داواکەی ئەردۆگان و وەڵامدانەوەی بە ئاڵای کوردستان

Thursday, 13/05/2021, 1:17

6221 بینراوە


ئەردۆگان لە پەڕەی خۆیـدا لە تۆڕی توێتەر، داوای لە هەموو جیهان کرد، بە تایبەتیش داوای لە دەوڵەتانی ئیسلامی کـرد. کە بجووڵـێن و بێـنەدەنـگ بۆ راگـرتنی هـێڕشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگـەوتی ئەقسا و ماڵە فەلەستینیەکان. وەک ئەوەی کە خـۆی هـیچ ستەم و تاوانێکی بەرانبەر بە گەلی کوردی ئازدیخواز و ئاشتیخوازمان لە کوردستانی داگـیرکراومانـدا نەکـردووبێـت. یا کەس پاشـەڵی خوێنـاوی و دەستە خوێناوییەکـانی و تـاوانە قـێزەوەنەکـانی کە دەرهـەق بە کورد کـردوونی و دەیکات نەبینێـت.
(یایـر نەتەنیاهو) کە کوڕی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ئیسرائیل (بنیامین نەتەنیاهـو)ە، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی توێتەری کۆمەڵایەتیدا، بە پێـشاندانی ئاڵای کوردستان وەڵامی داواکەی ئەردۆگانی دایەوە. ئەردۆگانی تەزانـد و گرژ و مۆنی کرد و چەپۆکێکی مزری بە دەمیـدا کێشا. یایر راستییەکانی لە رووی ئەردۆگانی دیکتاتۆر و رەگەزپەرست و خـوێنـڕێـژ ئاشکراکـرد. یایـر بە بەرزکـردنەوەی ئـاڵای کوردسـتان، باش دەزانێت کە مەبەستی چـییە و چی پەیـامێکی بـۆ ئەردۆگانی درۆزن نارد. ئەوە دەزانێـت و دەبینـێت کە رۆژانە سوپای دڕندە و خـوێنڕێژی تورکیای ئەردۆگانی، لە کوردستانی داگیرکراودا، کە چی تـاوان و نامەردییـەک بەرانبـەر بە گـه‌لی کـوردی بێتـاوان ئەنجـام دەدەن. 
یایـر نەتەنیـاهـو، لە لاپەڕەی فـەرمی خۆی لە تـۆڕی کۆمەڵایەتی توێتـەردا. راگەیانـد و داوای ئەوەی کردووە کە ئاڵای کوردستان بۆ لیستی ئیـمۆجی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیـاد بکـرێـت.   
لە کاتێکدا کە ئەردۆگان فرمێسکی تیمساحی بۆ منداڵانی (غـەزە)ی فەلەستین دەڕشت. لە هەمان کاتـدا، بە قـورسترین چەکی کۆمەڵکوژی و فسفۆری سوتێنەر لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستانـدا، زۆر دڕنـدانە و نامەردانە و بێ بەزەییـانە منـداڵانی بێتـاوانی کوردی رەشەکـوژی دەکـرد. چەندیـن کۆمەڵکـوژیی لە گـەلی کوردمـان کـردووە. 
ئەردۆگانی سەد روو و درۆزن. دەتەوێـت بەم داوایە پـوچ و درۆیانـەت خـۆڵ لە چـاوی فەلەستینییەکان و دەوڵەتانی ئیسلامی بکەیت. ئەگەر راستە ئیسلامی و درۆناکەیت، بەم مانگی رەمەزانە. بۆردومـانی دییەکـانی باشووری کوردستان و رۆژئـاوای کوردستانت ناکرد، کە هەموویـان موسڵمانـن و بە رۆژوون و خەلـکی سڤـیلـن و هیـیچ تاوانێکـیان نەکـردووە. تەنیـا ئـەوە نەبێـت کە کـوردن و تورک نین. کوردبـوونیـش بە لای ئێـوەی رەگەزپەرستەوە تاوانە. کەواتە ئێوەی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل چی جیاوازییەکتان هەیە؟ ئەو تاوانە قـێزەوەنانە و رەشەکوژی و کۆمەڵکوژییانەی ئێوەی تورکیای رەگەزپەرست دەرهـەق بە گەلی کوردمان ئەنجـامتان داون و دەدەن. ئیسرائـیل تـاوانی وای بەرانبـەر بە فەلەستینییەکـان نەکـردوون. خـۆ گەلی کوردمان مووشەکیان بە ئەنقـەرەوە نەنـاوە.
هیچ کارێکی تیرۆریستیشمان نە لە تورکیا و نە لە هـیچ وڵاتێکی تر ئەنجـام نەداون و ئەنجامی نادەین. تەنیا بەرگریمان لە کورد و کوردستانمان کردووە و دەکەیـن. ئەمەش مافـێکی رەوا و ئەخـلاقی هـەر گەلـێکی مـاف زەوتکـراو و نیشـتـمان داگـیرکـراوە. 
ئەردۆگانی سـەد روو. تۆ و رژێمـەکەت، راستییەکـان بە دوو پێـوەری جـیاواز دەپێـون. خەباتی گەلی فەلەستین و گەیشتن بە مافەکانیان بە رەوا دەزانن و پشتگیریان لێدەکەن. بەڵام خەبـاتی گەلی کوردمـان لە کوردستانی داگـیرکراومـانـدا، بۆ بەدەستهـێنانی مافـە رەواکـانمان، بە تـاوان و ناپاکی دەزانن. ئەمەیە دوو روویی و دوو فـاقـیتان. ئەگـینا لە نێـوان گەلی فەلەسـتینی و فەلەستین و گـەلی کورد و کوردسـتانـدا، چی جـیاوازییـەک هـەیـە؟! یا کـورد وتـەنی:" بانـێکە و دوو هـەوایـە".
بە کرداری تا ئێستا چی داکۆکییەکت لە گەلی فەلەستینی کردووە؟ گەر راست دەکەیت و بێ غـیرەت نـیت. ئەمە ئەرز و ئەمە گەز. جاشە بەکـرێگـیراوەکانت و نۆکەرەکانتان لە رۆژئـاوای کوردستان و لیبـیا و سنووری ئەرمـینیا و عـێراق بکـێشنەوە و بیـان نێـرن بۆ فەلـەستین و با رووبەرووی سوپـای ئیسرائیـل ببـنەوە. ئەردۆگـانی درۆزن و سـەد روو. تۆ لەگەڵ گورگدا گـۆشت دەخـۆی و لەگەڵ مەڕیشدا شیندەکەی. ژێـراوژێـر لەگەڵ ئیسرائیلی و لەسەرەوەش وا خۆت پێشاندەدەیت،  کە دوستی عەرەب و فەلەستییەکانی. بە داخـەوە کە بەشی هـەرە زۆری عەرەبەکـان و فەلەستییەکـان لە راستیی ئەردۆگـان تێ نەگەیشتوون کە چی کەسێکی سەد روو و درۆزن و فـیشاڵکەر و هـەلپەرستە. هەر فەلەستینییەکان نین کە ئەردۆگان هەڵی خەڵەتانـدوون. بە داخەوە کە لایەنـێکی کوردی کورسی پەرست و بەرژەوەنـدی پەرسـتی کوردیـش بـوونە بە جـاشی رەشـمە لەسەری ئەردۆگـان. بـوونە بـە کـەوا سـووری پێـش لەشکـری سـوپـای تـورکـیای ئەردۆگـانی کوردکوژ. ئەمە تاوان و ناپاکییە و پەڵەیەکی قێزەوەنی شەرمەزارییە و لێیان نابێتەوە. 
ئەردۆگـان لـۆمەی ئیسرائیـل دەکات، کە کوشتن و تـاوان بەرانبەر بە فەلەستینییەکـان دەکات. وەکو دەڵـێن: پووشێک لە چاوی خەڵکـیدا دەبینێت.. کەچی راژەیـەک لە چاوی خـۆیـدا نابینـێت. یا وەکو شـاعـیرێـکی کـوردمـان دەڵـێت: 
خەوشێکی خەڵک دەبیـنی، خۆت خاوەنی هەزاری
خـەڵـکــت لا خـــەرارە، خــــۆتـیـش وەک دەواری 
ئێمە کورد نە دژی گـەلی فەلەستینین و نە لایەنگیری زەوتکردنی مافەکانیانین لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە. بەڵام زۆرتان ئاگات لەوەیە و بینیتان. کە چۆن فەلەستینیـیەکـان، لە فەلەستین دا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و وێنەی ئەردۆگانی داگیرکەر و تاوانبار خۆپێشاندانی خۆشیان بە بۆنەی داگـیرکردنی شاری عـەفـرین و کۆمەڵکـوژی کوردەوە ساز کرد و دەستخۆشیان لە ئەردۆگـانی خوێنڕێژ کرد کە شاری عـەفـەرینی رۆژئـاوای کوردستانی داگیرکرد، چەپڵەیان بـۆی لێـدەدا. لە ئەمڕۆشدا لە سایەی سوپـای تـورکیای داگـیرکەردا. لە شاری عەفـرین دا، رۆژ نییە چـوار پێـنج کوردی بێتـاوان نەکوژن و دە کوردیش بێ سـەر و شوێـن نەکەن و مـاڵ و سامانیان نە دزن و تاڵانیان نەکەن و باخ و دارستانەکانیان نەبـڕنەوە. گوێـمان لێ نەبوو و نەمان بینی کە فەلەستینییەک لەمەر ئەم تاوانـەی لە کورد دەکـرێن لـۆمەی ئەردۆگان و تورکـیا بکات. گەر قـودس و غـەزە لای ئێوەی فەلەستینییەکان پیـرۆزن. ئەوەش بـزانن کە لای ئێمەی کـوردیش شاری عەفـڕین هەموو شارەکانی ترمان و هـەر بستێکی کوردستانی داگـیرکراومان لە لای ئێمەی کورد پیـرۆزتـرن و دەستیان لێ هەڵناگرین. هەرگیز ئەو هەڵـوێستە نامەردییەتان بەرانبەر بە بە داگیرکردنی عەفـرین و رۆژئاوای کوردستان، لە لایەن تورکیاوە لەبیرمان ناچێتەوە. 
هـەر ئەردۆگـانی سەرۆکی داعشەکان بـوو، کە هـاوکاری داعـشی تیرۆریستی کرد بۆ داگیرکردنی مووسڵ و شەنگار و رەمـادی و سەلاحـەدین و دەرعـە و دێـرئەلـزوور و شوێنەکـانی تری عـێراق و سوریا. تا ئێستاش تـورکیا پاڵـپشتی لە داعـشی تیرۆریست دەکات و یارمەتیان دەدات و برینـدارەکـانیان لە نەخۆشخـانەکـانی تورکـیادا چـارەسەر دەکرێن. تورکیا بووە بە پردێکی پەڕینەوەی داعش بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئەنجامدانی تەقـینەوە و کاری تیرۆریستی. بازرگانیش بە پەنابەرانی سوریاوە دەکات. هاوپەیمانی نێـودەوڵەتی و پەیمانی ناتـۆش ئەم راستییە دەزانـن، بە داخـەوە کە لـێی بێـدەنگـن و چاوپـۆشی لە تاوانەکـانی ئەردۆگـانی تاوانبـاری جەنـگ و کۆمەڵکـوژ دەکـەن.    
ئەی جاشە سورییە ئیسلامییە بە کرێگـیراوەکانی ئەردۆگان. کە بە ناوی ئۆپـۆزسـیۆنی سوریاوە دژی گەلی سوری و کورد شەڕدەکەن. ئەی گەمژانە، نازانم چۆن خەڵەتاون و بـوونە بە جـاشی رەشمە لەسەر و بە نۆکەری تورکیـای داگیرکەر. بـۆ نازانـن تـورکیا لەبنەوە خەریکی گفتـوگۆ و رێکەوتنە لە گەڵ بەشار ئەسەدی ستەمکاردا؟! لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا و لە دژی شۆڕشی گەلی کوردمـان لە رۆژئاوای کوردستان. هـاکا تورکیا پشتان لێبکات و ئێوەی جاشی خۆفـرۆش، هـەرزان فـرۆشتان بکات. لای گەلەکەشتان رووڕەش و نەفـرەت لێکـراون و تا هەتـایە مـۆری ناپاکـیتان لێنابێـتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە