بەدرۆی جیھادیە غەزاویەکانی حەماس و جیھاد باوەڕ مەکەن

Friday, 21/05/2021, 23:50

5591 بینراوە


ئیسرائیل(دەوڵەتی جوو) زۆر میھرەبان و خۆپارێزە لە گەلەکوژی و قەتل و عام و جینۆساید و مافی مرۆڤ وەک دەوڵەتێکی دیموکراتی پەیڕەو دەکات، بەرامبەر بە تورک و عارەب و عەجەمی موسڵمانی بێ دین و ئیمان.
(بە لیستی ناو و داتا و ژمارە)
سەرنج بۆ ئاماری داتای قوربانیە زۆر و زەوەندە بێ حسێبەکانی کورد بەرامبەر قوربانیە کەمەکانی فەلەستینیەکان.
کورد نەتەوەیەکی دێرینی ناوجەکەیە نکۆڵێ لێناکرێت ھەتا لەلایەن دوژمنەکانیشیەوە. قوربانیەکانیشی ھێندە بێ تام بووە تا ئاستی باوەڕ نەکردن پێی.
لەمێژووی ئەو سەد ساڵەدا:-
 ڕاپەڕینی شێخ عوبەیدوڵای نەھری ساڵی ١٨٨٠
ڕاپەڕینی شێخ عەبدولسەلام بارزانی لەساڵی ١٩٠٧ و ١٩١٤
ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیران لەساڵی ١٩٢٥ 
دوو ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک لەساڵی ١٩١٩ و ١٩٢٦
ڕاپەڕینی شێخ مەحموودی حەفید لەساڵی ١٩٣٠
 ڕاپەڕینی ئاگری داغی ئیحسان نووری پاشا ساڵی ١٩٣٠
ڕاپەڕینی شێخ ئەحمەد بارزانی ساڵی ١٩٣١ و ١٩٣٢
ڕاپەڕینی سەید ڕەزا لەساڵی ١٩٣٧
دامەزراندنی کۆماری مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٦
شۆڕش یان ڕاپەڕینی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١
قەتل و عامی قەڵادزێ ساڵی ١٩٧٥
دەست پێکردنەوەی ڕاپەڕین و شۆڕش لەساڵی ١٩٧٦
ھەڵەبجە ساڵی ١٩٨٨
زنجیرە ئەنفالەکانی ساڵی ١٩٨٨ 
ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١
ئازاد کردنی کۆبانێ 
شەڕەکانی تری حەسەکە و قامشلۆ و گرێ سپی بەکار ھێنانی چەکی فسفۆڕی سپی
دواتر یەک مانگ خۆڕاگرتن بەرامبەر داگیرکاری عێفرین
شەڕی داعش لە باشوور لەساڵی ٢٠١٤
بەھەمان شێوە ئەگەر سەرنج دەیە قوربانیەکانی فەلەستینە عارەبان لەساڵی ١٩٣٧ کە داتا مێژووەکانی خۆیان تۆماری کردووە، ھیچ کاتێ یەک لەسەر دەی ھی کورد نەبووە.
لەو زنجیرە بەیەک داچوونەوانە ھەموو قوربانیەکان لە سنووری دە بۆ بیست و پێنج کەس بووە لەکوشتن ئەوەی تریش برینداری یان جێھێشتنی خاک.
ھەرە گەورەکانیان بریتی بووە لە:-
قەتل وعامی دێر یاسین لەساڵی ١٩٤٨ کوژراوەکانی لەنێوان ٢٥٠ بۆ ٣٦٠ کەس بووە کەمنداڵ و ژنی تێدا بووە بە قسەی فەلەستینیەکان بەڵام ئاماری ئەوروپا دەڵێ تەنیا ١٠٩ کەس بووە.
قەتل و عامی چادرگەی سەبراو شێتلا کەئەویش ئیسرائیل ڕاستەخۆ نەیکرد بەڵکو جەیشی جنوبی مەسیحی لوبنان کەتائیب لەساڵی ١٩٨٢ کردیان. داتای قورانیەکانی ڕوون نیە لەنێوان ٧٥٠ کوژراو بۆ ٣٥٠٠ کوژراو کە ژن و منداڵ و پیریشی تێدا بووە، کە ئەویش جێی گومانە لەنێوان ئەو دوو ژمارەیە.
بابێینە سەر ھی خۆمان بە داتای بەڵگە نەویست.
لەھەڵەبجە زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس کە لە ژمارەی گۆڕەکان دیارە.
ھەر ھەشت ئەنفال ئەگەر ١٨٢٠٠٠ کەسیش نەبێ ئەوا ١٠٠٠٠٠ کەس ھەیە.
شنگال ٣٠٠٠ کەس بەداتا و ناو جگە لە ڕفاندنی کچ و ژن.
شەڕی داعش بەگشتی زیاتر ٥٠٠٠ کەس کە ناونووس کرایە لە بەناو وەزارەتی شەھیدان.
کۆبانێ ١١٠٠٠ گۆڕ وا ھەڵکەنراوە و ناوی لەسەرە.
سەدان قەبر و گۆڕی بەناو لە قەندیل ھەمووی ناوی کەسە قوربانیەکەی تێدا تۆمار کراوە.
لە ڕۆژھەڵات لەساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٨٢ ھەزارن کەس تیرباران و لەسێدارە دراون.
ساڵی ٢٠١٦ لەجەزیرە و نوسێبین و سووری ئامەد و ئایدەمات و فارقین دەرفەتی ناشتنی شەھیدەکانیشیان نەبوو لەناو موجەمیدەی ماڵێ دەیانناشت.
ئێستاش لەبێ دەنگی دونیای بێ مۆرال وا لەحەفتانین و مەتیناو ئاڤاشین کورد بەچەکی کیمیا لەناو دەبرێت.
لەو شەڕەی ئێستای غەزە و ئیسرائیل ھاوار ھاواری عارەبەکان لەشەوی١٩ی ئەو مانگە لە سەد ھێرشی تەیارەی ئیسرائیل کە ٥٢ تەیارە بەشداری کرد ١٢٠ تەن ڕۆکێتیان گرتە غەزەی. داتای وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دەڵێ تەنیا سێ کەس کوژراون!
کە دەبینین نوێ ترین چەکی ڕۆکێت و موشەک بەڕەتڵ بەکار دێنن کەچی دەبینین بە پاچ و قازمە و خاکەناس قوربانیەکان لە بن دار و دیواری ڕووخاوی بەر مووشەکی ئیسرائیلی دەردەھێنن، خۆیان لەھەواڵەکانیان دەڵێن ئۆتۆمبێلەکانی دیفاع مەدەنی زۆر کەم و خراپن ھەیە بیست و پێنج ساڵ کاردەکات و ھیچ وەسائیلێکمان نیە و خەستەخانەکانمان لەئەوپەڕی پڕ کەم و کووڕیە. کەچی چەکەکانیان ئیسرائیلی حەپەساندووە. جگە لە نەبوونی ئاوو کارەبا و خزمەتگووزاری.
لەو دە ڕۆژەی بەراورد بە قوربانیەکانی خۆمان لەدەست ئەو ویژدانە دڵ ڕەقە جانەوەرانەی تورک و عەجەم و عارەب.
بەڕاستی ئیسرائیل خۆی دەپارێزی لەکوشتنی خەڵکی سڤیل ژمارەی کوژراوەکانیان یەکجار کەمە لەو شەڕە سامناکەی ڕەتڵە کاتیۆشاکانی حەماس و جیھاد و ھێرشە سامناکەکانی ئیسرائیل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە