مەحمود عەبدوڵڵا

https://www.facebook.com/profile.php?id=100024374461377


وانییە عەلی باپیر!

Saturday, 05.15.2021, 0:45

13739 بینراوە


لە ئاژانسی ئەنادۆل عەلی باپیر، چاو پێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامدرا، لەو چاو پێکەوتنەدا بێ ویژدانیەکی زۆریکرد، بەرامبەر خەباتی جولەکە کان بۆ بوژاندنەوەی ئیسرائیل، دوای دوو هەزارساڵ. 
هەمومان دەزانین ئیسلامیەکان جگە لەتیۆری پیلانگێڕی هیچیان ناچێتە ئەقڵەوە سەبارەت بە یەهودیەکان، دەبو عەلی باپیر تۆزێک بە ئینسافەوە قسەبکات، چونکە بەحیساب ئەو پیاوی خودایە!
 بەڵام وادیارە وەک سپینۆزا دەڵێت : باوەڕداران گەرچی بە دروشم بەکەمتر لەفەرمانی خوا ڕازینابن، بەڵام لەواقیعدا هەر ئەوەدەکەن کە دەیخوازن و لەبەر ژەوەندیانە. عەلیباپیریش نەگوێ لەحەقیقەت دەگرێ نەگوێ لە مێژوو بەڵکو تەنها ڕقی خۆی هەڵدەڕێژێت وەک خۆیشی دەڵێت :دیزە چی تێدابێت ئەوەی لێدەڕژێت.
لەو چاو پێکەوتنەدا دەڵێت:دەوڵەتی ئیسرائیل بەهێزی جولەکە دروست نەبو بەڵکو ئەمریکا پستیوانیکردن!
ئۆکەی تائێرە کێشەمان نیە، بەڵام ئەوقسانەی چی دەسەلمێنێت جگە لەساویلکەیی سیاسی عەلیباپیر...
بۆچی؟ چونکە دەبوو بزانێت لەم سەردەمەدا هیچ دەوڵەتێک بێ پشتیوانی دروست نابێت، سەردەمی جەنگەڵ نییە.پاشان ئەوە هێزی ئەقڵی گەلی جولەکەیە، ئەوە گەورەیی مێشکی جولەکەیە، کەوایکرد پشتیوانی بەدەست بێنن. وادیارە علی باپیریش هەر حوکم بەهێز دەکات لە جیاتی ماف و ڕەوایەتی، هەربۆیە داود بنگۆریۆن وتبوی :ئێمە دەبێ بەهێزبین، تا ئەوکاتەی هەل و مەرجی مرۆڤ وای لێدێت ماف وڕەوایی جێگەی هێزبگرێتەوە! 
کاتێک ئەو دەڵێت هێزی جولەکە نەبو، کە بوە هۆی دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل، ڕاستگۆنییە نکۆڵی لەم هەموو خەبات و تێکۆشان و قوربانیە دەکات کە جولەکەکان لە پێناو زەوی بەڵێندراو دایان! 
ئەگەر ئەو تۆزێک عەینەکە دینیەکەی دانێت دەزانێت هیچ دەوڵەتێک لەخۆوە دروستناکەن، تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان، ئەگەر وابوایە لەباشترین حاڵەت دەوڵەتێکی وەک سوریا، یان عێڕاق دەبوو!
ئەی بۆچی عەلیباپیر باسی دەوڵەتی سعودیەی دروستکراو عیڕاق، سوریا ناکات!ئەم جوت پێوەریە لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمە دووڕویەکی ئاشکرایە لەهەڵوێست.
 
ساڵی ۱۹۲۰ حاکمی بەریتانیا لە فەلەستین بو، مۆڵەتی نەدەدا بەگەڕانەوەی جولەکەکان، تەنانەت ئەوکاتەی ڕوبەڕوی لەناوبردن بونەوە لەلایەن هیتلەر! بەلفۆڕ بەڵێنی پێدان کە پشتیوانیان بکات، بەڵام بەچ  ڕەنج و قوربانیدانێک، ئەزانی م.علی جولەکەکان چ یارمەتییەکی بەریتانیایاندا لەشەڕی گالیپولی!ئەی ئەمە هێزی ئەقڵی جولەکەکان نەبو ؟ئەی حایم وایزمەن  بە داهێنانی مادەی تەقینەوە یارمەتی بەریتانیای نەدا کەبوە هۆی سەرکەوتنی بریتانیا لەجەنگدا؟ 
ئەی تۆ عەلیباپیر ئەم هەموو قوربانیدانە ی داودبنگۆریۆن و وایزمەن و مایر هرتزل، نابینی لەپێناو ئیسرائیلدا؟ئەم هەموو شەڕو کوشتارەی ڕوبەڕوی بونەوە هەرواش ئینگلیزەکان لەبیستەکانی سەدەی بیستدا هیچ بەڵێنێکیان بەجێ نەهێناو کابرایەکی عەرەبیان کردە موفتی و دەبو جولەکەکان گوێڕایەڵی بن لەفەلەستین.بەڵام جولەکە کۆڵیان نەداو بەچنگ و نینۆک بەشەو ڕۆژ خەریکی بنیادنانەوەی ئیسرائیل بوون کاریانکرد، شەڕیانکرد قوربانیاندا. نامەوێت مێژوو بگێڕمەوە، مرۆڤی ژیر دەبێێت بەدوای حەقیقەت دابگەڕێت لە ناو مێژودا، نەک لەسەرگازی پشت ڕابکشێت و چاوەڕوانی دەرکەوتنی  حەقیقەت لەدەمی عەلی باپیربکات.
بەڵام ئەوە چەند بیر خستنەوەیەکە لە ساڵی ۱۹۳۹ بریتانیا لیژنەیەکی نارد لە بەرژەوەندی عەرەب بڕیاریدا، بەڵام دیسان کۆڵیاننەداو نائومێد نەبون، چونکە ئەوان دەیانەویست بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە کە خوا فەرمانی پێکردون، بۆ زێدی داگیکراویان! 
عەلیباپیر زۆر بەسەرپێیی دەڵێت: سەرەتا ویستیان لە ئەفریقا دەوڵەتیان بۆدروستبکەن.
، بەڵام خۆی ئەم بڕیارە بەرهەمی کۆنگرەی بازل بو، بە سەرکردایەتی هرتزل، بەڵام خودی جولەکەکان و هرتزل بەوە ڕازی نەبون ئەوکات گفتوگۆیەک لەنێوان وایزمەن و بەلفۆردروستبو بەم شێوەیە: دەقی ئەو گفتوگۆیەم کۆپی کردوە لە کتێبەکەی 

وایزمەن : جه نابی بلفۆر، گه ر من پاریس- ت له بری له نده ن بده مێ، پێی  ڕازی ده بی؟
بلفۆریش ته ڕده ستانه لێی ھاته وه ڵام:
ئاخر، دکتۆر وایزمه ن، خۆ له نده ن ھی خۆمانه ».
زایۆنیسته درێژه که "وایزەن" بزه یه كی دلۆڤانیانه ی ھاتێ و له سه ره خۆ به رسڤی دایه وه :
به مسۆگه رییه وه، به ڵام ئێمه ئۆرشه لیممان له رۆژگارێکدا لەبه رده ستدا بوو که 
له نده ن ھێشتا ھه ر زۆنگاو بوو».

بەڵێ، ئەوە مەسەلەی گەڕان بو بەدوای زێدی باپیران، نەوەک پیلانێک بۆ ملکەچکردنی عەرەب، هەڵاتن نەبو لە جەوروستەم بەتەنها، ئەگینا ڕەنگە چوبان بۆ ئۆگەندا. 
باشە ئێوە گاڵتە بە ئیسرائیل دەکەن گوایە لاوازبون، و دەوڵەتی سەردەمی داودیش بەدەوڵەتۆکە ناودێنن هەڵبەت بە مەبەستی بچوکردنەوە، هەروەک من بڵێم دەوڵەتۆکەی مەدینە، وەک بڵێی عەرەب پێش ئەوەی بەناوی خواوە دەست نەکەن بەتاڵانی وداگیرکاری چەند خێڵێکی کۆیلەی ڕۆم و عەجەم نەبوبن!ئەرێ ئێوە بۆ هێندە ئاغاکانتان لامەزنە.باشە بە پێی قورئانەکەتان ئەوان خوا فەزڵی نەداون بەسەر گەلاندا، وَلَقَدِ اخْتَرْنَاهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى الْعَالَمِينَ   !یان جەنابیشت باوەڕت بەقورئانەکە نییەو سیاسە ت پێش ئیمان دەخەیت. 
بەرێز علی باپیر جولەکە بچوک و لاواز نەبون، ئەوە ئەقڵی بچوک و لاوازی تۆیە تەنها هێز ی مادی دەبینێت، بەڵام ئەقڵ سەرچاوەی هەموو هێزەکانە ئەوە بزانە، بۆخۆت باشترە . ئەوە تینوێتی داود بنگۆریۆن بو، کە وەک یەکەم پادشای ئۆرشەلیم حەزرەتی داود، دەوڵەتی ئیسرائیلی دامەزراندەوە. ڕێکەوتێکی سەیرە یەکەم دامەزرێنەری دوای دوهەزارساڵ ناوی داودە هاهاها 
 ئەوە داهێنان و دڵسۆزی و زانایی جولەکە بوو کە دواجار لەگەلێکی پەڕاگەندە و ئاوارەوە بونە بەهێزترین دەوڵەت کە عەرەب ئیتاعەی بکەن.بەڵام عەرەب وەک ئێوە نەزان نین، واز لەهەموو پەیوەندیەک بێنن دژی ئیسرائیل ! تۆ داوا لەخوا دەکەی دەوڵەتەکەیان بسڕێتەوە!بەڵام ئەمە خەونی حوشترە، وەک نوح حەراری دەڵێت: تیرۆرستان ناتوانن قانونی جەنگەڵ دابمەزرێننەوە.
عەلیباپیر ئەمانە بنی قوریزەو قەینقاع و نزیر نین، بەناوی خواوە سەریان ببڕن. دەبێت بەو ئاواتەوە سەربنێنەوە. لەم چاو پێکەوتنە بە پارێزەوە ئاماژە بۆ هەڵوێستی ئەردۆغان دەکەیت، ئای لەم دوڕوییە، ئێوە خەلیفەمنداڵکوژەکەی تورک بە پیاوی خوادەزانن.حەیف بۆ ئەو نمەک حەرامی و پیسیە بەرامبەر گەلی پاک و خاکی پاکی کوردستان. جا ئەگەربێت و ئێستا لێرەدا باسی داهێنانو ئەقڵی جولەکەو ژمارەی زاناکانیان بکەین، هەموکەس مەزنی ئەوان و بچوکی تۆ دەبینێت.ئەوان ئاینشتاین و فرۆید و مارکس و نیچەو هتد یان هەبو، ئێوەش ئیبن تەیمیەو ئەبو بەکر بەغدادی و حەجاج و ئەبا عوبەیدەی جەراح و ئەردۆغان. 
ئەتانەوێ ئیسرائیل بەریچاوتان نەگرێ، دەی بڕۆن بیڕوخێنن ئاخۆ چۆن تەیارە ئەبابیلەکانیان کونەمشکتان لێدەکەن بەقەیسەری. مرۆڤ بە ئینسافبێت، بۆئیمانی باشە و بۆزەختیشی، من ناڵێم جولەکە فریشتەن، بەرگریناکەم، بەڵکو پێت دەڵێم مێژوی نیوسەدە بێوچان تێکۆشانیان ببنە کە لەپێناو ئیسرائیل کردیان.لەڕاستیدا لێرەدا جێگای نابێتەوە، تەنانەت ڕەنگە لەمێشکی جەنابیشتدا جێگای نەبێتەوە. ئەوان موعجیزەیان خوڵقاند، بەڵام چاوەڕێی موعجیزەی خوانەبون، نەئەمریکاش وەک هرتزل دەڵێت:ڕاستە پەرجو دەقەومێن، بەڵام دەبێ سەرگەرمانە بۆیان لەخەباتدابیت.