کاتێک ماریا هەورامى کلیپى گۆرانییەکى بردە سەر شەقامى سالم، ئەم مەلایە هەرچى جنێو و وشەى نەشیاوە دژى بەکاریهێنا، ناڕەزاییەتیەکى گەورەى لێکەوتەوە و خەریک بوو ببێتە کەیسێک بۆ دادگا، بەڵام مەلا هەڵۆ دەست و برد بایدایەوە و بەهەڵەداوان بۆلیبوردنى ملکەچانە و ڕیششۆڕانە چوو بۆماڵى ماریا هەورامى .
مەلا هەلۆ چاک ماهیەت و ناوەرۆکى قەرەچەتانى ئەناسێت و تەنانەت بەقەدەر ئەو گۆرانیبێژە حورمەتى بۆ دانەنا، داواى لێبوردنى نەکرد و ڕونکردنەوەشی نەدا، بەڵکو کەسێک بەناوى ئەوەوە ڕوونکردنەوەیەکى خستۆتە ڕوو، لەهەموى سەیر تر جنێو و بێحورمەتیت پێبکرێت خۆت برازکەت بۆلاى جنێودەرکە بنێریت، ئا ئەمەیە شەهامەتى ئەم پیاوە.
دکتۆر قەرەچەتانى کەوتۆتە قۆناغێکەوە ئیتر پێویستە خۆى شەرم لەخۆى بکات و کونجێک بگرێت و بێدەنگی لێبکات. ئێمەش وەکو هاوڵاتیەکى ئەم هەرێمە وێرانکراوە هەقمانە بپرسین تۆیەکى دکتۆر باسى ئەخلاق و ڕەوشتى کۆمەڵگا ئەکەیت و کون وکەلەبەر بۆ لادانێکى بچوک بۆ ناشیرینیەک ئەگەڕێیت، جنێو و سوکایەتى ئەو مەلایە و هاوپیشە و هاوڕیشەکانى و مێگەلى مێشک بەنجکراو نابینى و نابیستى لەبەر ئەوەى ڕوونکردنەوەى داوە - بەقسەى ئەوکەسەى کەقسەکانى بۆ مەلا نوسیوە -، واتە ئەگەر جنێو بێحورمەتى بە کەسێکیتر و پلەى زانستیەکەى و خێزان و ماڵ و مناڵەى بکات بەلاتەوە ئاساییە .. ئا ئەمە ئەو پەیامەیە بەگوێى خەڵکیدا ئەدات .
ئەبوایە دکتۆر بەرگریکارێکى سەرسەختى کۆمەلگا ببوایە و خۆى سەرقافلەچی بوایە، هەتا ئەمجۆرە مەلایانە کە یەکێتى و پارتى دەرگایان بۆ ئاوەڵاکردونەتەوە ڕیگرییان لێبکرێت و دەمکوت بکرێن و لغاو بکرێن کە خەریکە هەموو سیمایەکى پێشکەوتن و مرۆڤدۆستى پێکەوەژیان لەکوردستاندا ئەشێوێنن.
جنێودانى ئەم مەلایانە بە سەدان عیبارەتى ناشیرین و دزێو و هەست ڕوشێنەر و بڵاوکردنەوەى بوغز و قین و دڵڕەشى کە بە ڕۆشتنى کات وردە وردە سیفەتى پیرۆزى بەخۆیەوە ئەلکێنێت و ئەبێتە هۆى پیادەکرنى تیرۆر و توند و تیژى. ئەوانە و کەسانى وەکو قەرەچەتانى دژى ئیرادەى ئینسانى ئازادن، کە خۆى بڕیاردەرى چارەنووس و کار و کردەوەى بێت، ڕۆژانە هەزار و یەک قەید و بەند و حەرام و حەڵاڵ بەگوێى خەڵکدا ئەدەن و ئینسانیان لە ئینسانى خستووە و کردویانە بە تۆپەڵێک گوناه .
بەکورتى:
مادامێک قەرەچەتانى خۆى هەڵئەخەڵەتێنێت و لاى وەهایە مەلا هەڵۆ مەبەستى ئەو نەبووە، بەڵکو پرۆفیسۆرێکی تر و باسى ژن و مناڵى ئەو پرۆفیسۆرەى ترى کردووە، هەر بەو پرۆفیسۆرەى ترى وتووە فڵتەفڵت، ئەوە ئیتر کێشەى ئەو نییە. سەرئەنجام ئەم پرۆفیسۆر و دەرونناسە لەم پرۆسەیەدا لەگەڵ مەلا هەڵۆ (بڕیاریاندا پەیوەندی نێوانیان پتەوتر بکەن و زیاتر هاریکاری یەکتر بکەن لە ڕووبەڕوو بونەوە و بەرپەرچ دانەوەی چەتەکانی ڕەوشت و ئایندا). دەستخۆش پرۆفیسۆرەکەى قەرەچەتان ئەمجارەیان خەباتى جنێودانى ئاینیش بخەرە بەرنامە تەلەفیزیۆنیەکانتەوە و ئەگەر مەلا لە فێرکردنى یارى کۆنفۆدا هاریکارت بێت ئەوە چەتەقڕانە و ڕەوشت بارانە.
هیچ منىشی خەمبار نەکردووە، مامۆستایەکى زانکۆ ئەڵێت:
- (ههردوو وهزارهتی پهروهرده وخوێندنی باڵاش وهكو تهماشهكهرێك هیچ ههڵوێستێك نانوێنن و بێ رێزیش به بڕوانامه و نازناوه زانستیهكهی دهكرێت وحكومهتی ههرێمیش بێ دهنگه بهرامبهر ئهو هێرشانهی دهكرێته سهر رهمزهكانی پهروهرده وزانست). یەکێک ڕەمزى پەروەردەو زانست بێت هاریکارى مەلایەکى جنێوفرۆش ئەبێت، یان هاریکارى ئەوانەى خاوەنى میتۆدى زانستى و مەعریفەن و لە خەمى کۆمەڵگایەکى پێشکەوتوو و ئینسانیدان، کە ئینسان و ئازادى و خۆشبەختى و خۆشبژێوى ئینسانەکان میحوەرى سەرەکیەتى بێت، نەک سوکایەتى و بوغزو قین و جیاکارى دژ وەستانەوەى هەر دیاردەیەکى شارستانى و مۆدێرن .
هیچ منى نیگەران نەکردووە هەڵەوەڕێکى سۆشیال میدیا، کەهێشتا کاژى گردەکەى حەسەن و حسەینى فڕێنەداوە لە ئەوروپاوە ئەڵێت :
(با هەرچی قەزەم و نۆکەرو لۆمپەنە کۆببنەوە و بەردەبارانی بکەن، ئاخر ئەو ئاوێنەیەکتان پیشان ئەدا کوتومت حەقیقەتی ناخ و روخسار و ئەو زەلکاوەیە تێیدا دەژین! کەسی جوان کوا جێگای دەبێتەوە لەو کاولستانە .) .