جەنگی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، کە ئێستا دنیای سەرقاڵ کردوە، جەنگێکی پێشبینی کراو بوو، لەبەرئەوەی هەرگیز گرفتی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە و ئەو جەنگە ڕەگێکی مێژووی هەیە و هەمیشە سەرهەڵدەدا و کپ دەبێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەو گرفتە بەدەر نییە لەوەی کە لەلایەن زلهێزەکانی دنیا و ناوچەکە و سەڕۆکەکانیان وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێن بۆ پێکانی مەرامە سیاسی و سەربازیی و ئابوورییەکانیانا.
بەکارهێنانی هەستی نیشتمانیی و نەتەوەیی و ئاینی و هەر ئایدۆلۆژیایەکی دی، بێئاگای زۆرینەی سادەی نێو کۆمەڵگەی ئیسلامیی و عەرەبی لەبارەی سیاسەت و دەسەڵات و گەمەی نێودەوڵەتی و تەماحی سەرکردەکان بۆ بوون بە سەڕۆکی یەکەم و بەرفرەوان کردنی دەساڵاتییان، هۆی سەرەکیین کە خەڵک لە ڕاستی مەرام و بەرژەوەندیی ئابووریی و شەخسیی و گەورەکردنی گرفتی نێوان گەلان و داگیرکردنی خاکی وڵاتانی دی لەلایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە و هاندانی هەڵگیرساندنی جەنگ نەگەیشتووە.