سیچان وشمەک وگرینگیی زمانی دایکیی

Saturday, 15/05/2021, 17:00

2551 بینراوە


بەبۆنەی ١٥ی گوڵان جەژنی زمانی کوردی:

ئەوڕؤ ١٥ی گوڵانە.رۆژی زمانی کوردیە..
باڵندەکان بە زمانی خۆیان دەدوێن،دارەکانی ناوی تایبەت بە خۆیان هەیە،ئاژەڵەکان پێناسەی زمانیی تایبەت بە خۆیان هەیە.ئەوەی لە خولگەی زەویدا هەیە ناوی خۆی لە سەر نراوە.نەتەوەی کورد ساڵهایە تێدەکۆشێ تا بتوانی ژیان ودیرۆک وهونەروکولتوروئەدەب ومۆسیقاو دیرۆکی خۆی بە زمانی دایکیی خۆی پەرە پێ بدا.کێ ڕیگرە من لێڕەدا باسی ناکەم چون مژاری ئەو باسە نییە.بەڵام مەبەستی ئەو وتارەیە.
ساڵی ١٩٧٢ی زایینی لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی دوای ئەوەی کە بۆ ٦ مانگ دەورەی نیزامیان لە سەربازخانەی قوشچی لە دەوربەریی شاری ورمێ بۆ داناین،هەڵیان داشتینە شارێکی نزیک لە زەنجان بە ناوی قەیدار یان خودابەندە.لەوێشەوە چووینە گووندێک بۆ ئەوەی وەک مامۆستایەکی نیزامی کە پێیان دەگووت / سپای دانش/ وانە بە زمانی فارسی بە منداڵانێک بڵێینەوە کە زمانی دایکیی ئەوان ئازەری بوو.
لە ماوەی مانەوەم لەو گوونەدە بیرەوەریی زۆرم هەیە بەڵام ئەوەی کە هیچکات لە بیرم ناچێ ئەوەیە:لە ناو کتێبە فارسیەکاندائەوکات بۆ پلەی یەکەمیی سەرەتایی وێنەیان دانابوو.ئیمە دەبوایە لە ڕووی ئەو وێنانە منداڵی بێتاوانی ئازەریی زمان فێری فارسی بکەین. لە سەر لاپەڕەی کتێىەکاندا وێنەی / داس وجلو بەرگو،هەنارو،مشک / ی لەسەربوو.کوڕێکی ئازەریی زمانی چووکەی خرپن قوتابیم بوو.زۆر خوێ شیرین دەهاتە بەرچاوم.هەرکات ناوی وێنەکانی دەخوێندەوە کە دەگەیشتە وشەی / مشک / یەک بەخۆی دەیگووت / سیچان /،ئەووشەیە بە ئازەریی یانی مشک.دوای چەند خولەک دەمگووت دووبارە بیخوێنەوە  وبە فارسی بەڵێ مووش!/ یانی مشک / .تاکۆتایی ساڵ نەمتوانی پێی بسەلمێنم لە جیاتی ئەوەی بڵێ،مشک، دەیگووت سیچان!بۆم دەرکەوت کە پەروەردەو ڕاهێنانی هەرنەتەوەیەک بە زمانی دایکیی خۆی چەند پێویست وچەند گرینگە.

دوای دووساڵ:

دوای دووساڵ لە غەریبی هەمیسان گەرآمەوە زێدی خۆم لە شآری مهاباد.بەدووی کاردا دەگەرآم بۆ بژیوی ژیان.تا سەرم لە ئیدارەی پەروەردەوڕاهێنان دەرهێنا ودامەزرام  بە مەرجێک لە یەکێک لە گووندەکانی دەورووبەریی شاری مهاباد کە لە رۆژهەڵاتی مهاباد هەڵکەوتبوووتارادەیەکیش دوورەشآر بوووەک مامۆستا / موعەللیم / وانە بە زمانی فارسی بە منداڵانی بێ سووچوتاوانی ئەو گووندە بڵێمەوە.ناوچەیەکی خۆش وخەڵکێکی مێهرەبان وبەرێزلەو گووندە دەژیا.بۆماوەی ساڵێک لەوێ مامەوە.کەسێکی کەم ئەزموون وساویلکە بوم.لە ژیان زۆر تێ نەدەگەیشتم.پاشآن زانیم دەبوایە ساڵانێک زۆر لە گووندە مابایەمەوە.چون گەڵیک خۆش و خەڵکێکی باوەفای تێدابوو.
کتێب هەمان کتێب،وێنەکانیش هەرهەمان وێنە بون.منداڵەکانی جیاوازبون.لە سەرەتای کارم منداڵەکان ئازەری بون.لە گەڕانەوەمدامنداڵەکان کوردبو.لە سەررووپەڕی یەکێک لە کتێىەکان وێنەی / داس وجلوبەرگ وهەنار ومشک / ی تیدابوو.
قوتابیەکم هەبوو ناوی بایز سەرخشت بوو.ئەو کات تەمەنی ٩ ساڵ دەبوو،رەنگە ئێستێ تەمەنیی پەنجا بۆسەرووبێ.
لە سەراسەیی ئەو یەکساڵەداکە وانەم پێ دەگووتووە کاتێک دەگەیشتە ناوی وێنەکان هەموویانی بە دروستی وبە زمانی فارسی دەخوێندەوە،بەڵام کاتێك دەگەێشتە وێنە / لباس ،یانی جلوبەرگ /،یەک بەخۆی دەیگووت: شمەک!
هەمووجاڕێک دەمگووت:بایز،ئەوە بەکوردی پێی دەڵێن،شمەک. بە فارسی پێی دەڵێن،لباس.دەیگووت باشە منیش دەڵێم: لباس.اش چەند خوولەکێک دەگەرآمەوە لای بایز ودەمگووت بایز،ئەووێنەیە ناوی چییە؟ دەیگووت:شمەک!
لە کۆتاییدا دەستم لە بایز بەردا وگووتم: چۆن منداڵە ئازەیەکە بە مشکی دەگووت: سیچان. تۆش وەک منداڵێکی کورد مافت هەیە بە زمانی دایکیی خۆت بە لباس،بڵێی:شمەک.
بۆم دەرکەوت کە پەروەردە وڕاهێنانی هەر نەتەوەیەک بە زمانی دایکیی خۆی چەند پێویست وچەند گرینگە.

پەراوێزێکی پێویست:

ئەو بابەتە کە رەنگیی بیرەوەریی تێدایە بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ١٥ی گوڵان ،جەژنی زمانی کوردیە.زمانی نەتەوەیەکی مەزنی وەکو کورد.بەرزوپیرۆز بێ رۆژیی زمانی کوردیی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە