دەستچنێکی سەرپێیی بۆ پرۆفیسۆر و زاناکانی کورد!

Thursday, 20/05/2021, 3:10

5055 بینراوە


زەوی سەرچاوەیە و خاوەن زەویش جووتیار. ئەو جووتیارە سەردەکەوێ کە شارەزایانە و بە ئارەق و تین زەوەیەکەی بکێڵێ و بەرهەمیی لێوەرگرێ. نەتەوەیەک سەردەکەوێ و بەرهەم لە ئەندامانی کۆمەڵگاکەی وەردەگرێ کە خاوەنی سیستمێکی رێکوپێکی پەروەردە و ڕاهێنان بێ. هەروڵاتێک نەتەوەکەی فێری پرسیار و لێکۆلێنەوە و توێژینەوە بوو، بێگومان سەردەکەوێ. زۆرترین زانا و پڕۆفیسۆڕلە وڵاتی ئیسڕائیل، زۆرترین خەڵاتی زانستیی نۆبێلیان وەرگرتوە. وڵاتێک کە لە خاڵی سیفرڕا دەستیان بە بونیادنانەوە کرد و گوێیان نەدا بە هیچ زلهێزێکی جیهانی تا توانیان ئیسڕائیلی ئەو سەردەمە دروست بکەن. کە لە سەتا سی سامان و سەروەتی وڵاتتێکی زلهێزیی وەک ئامریکا هی دانیشتوانی جوولەکەی سەر بە ئیسڕائیلە! زۆرترین خەڵاتی نۆبڵ لە لایان جوولەکەکانی وڵاتی ئیسرائیل کە لە ئامریکا و ئیسڕائیلدا دەژین وەرگێراوە! بە مەزلوومترین گەل لە جیهاندا ئەژمار دەکران، لەو سەردەمەشدا بە بەهێزترین گەل لە سەر گۆی زەوی دێنە حیساب.

هۆکارەکان چین؟

هەروڵاتێک سیستمی پەروەردە و ڕاهێنانی تۆکمە وسەردەمیانە بێ، هیچ هەنگاوێک بەرەو دواوە نانێ. لەم وتارەدا بە هیچ شێوەیەک مەبەست هەڵکێشان وپێداهەڵاگووتن نییە بە وڵاتی ئیسرائیل، بەڵام راستیەکانی دیرۆکئ قسەمان دەگەڵ دەکەن. درۆکردنیش دەگەڵ دیرۆک ئەوەمان بەسەردێنێ، کە لە ماوەی سی ساڵدا بە دەست ئەو دەسەڵاتە کە بەسەر باشووری کوردستان هاتووە.
مرۆڤ گیانلەبەرێکی نەناسراوە. تا نەیەتە گۆ دیارنییە چی لە باراندا پێیە. مەزنترین زانست بە باوەڕی من ئەزموونی ژیانە بە مەرجێک باش گەورەی بکەین و کاریی پێ بکەین. هەرکەسیش خاوەنی زانست و پلەی باڵای خوێندەواریی بێ، ئەگەر بەکاری نەهێنێ تووشی شکست دەبێ. زۆر جار بە گووتنێک، بە کردارێک، بە هەڵویستیک کەسایەتی مرۆڤەکان خۆیان نیشان دەدەن. زۆر جار ئاکاری نالەبارلە کەسانێک روو دەدا، کە دوور لە چآوەڕوانین! دەکرێ دووکەس یان چەند کەس ساڵەهای ساڵ پێکەوە دۆست وهاوژین وهاوکاروهەمدەم بن، بەڵام رەفتارو کردای کەسایەتیی یەکتر بە باشی شارەزا نەبن. جاری واش هەیە تەنیا هەڵسوکەوتێک دەبێتە بەردی بناغەی کەسێتی لایەنی بەرانبەر بۆ ناسینی ئەو کەسە.
دوژمنی ناوخۆی کورد لە دوژمنی دەرەکی کورد مەترسیدارترە. تا بەرەنگاریی دوژمنی ناوخۆیی نەبینەوە ناتوانین هەنگاوی سەرکەوتن بنێن. دوژمنی ناوخۆیی تەنیا شەڕی چەکداری نییە لە ئاستی یەکتر.ل ێرەدا مەبەست کەموکورتیە کانی ناوخۆمانە کە بەرۆکیی پێ گرتووین. دەڵێن: دوژمنی زانا بەرزت دەکا و لە سەر دەستی خۆییت دادەنێ، بەڵام دۆستی نەزان بە عەرزت دادەدا!
من لەم وتارەدا مەبەستم بێ رێزیی بە هیچ کەس نییە، بەڵام چاوپۆشیی لە راستییەکان ناکەم، چون دەرەقەتی مێژوو نایەم، دیرۆک دەبێ وەک خۆی بنووسرێتەوە و وەک خۆی ببێتە وانەیەک بۆ ژیانێکی ئازاد بۆ داهاتووەکان. لە خوارەوە ناوی چوارکەسایەتی دێنم کە هەرکامیان خاوەنی پلەی پڕۆفیسۆڕێن و خاوەنی دەیان پەرتوکن ، ڕۆڵیان دەئاڵوکۆڕەکانی کۆمەڵگادا هەیە. هەرکامیان بە رادەی پێویستیی خۆیان و ئەو کەسایەتیە کە خۆیان، بۆ خۆیانیان خوڵقاندوە.لێرەدا مەبەستیی سەرەکی تەنیا رەخنەیە لەو کەسانە نەک دژایەتی بێ بۆ ئەو کەسانە.

1- پڕۆفسۆڕ عەباس وەلی

پێش هاتنە سەرکاری ئەردۆغانی کوردکوژ، کاک عەباس وەلی لە شاری هەولێڕ بە فەرمانی کەسایەتیەکی وەک نێچیروان بارزانی، لە زانکۆکانی هەولێردا بەرپرسایەتی پێدرابوو، ئەو کات باس لە سنوربەزاندنی باشووری کوردستان بوولە لایان ئەڕتەشی تورکیە، قسە لەسەر هات و نەهات ئەو سوپایە بوو، خەڵک زۆر پەرێشان بوون نەکا ئەو کارە رووبدا. خوێندەوارەکانی زانکۆ کە کاک عەباس بەرپرسیان بوو خۆنیشاندانیان دژی هاتنی سوپای تورکیە ئەنجام دا. هەر زۆر زوو نێچێروان، گزیریی تورکەکان فەرمانی لە سەرکار لادانی کاک عەباسی دەرکرد لە زانکۆکانی هەولێر. پڕۆفسۆڕ عەباسیش ترس دایگرت و لە کورتە ڤیدۆیەکدا گووتی: مەبەستی قوتابیەکانم سیاسیی نەبووە، تەنیا هەستی خۆیان دەربڕیوە. بەوەش نەوەستا بە وتووێژ دەگەڵ گۆڤاری لڤین بە راشکاوی باسی پاڕتی کرێکارانی کوردستانی کرد و زۆر بە دوور لە عەقڵ و چاوەڕوانی گووتی: بەڕێوە بەرانی (PKK)، کەسانێکی ئەحمەقن بە واتای گەوج!
کاتی ئاوامرۆڤ هیچ رەخنە یان گازەندەیەکی لە کەسانی وەک مەسعود بارزانی و کوڕەکانی تاڵەبانی ناکا. کەسایەتیەکی خوێندەواری کورد پلەی پڕۆفسۆڕی هەیە بە تیکۆشەری کورد بڵێ: (ئەحمەق!) مرۆڤێک دەروونی نەخۆش بێ با رەواڵەتیشی وانیشان نەدا، کوا ئەو مرۆڤە باوەڕی بە پلەی زانست هەیە. کەسانی ئاوا مێژووی نەخۆش بەرهەم دێنن. مێژووی نەخۆشیش تاکی نەخۆش پەروەردە دەکا. تاکی نەخۆشیش، کۆمەڵگای نەخۆش بەرهەم دێنێ. کۆمەڵگاش کە نەخۆش بوو، بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی جڵەوی دەسەڵات دەگرنە دەست.

2- پڕۆفسۆر عەلی قەرەداغی

حاڵ، خاڵی نییە. ئەو کاک عەلییە نەخۆشێکی مەترسیدارە بۆ نەتەوەی کورد. من ئەردۆغانم پێ باشترە، چون راستە و راست دژایەتی کورد دەکا، بەڵام کەسێک خۆی بە زانای ئایینی مسڵمانان جیهان بزانێ و بە زمان کورد بێ و بە مێشک دژی کورد! کوا جێگای باوەڕە؟ نازانم چۆن شەوانە خەوی لێدەکەوێ کاتێک دەبینێ رۆژانە لە بەرچاوی خۆی دژایەتیی کورد لەلایان ئەردۆغانەوە کە سنوری بەزاندووە و عەلی قەرەداغیش دەنگیی لێوە نایە، بە پێچەوانەوە پێیداهەڵ دەڵێ!
ئەو جۆرە پڕۆفسۆڕانە ئەگەر خاوەنی سەدان پەڕتووکیش بن، چۆن پەروەردەی دەستی داگیرکارن ، نەبونیان لە نەبون بۆ کورد قازانجترە.
بەردی بناغەی فەلسەفە ، زانستی ناسینی ئەقڵ وهوشیاریە، فەلسەفە هیچ کات پێت ناڵێ دژی نەتەوەکەت دۆستی دڕندەترین دوژمنی نەتەوەکەت بە. عەلی قەرەداغی بۆ ئەوەی دژایەتی کورد بکا، دۆستی دژمنی کوردە؟ هیتلێر بەو هەمووە دڕندەییەی خۆیەوە باوەڕی بەو قسەیە نەبووە. هیچ کات دۆستایەتی کەسێکی نەکردوە کە دژمنی نەتەوەکەی بووبێ. ئەدی قەرەداغی بۆ ئاوابیر دەکاتەوە؟ لە یەک رستەدا ئەگەر وەڵامم بۆ ئەو پرسیارەم هەبێ، دەتوانم بڵێم: عەلی قەرەداغی نەخۆشییەکی مەترسیداری دەروونی هەیە، کە لە ڕێگای دژایەتیکردنی نەتەوەکەی خۆیەوە، دۆستایەتی ئەردۆغان بە چارەسەریی دەرونی خۆی دەزانێت و ئەوی بۆخۆی دۆزیوەتەوە.
مەزنترین خەساری زانستیی کە لە فەلسەفە دەدرێ ئەو جۆرە کەسایەتیانە لێی دەدەن! لە پێگەی قەرەداغیەکاندا دۆزی کورد مانای نییە، پارە و پاراستنی ژیانێکی سەرشۆڕانە قسەی پێیە! کەسێکی کورد وەکو پڕۆفسۆڕ بێ وبڵێ: بۆ خۆم و منداڵەکان و نەوەکانم پارەمان کۆکردۆتەوە تا بە جێژنانە بینێڕین بۆمنداڵی فەلستینیەکان لە غەزە، ئیتر چاوەڕوانیی چی لێدەکرێ؟ کە ئەگەر بە راستی کورد بوایە دەبوو زووتریش بیگوتایە خۆم و منداڵەکانم پارەمان کۆکردۆتەوە بۆ لێقەوماوەکانی رۆژئاوا، یان هەژارەکانی کوردستان.. بەڵام چۆن لە دەست و دەمی کەسێکی ئاوا دێت و دڵی ئوردوگان لە خۆی زویر دەکات؟! 

3- دوکتور فەرهاد پیرباڵ:

ماوەیەکە لە سەر کەناڵی تەلەفیزیۆنی (ئێن ئاڕ تی) چەند پڕۆگڕامێکم بینیوە کە فەرهاد پیرباڵ تێیدا بەشدارە و رۆڵی بەرێوەبردنیشی پێدراوە. گونام لەوەدا نییە کە فەرهاد پیرپاڵ خاوەنی چەند پەڕتوکە ودەستی پێنوسیی هەیە. بەڵام نازانم بۆ وای بەسەرهاتووە؟ بۆ چرکەساتێک لەو پڕۆگڕامەدا هەدادانی نییە،ه ەرچی قسەی ناشیرینە بەسەر زاریدا دێ! ئەوکەسە بەداخەوە تووشی نەخۆشیی هەڵچوون بووە (هەیەجان)، کە نەخۆشیەکی مەترسیدارە، شێوەی جموجوڵەکانی ڕێژەی بەرزیی و نزمیی دەنگیی هاوکات دەگەڵ تووڕەیی، شادی، چێژ،غەم، نەوەستان و... تەواویان نیشانەی نۆرماڵ بوونی ئەو کەسایەتیە نین. خۆش خۆش بە دەنگیی بڵندیش بە خۆیا دەڵێ: من پڕۆفسۆڕم.
زۆر راستە، ژیان لە باشووری کوردستان لە ژێر دەستی چەتەگەریی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی گەلێک دژوارە و مرۆڤ تووشی خەمۆکێی دەکا، بەڵام کەسی خوێندەوار وەک کەسی ئاسایی لە رووداوەکان نانەڕێ. دوکتور فەرهاد دەبوایە بابەتەکان خوێندەوارانە لێک بداتەوە، نەوەک ئەوەی کە ئێستێ بەسەر خۆی هێناوە. هەرچەند سیاسەت لەو سیی ساڵەدا وەک گڵاوی بەسەرهاتووە. ئاکارو لێکدانەوە و هەڵسوکەوتی فەرهاد پیرباڵ وێنەی کەسێکی شارەزا و نووسەر ناچێ. ئەگەر قەرار بێ گەنجەکانمان کەسایەتی ئێستێی فەرهاد پیرباڵ بۆ خۆیان وەک سەرمەشقی ژیان ڕەچاو بکەن، زۆری ناخایەنێ کە باشووری کوردستان پڕ دەبێ دەرد و ئازاری نەخۆشیی هەڵچوون!

4- پڕۆفسۆڕ مستەفا موسلیم:

دەڵێن: مریشک هەم هێلکە دەکا، هەمیش جیقن.ئەو بۆچوونە زۆر راستە. شۆڕشگێڕێکی وەک ساڵح موسلیم برای پڕۆفسۆڕێکی وەک مستەفا موسلیمە! چاو لە ژیانی بەرێز ساڵح موسلیم بکەن. چاو لە رابوردوو و ژیانی پڕۆفسۆڕی برای بکەن.عەرز تا ئاسمان جودایە. مستەفا موسلیم لە پڕۆفسۆڕیەکەی خۆی ئەو زانستەی فێری ببوو، تا دژایەتی کردنی نەتەوەکەی خۆی پێبکا، تا کۆچی دوایی کرد هیچ خێرێکی بۆ کورد نەبوو، تەنیا شانازییەکەی ئەوە بوو کە بە بەژن و باڵای ئەردۆغاندا هەڵ بدات وهانی بدا، سەرەتا براکەی خۆی و پاشان کورد لە ناوبەرێ. دوژمنایەتی ئەردۆغان لە کورد بوونی مستەفا موسلیم بە نرخترە.
ئەردۆغان لە بەر چاوانە، کە چۆن دوژمنایەتی کورد دەکا، بەڵام مستەفا موسلیمی بە رواڵەت کورد، کە پڕۆفسۆڕە بە رۆژی رووناک حاشا لە رەگەزیی خۆی دەکا. تەنانەت کەسێکی دڕندەی وەک هیتلێریش ئەو جۆرە کەسانەی پێ خوێڕی بووە.
ئازارەکانی گەلی کورد خاوەنی دووڕوون. ڕوویەک ئەو ئازارانەن، کە لە چەنگ دژمن دەیکێشێن، روویەکی دیکەش ئەو ئازارانەیە کە بە دەستی خۆمان بەسەر خۆمانی دێنین!
فەلسەفە ناوەندیی زانستیی ئەقڵ ناسیە. فەلسەفە ئامێزە بۆ زانستەکانی سەردەم .لە کۆمەڵگای کوردەواریی خۆماندا قەرەداغی و نموونەی قەرەداغیەکان بەرهەم دێن.زۆر جار دەڵێن، بۆ کێشەی کورد نایەتە چارەسەرکردن؟ من لە سەر ئەو باوەڕم کە سەرەتا خەتای خۆمانە ، پاشان دوژمن تاوانبارە. تا رۆژێک نەتەوەکەمان لە ناهوشیاریدا بژی، بێگومان پڕۆفسۆڕەکانیشمان، ناخواستە دەکەونە تەڵەیەک کە دژمن بۆی راخستووین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە