەدا ئێمەش وەک پەیامنێری کوردستانپۆست لە هەولێر و بۆ ئەوەی ئەوەی بە بەڵگەوە ئەوە بسەلمێنین،  چەند راستییەک لەسەر دادگای هە‌ولێر ئاشکرا دە‌کە‌ین !.
چە‌ندین دیاردە‌ی گە‌ندە‌ڵی و پیسخۆری  لە هەرێمی کوردستان و بەتگایبەتی لە هەولێر بەربڵاوە، کەسی بێتاوان ئەگەر بکەوێتە داوای دادگانەوە، ئەوا بە سەلامەت رزگاری نابێت، لە باشترین حاڵەتدا  بە پارەیەکی زۆر ئەوسا دەستبەرداری دەبن. جۆری پیسخۆرییەکانیش بریتییە لە: (بە‌رتیل و واستە ‌و دە‌ستیوە‌ردانی حیزبی و بە‌رپرسان) دادگای هە‌ولێر کە بە‌ناو (دادگا)یە‌ بەڵام جگە‌ لە‌ بارە‌گایە‌کی حیزبی و دە‌زگایە‌ک بۆ لغاو کردنی هە‌ژاران و پاسە‌وانیکردنی بە‌رپرسان و دە‌وروبە‌رە‌کانیان هیچی دیکە‌ ناگە‌یە‌نیت! ئەمیش کۆمەڵێک یاساناسی ساختەچی و پارێزەری دەستبڕ و یاساناسی یاسانەزان بەڕێوەی دەبەن. من ناوی هەندێک لەوانە ئاشکرادەکەم:

دادوە‌رە‌  پیسخۆرەکان

1- حاکم مە‌سعود شە‌نگاری
2- حاکم فازیل
3- حاکم گە‌یلان
4- حاکم ئیبراهیم
5- حاکم بە‌شدار
6- حاکم عومە‌ر باجە‌لان
7- حاکم دارا
8- حاکم زرار
9- حاکم بە‌نگین کە بەناو سە‌رۆکی دادگای تیهە‌لچوونە‌وە‌ی هەرێمی کوردستانە
10- چە‌ندین حاکمی تریش، کە پشکی شێریان لە‌ گە‌ندە‌لی و پیسخۆری و بە‌رتیل و تاوان بە‌ردە‌کە‌وێت. هیوادارین کە رۆژێک دابێت ئەمانەش وەکو بەرپرسەکان ناویان بنووسرێت و بدرێنە دادگای گەل و خەڵکی کوردستان رەحمیان پێ نەکات.
* ئە‌م دادوە‌رانە‌ بە‌ راسپاردە‌ی پاراستن گشت کە‌یسە‌کان بە‌رێدە‌کە‌ن، ئەویش لە ‌رێگە‌ی عە‌میدی دژە‌ تیرۆر (رۆستە‌م مە‌نتک) و، چە‌ندین پاریزە‌ری سیخوری ناو پاراستن، هەموویان سە‌ر بە‌ پارتین، بە ئارەزووی خۆیان دۆسییە‌کان دە‌ستکاری دە‌کە‌ن، هەندێکیان بە‌ریگە‌ی پارە‌ی زۆر یە‌کلایان دە‌کە‌نە‌وە‌.
* پاریزە‌ر (شادیە‌) ئە‌و پاریزە‌رە‌ بەدڕەوشتەیە، کە خۆی بە‌ جل و بە‌رگیکی رووت دە‌باتە‌ بە‌ردە‌م دادوە‌رە‌کان، ئە‌وانیش هە‌موو دۆسیە‌کانی شادیە‌ بە‌رێ دە‌کە‌ن، لەولاشەوە بە ‌رێگە‌ی بە‌رتیل و رابواردن لەگەڵیاندا، ئەو کەیسە دادەخەن.
* پاریزە‌ر ئە‌ردە‌لان ئە‌حمە‌د رە‌شید کە‌ سیخوری پاراستنە‌ چاودێری زۆر لە‌ کە‌یسە‌کان دە‌کات، ئە‌وانە‌ی دژی پارتی و بنە‌ماڵەی بارزانی بن، ئەم یەکسەر بەرزی دەکاتەوە و لێبوردن و چاوپۆشی تێدا نابێت.

عە‌مید رۆستەم ‌مە‌نتک کێ یە‌؟

ئاژانسی پاراستن بە‌رێگە‌ی دژە‌ تیرۆری گشتی، ئە‌م ئە‌فسە‌رە‌یان داناوە‌، بۆ ئە‌وە‌ی پاراستن چی بووێت ئە‌وە‌یان بۆ جێ بە‌ جێ دە‌کات. خۆشی بۆتە‌ ملیۆنە‌رو بە‌نزینخانە‌ و هۆتیل و کۆمپانیا، بە‌ خۆی و ژن و منداڵە‌کانی بە‌ 60 دە‌فتە‌ر دۆلار ئۆتۆمبیلیان لە‌ ژێردایە‌.
دۆسیە‌ گرنگە‌کان
لە‌ دادگای هە‌ولێر (4) جۆر دۆسیە‌ی گرنگ بوونیان هە‌یە‌ ، ئە‌وانە‌ش:
ئـ: دۆسیە‌ی مە‌وادی هۆشبە‌ر
ب: دۆسیە‌ی دە‌رمانی قاچاخ
ج: دۆسیە‌ی بە‌ ناو تیرۆر
هـ: دۆسیە‌ی دژە‌ پارتی
هە‌موو ئە‌و دۆسیانە‌ لە‌ دە‌ست دادگای تاوانە‌کانە‌، کە‌ حاکم مە‌سعود شنگاری و، حاکم فازل و حاکم زرار و حاکم ئیبراهیم بە‌ریوە‌یان دە‌بە‌ن، ئەمەش لە‌بە‌رژە‌وە‌ندی پاراستن و گیرڤانی خۆیان.

چی لە‌ دۆسیە‌کان دە‌کرێت؟

دۆسییە‌کان ئە‌وانە‌ی تیرۆرە و ئە‌وانە‌ی عە‌رە‌بن، دۆسیە‌کانیان بە‌ بڕێک پارە و بە سزای کە‌م یە‌کلایی دە‌کە‌نە‌وە‌و، یان ئە‌وە‌ی پاراستن پێویستیان پێ بێت، لە‌ کاتی خۆی بۆ سیناریۆ و پیلانی بۆگە‌ن بە‌کاریان دە‌هینن.
هە‌رچی دۆسیە‌یەکیش جیاواز لەوەی سەرەوە ، واتا ئە‌وانە‌ی کوردن، لە‌لایە‌ن ئاسایشە‌وە‌ بە‌رێگە‌ی ترس و سیناریۆ و هە‌رە‌شە‌ی دە‌ستدریژی بۆ سە‌ر هاوژین و کچی ئە‌و کەسانە‌، دۆسیە‌کانیان بە‌ توندترین شێوە‌ یە‌کلایی دە‌کە‌نە‌وە‌، وە‌ک ئە‌وە‌ی بە‌رامبە‌ر مە‌لا ئیسماعیل و سزادراوانی بادینان کرا.
هە‌رچی دۆسیە‌ی تلێاکە‌ گە‌ر سە‌رە‌ک باندە‌کانی پارتی، یا سە‌ربە‌ کە‌سوکاری بە‌رپرسانی پارتی بن، دادە‌خرین و، بەڵام تاوانبارە‌ بچوکە‌کان سزای توند دە‌یان گرێتە‌وە‌. ئەگەر مادەی هۆشبەر و تلیاک دەستی بەسەردا گیرا، ئەوان دوایی خۆیان دەیخەنە بازاڕەوە و دەیفرۆشن. 
هە‌روە‌ها پێشخستن و دواخستنی دۆسیە‌کان بە‌ پارە‌ی زۆر یە‌کلای دە‌کریتە‌وە‌، لە‌ رێگە‌ی عە‌مید رۆستە‌م و پارێزە‌رانی سە‌ربە‌ پاراستن.

ئە‌فە‌سە‌رانی ئاسایش کە‌ هە‌رە‌شە‌ی دە‌ستدریژی سێکسی دە‌کە‌ن، هەندێکیان ئەمانەی خوارەوەن:

1- لیوا دلشاد یوسف جیگری وە‌یسی بارزانی لە‌ دژە‌تیرۆری گشتی.
2 - عە‌مید دیار مزوری.
3 - عە‌مید بارزان قە‌ساب
4 - لیوا سە‌باح مزوری
5 - لیوا محمە‌د میرزا 
6 - .....هتد ... چە‌ند ئە‌فسە‌رێکی تر.
شایانی باسە لیوا دلشاد یوسف کوری مامۆستا یوسفە‌، بە‌ ئە‌سڵ خە‌ڵکی کفری سە‌ر بە‌گە‌رمیانە‌، باوکی دڵشاد کۆنە‌ بە‌عسی بووە‌، چە‌ند ساڵێکە‌ لە‌ کفریەوە باریان کردووە هاتوونە‌تە‌ هە‌ولێر، ماڵە‌کە‌یان لە‌ پیرمامە‌و، ژنی دلشاد یوسف مزورییە.

دوایین تاوانی دادگای هە‌ولێر

هەڵبەت ئێمە لە ئەمڕۆدا ناتوانین یەکە بە یەکە دەست درێژ بکەین بۆ ئەو کەیس و ئەو تاوانانەی کە ئەم دادوەر و پارێزەر و یاساناسانەی پارتیی لە هەولێر و درێژی باسیان بکەن، بەتایبەتی لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بە ناوی یاساوە ئەنجامیان داوە، بەڵام دەتوانین بڵێین کە 95% ی کەیسەکان بە نایاسایی بەڕێوەچوون و تۆمەتباران بە زەوقی بنەماڵەی بارزانی و دەزگای پاراستن بەڕیوەچوون و بە بێ بەڵگەی یاسایی کەسەکان سزای  نایاسایی دراون، بەڵام ئەوەی ئاشکرایە ، کە ئەو کەیسەی دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و  هەموو قونسوڵخانەکانی هەولێر و وڵاتانی  دەرەوەی لێ ئاگادارکرایەوە تێکڕا سەرکونەی ئەو بڕیارەیان کرد، ئەمەی بادینان بوو، کە‌ بە‌ بریاری مە‌سرور بارزانی دۆسیە‌کانیان لە‌ بادینان گواسترایە‌وە‌ بۆ هە‌ولێر، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دادوە‌رانی بادینان ئامادە‌ نە‌بوون، کاری بێ ئە‌خلاقی وە‌ک دادوە‌رانی هە‌ولێر ئە‌نجام بدە‌ن، دوای ئە‌وە‌ی لە‌ ئاسایشی گشتی و دژە‌تیرور سیناریۆیان بۆ دروست کردن، فیلیمی درۆیان بۆ مۆنتاژ کردن، سزای 6 سالیان بە‌سە‌ردا سە‌پاندن.
شایانی باسە لە‌لایە‌ن ئەفسەرانی ‌سە‌رانی سە‌رە‌وە‌ هە‌رە‌شە‌ی دە‌ستدریژی بۆ سە‌ر ژنی ئە‌و  رۆژنامە‌نووس و چالاکوانانەی بادینان کرا، کە دەبێت بە ئارەزووی ئەوان لیدوان بدەن و ددان بە تاوانێکدا بنێن کە نەیان کردووە، بۆ ئەمەش دەنگەنیان بە ڤیدیۆوە تۆمار دەکرد.

حه‌مید سورچی
پەیامنیری کوردستانپۆست/ هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە