خەڵکی تووڕەهات

Sunday, 16/05/2021, 23:16

20546 بینراوە


نمونەی یەکەم: خێزانێکی کوردی شاری هەولێر لە تورکیا هێرشیان کردە سەریان و لە مردن گەڕانەوە.
 بە هەموو پێوەرێك گەر کوردێك بۆ سەردانی دکتۆریش بیەوێ بچێتە شوێنێکی وەك تورکیا ، نەك بۆ خۆشی و کات بەسەر بردن، ئەوا شایەنی ئەوەن پێیان بووترێ تووڕەهات. دەنا چ پێوستە تۆی کورد دوای ئەوەی ئەزانێ کە تورکیا و تورك نەك هەر بۆ کورد ناگونجێ، ڕەنگە بۆ هیچ کەسێ نەشێ تیا بژێ وەیان سەردانی بکەی.. کێ هەیە نەزانێ تورکیا و گەلەکەی ئەوەندە ڕەگەز پەرستن کە چاویان بەرایی نایەت کاتێ کوردیك ئەبینین وەیان گوێیان لە زمانی کوردی بێ، ئێ باشە چ کوردیك هەیە ئەم ڕاستیە نەزانێ؟! دە کە ئەیزانی بۆ چی ئەچێ و سەردانیان ئەکەیت و پارە و پولی خۆت لەوێ خەرج ئەکەی؟! کەواتە تۆ کەسێکی نائاگای لەوەی لە چوار دەورت ئەگوزەرێ و هەر شتێکت لێ ڕووبدا و هەر چیەکت بەسەر بێ، ئەوا بێ شك گلەیی نابێ لەوان بکەیت و تەنها خۆت بەرپرسیاری.
گەلی تورکیا بە علمانی و ئیسلامیەوە دژی کورد و زمان و کلتووری کوردن، ئەوان ئەگەر باش بوونایە ئەوا بۆ گەلی کوردمان لەباکوور ڕێگەیان ئەدا بەزمانی خۆیان بئاخافن و ناوی مناڵەکانیان بەکوردی بنێنن. وەیان گۆرانی و زمانی کوردیان قەدەغە نەئەکرد، کورد لەوێ لەماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوو تووشی هەزاران قڕکردن و ‌قەدەغەکردن بوونەتەوە و زیندانەکان تەژین لە کورد و کوردستانیان، لەبەرئەوە مایەی قبوڵ کردن نیە هاوڵاتی کورد بچێ لەوێ پارەکەی سەرف بکا و خانوو و ڤێلا بکڕن و بۆ بازرگانی و سەیر و سەفا سەردانی تورکیا بکەن. لەوانەیە بڵێن ئەوە سیاسیەکان و پیاوانی ئایینیمانە هانمان ئەدەن و پێمان ئەڵێن بچن لە تورکیا سەرمایەکانتان بەگەر خەن و بۆ پشوو و ڕابواردن و نەخۆشی و دەرمان سەردانی ئەوێ بکەن، بەڵام هاوڵاتی ئەبێ خۆی بڕیاری خۆی بدا و گوێ بەو جۆرە جاش و خۆفرۆشانەی کورد نەکا وگوێیان لێ نەگرن.

نمونەی دووەم : هەڵەبجە خەریکی خۆپیشاندان و سنگ کووتانن بۆ فەلەستین.

گەلی عەرەب بەگشتی و فەلەستین بەتایبەتی ڕۆژێك لە ڕۆژان نەمان بینین بێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەرببڕن دژ بەو هەموو زوڵم و ستەم و زۆردارییەی دژ بە کورد ئەکرێ لە هەموو کون و قوژبنێکی ئەم گەردوونە. نەك هەرئەوەش ،؛ بەڵکە گەلی فەلەستین و خودی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس و سەرکردەکانی وەك خالید موشعیل چەندین جار دژی کورد و کوردستان و دەوڵەوتی کوردیە. ئەمەشی نەشاردۆتەوە و لەهەموو بۆنەکاندا لەگەڵ حەسەن نەسروڵا و هاوشێوەکانیان دژی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمانن. وەرە یەخەی هەر کەسێکی فەلەستینی بگرە ئەوەندە کوردیان خۆش ئەوێ کە باسی سەڵاحەدین دێتە پێشێ، لەبەرئەوەی سەڵاحەدین خزمەتکاری عەرەب بوە. دەنا هیچ کەسێ چارەی کوردی ناوێ و لەدژماننن هەر کاتێ بۆیان بلوێ.. 
گەلی فەلەستین هەرگیز مەسەلەکەی وەك کورد نیە و ئەو زەوی وخاکەی داوای ئەکەن هی ئەوان نیە و هی جولەکەکانە.. جولەکە زیاتر لە 5000 ساڵە لەوێ ژیاون و عەرەبەکان تەنها دوای ئیسلام چوون ئەوێیان داگیر کردوە کە تەنها 1200 ساڵێك ئەبێ. بۆیە خاکی ئیسرائیل هی عەرەب نیە و با بچن بۆ حەلاوی باس کەن.
جا کاتێ ئەبینین کوردیك خۆی شین مۆر ئەکاتەوە و خۆپیشاندان بۆ فەلەستین غەزە ئەکا و دژی ئیسرائیل ئەدوێ، ئەوا بێشك بی ئاگایە و تووڕەهاتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە