ئەردۆگانی سەد روو و درۆزن. دەتەوێـت بەم داوایە پـوچ و درۆیانـەت خـۆڵ لە چـاوی فەلەستینییەکان و دەوڵەتانی ئیسلامی بکەیت. ئەگەر راستە ئیسلامی و درۆناکەیت، بەم مانگی رەمەزانە. بۆردومـانی دییەکـانی باشووری کوردستان و رۆژئـاوای کوردستانت ناکرد، کە هەموویـان موسڵمانـن و بە رۆژوون و خەلـکی سڤـیلـن و هیـیچ تاوانێکـیان نەکـردووە. تەنیـا ئـەوە نەبێـت کە کـوردن و تورک نین. کوردبـوونیـش بە لای ئێـوەی رەگەزپەرستەوە تاوانە. کەواتە ئێوەی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل چی جیاوازییەکتان هەیە؟ ئەو تاوانە قـێزەوەنانە و رەشەکوژی و کۆمەڵکوژییانەی ئێوەی تورکیای رەگەزپەرست دەرهـەق بە گەلی کوردمان ئەنجـامتان داون و دەدەن. ئیسرائـیل تـاوانی وای بەرانبـەر بە فەلەستینییەکـان نەکـردوون. خـۆ گەلی کوردمان مووشەکیان بە ئەنقـەرەوە نەنـاوە.
هیچ کارێکی تیرۆریستیشمان نە لە تورکیا و نە لە هـیچ وڵاتێکی تر ئەنجـام نەداون و ئەنجامی نادەین. تەنیا بەرگریمان لە کورد و کوردستانمان کردووە و دەکەیـن. ئەمەش مافـێکی رەوا و ئەخـلاقی هـەر گەلـێکی مـاف زەوتکـراو و نیشـتـمان داگـیرکـراوە.
ئەردۆگانی سـەد روو. تۆ و رژێمـەکەت، راستییەکـان بە دوو پێـوەری جـیاواز دەپێـون. خەباتی گەلی فەلەستین و گەیشتن بە مافەکانیان بە رەوا دەزانن و پشتگیریان لێدەکەن. بەڵام خەبـاتی گەلی کوردمـان لە کوردستانی داگـیرکراومـانـدا، بۆ بەدەستهـێنانی مافـە رەواکـانمان، بە تـاوان و ناپاکی دەزانن. ئەمەیە دوو روویی و دوو فـاقـیتان. ئەگـینا لە نێـوان گەلی فەلەسـتینی و فەلەستین و گـەلی کورد و کوردسـتانـدا، چی جـیاوازییـەک هـەیـە؟! یا کـورد وتـەنی:" بانـێکە و دوو هـەوایـە".
بە کرداری تا ئێستا چی داکۆکییەکت لە گەلی فەلەستینی کردووە؟ گەر راست دەکەیت و بێ غـیرەت نـیت. ئەمە ئەرز و ئەمە گەز. جاشە بەکـرێگـیراوەکانت و نۆکەرەکانتان لە رۆژئـاوای کوردستان و لیبـیا و سنووری ئەرمـینیا و عـێراق بکـێشنەوە و بیـان نێـرن بۆ فەلـەستین و با رووبەرووی سوپـای ئیسرائیـل ببـنەوە. ئەردۆگـانی درۆزن و سـەد روو. تۆ لەگەڵ گورگدا گـۆشت دەخـۆی و لەگەڵ مەڕیشدا شیندەکەی. ژێـراوژێـر لەگەڵ ئیسرائیلی و لەسەرەوەش وا خۆت پێشاندەدەیت، کە دوستی عەرەب و فەلەستییەکانی. بە داخـەوە کە بەشی هـەرە زۆری عەرەبەکـان و فەلەستییەکـان لە راستیی ئەردۆگـان تێ نەگەیشتوون کە چی کەسێکی سەد روو و درۆزن و فـیشاڵکەر و هـەلپەرستە. هەر فەلەستینییەکان نین کە ئەردۆگان هەڵی خەڵەتانـدوون. بە داخەوە کە لایەنـێکی کوردی کورسی پەرست و بەرژەوەنـدی پەرسـتی کوردیـش بـوونە بە جـاشی رەشـمە لەسەری ئەردۆگـان. بـوونە بـە کـەوا سـووری پێـش لەشکـری سـوپـای تـورکـیای ئەردۆگـانی کوردکوژ. ئەمە تاوان و ناپاکییە و پەڵەیەکی قێزەوەنی شەرمەزارییە و لێیان نابێتەوە.