خەونە منداڵانەکەی عەلی باپیر!

Saturday, 15/05/2021, 2:45

23002 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا کوڕەکەی عەلی باپیر بە ناوی "شەریف"  زانای پینەکردنی خوڕافیات دەڵێت بەشانازیەوە باوکم خەونی بەخواوە بینیوە. سەرەتا دەڵێم:خودا لە خەوندا خۆتی، کە باوکت خەونی بینیوە ، نەک خوا.
 خەون بەدیهێنانی ئارەزویەکە، بەپێی تیۆرەکەی فرۆید.هەندێجار لەخەوندا ئاودەخۆیتەوە،چونکە جەستەت تینویەتی،دەرون ئەو ئارەزوە بەدی دێنێت تا خەوەکەت تێک نەچێت،بۆیە ئارەزو خەونی لێدەکەوێتەوە.. بەڵام خەون شانۆی نمایشی دەرونە،هزرەکان لەخەوندا دەبن بەوێنە، بۆیە مرۆڤ واهەست دەکات خەون دەرەکییە،ئەگینا لەواقیعدا خەون بریتییە لە و هزرو بیرۆکانەی پێشتر 
لەدەرونداهەن،سەرچاوەی خەونەکان دەرونە نەک دەرەکی. خەون زمانی وێنەیە ،تەرجومەی دەرونە لە شێوەی وێنەو ڕەمز. کەتۆ خەون بە خواوە دەبینی یان بەکچە دراوسێ لەتەمەنی هەرزەکاری لەڕاستیدا هۆکارەکەی ئەوەیە تۆ ئەو وێنەیەت داوەتە مێشکت .بۆیە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان خەوبینی هەرزەکارێک بەکچێکەوە و خەونی بینین بە خودا وە. دیارە پێش فرۆید هەروا دەزانرا کە سەرچاوەی خەون دەرەکیە.پێغەمبەریش وتویەتی خەون بەشێکە لەچل و شەش بەشی وەحی.
جا لێرەدە من ناڵێم عەلیباپیر ڕاست ناکات!باوادابنێین ڕاست دەکات،ئەوکات واتا خەونەکە مناڵانەیە چونکە فرۆید دەڵێت:خەون لەسەر دوقاچ  بەندە ،یەکیان جەخت دەکاتە سەر بنەمای واقیعە نوێیەکە.ئەویدیکەیان  جەخت دەکاتە سەر ڕوداوێکی گرنگی مناڵی!خەون لەسەر ئەو ڕوداوە پێک دێت،ڕوداوێکی مناڵی وڕوداوێکی نزیک لە خەونەکە کە پەیوەندیان پێکەوە هەبێت.بێگومان زۆربەمان لەمناڵیدا حەزمانکردوە خواببینین،لەوانەیە لەبیریشمان نەمابێت کە شتێکی وا هەبوبێت.جا بەگوێرەی بۆچونەکانی فرۆید خەوبین هەوڵدەدات ڕوداوەکەی ئێستا بەپێی نمونەی ڕابردوو بونیاد بنێتەوە.
لەم باەیەوە فرۆید دەڵێت: ئارەزوو خەون دەخاتەوە،بەبەردەوامی ڕوداوەکانی مناڵی سەرچاوەی خەوننمەبەستی بەردەوامی خەون دەگەڕێتەوە بۆمناڵی،پەیم بەوە بردوە لەناوەڕۆکی خەوندا بەش هەیە ئاماژە بەڕوداوێکی سەردەمی مناڵیدەکات..
بۆیە لێرەدا من دوو ئەگەر دادەنێم،یان م.علی دەرونی گەشەی نەکردوەو هەر لەجیهانە مناڵانەکەدا دەژیت،یان ڕاستگۆنیە و دەیەوێت خۆی گەورە نیشانبدات لەپشت خوداوە بوەستێت. ئەمەش نیشانەی بچوکیە،چونکە مرۆڤی گەورە ئازادانە دێتە پێش و خۆی لەپشت کەس ناشارێتەوە نیچە وای گوت.
بەهەر حاڵ لەکۆتایدا دەڵێم مرۆڤ تا لایەنی ئەقڵانی گەشەبکات کەمتر خەون دەبینێت،بە پێچەوانەشەوە ڕاستە. هەربۆیە مناڵ و خوڕافیەکان زیاتر خەون دەبینن.
جگە لە خەونگەلێک کە سەرچاوەکەیان زۆر خۆرییە،یان هەندێ خەون کە ئاماژەن بەبونی نەخۆشی یەکێ لەئەندامەکانی جەستە،وەک زانایان باسی دەکەن. بەڵام پێویستە م. علی وێنەیەکی خودامان بۆ بکێشێت تا ئێمەش بیبینین. 

1- خەوبینین بە خواوە:

2- خەوبینین بە پێغەمبەرەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە