به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی سلیمانی دەڵێت من دوانم کوشتووە، ترسم نییە باسم بکەن

Sunday, 16/05/2021, 18:37

6851 بینراوە


بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی عەمید ئاسۆی شێخ تەها ڤێلایەکی له‌ دەروازە سیتی یەکدا هەیە، کە بە 60 دەفتەر کڕیوێتی. با جارێ باس لەو هەموو پارەیە ناکەیەن کە ئەم دزە پیاوکوژە هەیەتی، ناشپرسێن ئەم هەموو پارەیەی لە کوێ بوو تا خانویەکی وای پێکڕیبێت، هەڵبەت ئەو خانوویەکی وا گرانی هەبێت لەوە زیانریشی هەیە، بەڵکو ئێمە پرسیار لەسەر ئەوە دەکەین ئەم کابرایە ئەگەر بۆ خۆی پیسخۆر و دز و چەتە نەبێت خۆ لە رێگای پۆستەکەیەوە ئەو هەموو پارەیەی دەست نەدەکەوت، کەوابو ئەو هەموو پارەیەی لە کوێ بوو، وا ئیستا بڕیاری داوە ڤیلاکەی بەجێ بهێڵێت بۆ حیمایەکانی و ڤێلاکەی بەرامبەری خۆی کە هی کوڕەکەی شێخ جەعفەرە و کاتی خۆی بە 50 دەفتەر دۆلار کڕیوێتی عەمید ئاسۆ دەیکڕێتەوە و دەیەوێت سەر لە نوێ دروستی بکاتەوە؟!
ئیستا بۆ ئەم خانووە تازەیەی دیزاینێكی تریان بۆ کردووە، کە تێچووەکەی دەچێتە سەروو سەد دەفتەر دۆلار. 
واتە عەمید ئاسۆی شێخ تەها بە بڕی و بایی 2 ملیۆن دۆلار زیاتر دوو خانووی هەیە... 
من لێرەدا دەست بۆ نهێنییەکیش رادەکێشم ئەویش ئەوەیە، کە بەشێک لەو پارانایە دەستی دەکەوێت، پارەی شەوانەی مەلها و دیسکۆ و قومارخانەکانە کە لە رێگای کارزانی مودیر مەکتەبەکەی بۆ دێت، کارزانیش بەشێک لەو پارانە بۆ خۆی دەبات.
هەروەها دەستکەوتی ئەم دزە ئەستێرە لە شانە بەنزینی سەیارەکانی پۆلیسە.
تەنانەت برادەرێک پێی ووتوە دوعا بکە ئەم هەواڵانە بەرەدەم پەیجەکان و سایتەکان نەکەوێت. به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی سلیمانی لە وەڵامدا پێی وتووە: من دووانم لە 17ی شوباتدا کوشت، هەموو ساڵێک یادیان دەکەنەوە و ڕۆژنامەنووسەکان  پەلامارم دەدەن، بەڵام من حسابیان بۆ ناکەم، ئیستا چی ئەڵێن با بیڵێن گرنگ نییە.

سیروان چوارباخی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە