بەسەر ھاتێک لە کتێبی (کارەساتی پارتی)دا

Friday, 21/05/2021, 23:59

7469 بینراوە


فاخیر مێرگەسوری لە پرسەی جەمیلی برایدا ،بە ئیدریس بارزانی وتبوو ئێوە خوا کردوونی بە گەورەیئەو میللەتە ،ئەگینا ئەوە نین بتوانن لە ئێمە بکوژن .
شەھید فاخیر وەکو داخێک بوو لە سەر دڵی بارزانیەکان  ،و پێیان قبوڵ نە دەکرا پیاوێکی داناو ڕۆشنبیرو خاوەن کەسایەتی لە ناو چەکە دەر کەوێت ،ھەر بۆیە بنەماڵەی حەمەد ئاغای مێرگەسورو کوڕەکانیان کۆمەڵ کوژ کرد .
وێنەی فاخیر مێرگەسوری

فاخیر و کۆمەڵێک پێشمەرگە
فاخیر مێرگە سوری کوڕی حەمەد ئاغای مێرگەسوری سەرۆکی یەکێک لە عەشێرەتەکانی ناوچەیبارزانە ،
حەمەد ئاغا لە ھەموو شۆڕشو ڕاپەرینەکانی ناوچەکە دەستێکی باڵای ھەبووە و دژی حکومەتی عێراقیچەکی ھەلگرتوە .
وێنەی حەمەد ئاغا
فاخیری کوڕیشی ھەر لە لاوێتیەوە تێکەڵاوی کاری سیاسی بوە و رۆشتۆتە نێو ڕیزەکانی حیزبیشیوعی عێراقی ، فاخیر لە ڕۆشنبیرە بە دەگمەن ھەڵکەوتوە کانی ناو چەکە بوو ، فاخیر پیاوێکیرۆشنبیرو خوێندەوار بوو بیروو بۆچونی ھاوچەرخ و پێشکەوتو خوازانە بوو  ھەروەھا گەل دۆست ونیشتیمان پەر وەر بوو ئەم دیدو تێڕوانینەی پەلکێشی ناو حیزبی شیوعی عێراقی کرد ،بە ڵام بە ھۆیبیری عێراق چێتی شوعیەکان نا چار بوو بچێتە ناو ڕیزەکانی پارتی و لەوێ درێژە بە خەباتی بدات ،ھەروەھا فاخیر لە بەر ئاستی ڕۆشنبیریەکەی ،تاکە کەسێک بوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بتوانێ ڕۆڵیڕێبەرایەتی لە ناو بارزانیەکان بگێڕێت و بکەوێتە کێبڕکێ لەگەڵ مەلا مستەفا ،ئەمەش ترسی مەلامستەفای لێ زیاد کردبوو ، 
بۆیە دەستگای پاراستنی پارتی کەسێکی تورکمانیان بە ناوی  (ڕەؤف ) کە شۆفێری بار ھەڵگربووڕاسپارد بۆ کوشتنی (جمیل)ی برای فاخیر مێرگە سوری ،
وێنەی جمیل حەمەد ئاغا
وێنەی جمیل حەمەد ئاغا
ئەم وێنەیە جەمیل کێشاویەتی بە ناوی (بوکی بێری) ئەم تابلۆیە ئێستا لە ماڵی نێچیرڤان بارزانیە
لە ھاوینی ساڵی ١٩٧١ جمیل یان کوشت و ئێدرێس بارزانی بە ناوی مەلا مستەفاوە مەبلەغێک پارەی بە ڕەؤف دا و دەست خۆشی لێکرد. دواتر بنەماڵەی حەمەد ئاغا چۆنیەتی کوشتنەکەیان بۆ ڕوون بویەوە . بۆیە سەعید کە برای فاخیر بوو ، ھەوڵی تۆڵەکردنەوەی داوو بە شوێن کوژرانی براکەیدا دەگەڕا تادواجار ڕەؤفی دۆزیەوەو کوشتی ، لە دوای ئەوە مەلا مستەفا دەستی کرد بە ھەڕەشە کردن لە حسین ورایگەیاند کە دەبێت   حسین بکوژرێتەوە، حسین کە ئەو ھەڕەشەیەی مەلا مستەفای بیستەوە پەنای بردەبەر ماڵی شێخ عوسمان کە شێخی بەرزانیەکان بوو ، بەڵام بە زۆری مەلامستەفاو چەکدارەکانی لە ماڵیشێخ عوسمان دەر کرا، و دوای بردنی حسین بۆ شوێنێکی نادیار پاشان کوشتیان،ھەر بەوەوەنەوەستان پاشان فاخری برایان گرت و پاشان حەمەد ئاغای باوکیان ، کە ئەو کات حەمەد ئاغاپیرەپیاوێکی بە ساڵاچوو بوو، فاخیر بۆماوەیەک لە زیندانی ڕایات زیندانی بوو، مەلا مستەفا دەیویست ھەرچی زووە فاخیر بکوژێت و کۆتای پێ بێت ، بۆیە لا سالی ١٩٧٢ مەلا مستەفا بە مەسعودیکوری راگەیاند کە زوو کۆتای بە فاخیر بێنن مەسعودیش (کەریم سنجاری)ڕاسپارد کە کەسێکی گونجاوبۆ ئەم کارە ئامادە بکات بۆیە پێیان باش بوو ئەم کارە بە (حەمەدەمین ڕەشکە)ئەنجامبدەن ،ئەو پیاوەخەڵکی ناوپردانە و سەر بە لقی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی بوو، ڕۆژی کوشتنەکە ،مەسعودبارزانی و کەریم سنجاری ھاتنە زیندانی رایات و ئامۆژگاری حەمە دەمینیان کرد کە وا باشترە لە کاتیخەودا فاخیر بکوژێت ،بەم جۆرە فاخیر لە زیندانی رایات لەساڵی ١٩٧٢ لە کاتی خەودا کوژرا،مەسعودیش مژدەی کوژرانی بۆ مەلا مستەفا برد ،حەمەد ئاغاش دوای ھەرەسی ئەیلول لە زیندان ئازادکرا ،ھەر دوای ئازاد بوونی مەلا مستەفا بانگێشتی کرد بۆ خوانێک کە گوایە نیازی وایە داوای لێبووردنی لێ بکات ، و پێش ئەوەی سەفەری دەرەوە بکات گەردن ئازادی لێ بکات ، بەڵام مەبەستی مەلامستەفا کوشتنی بوو نە ک دەعوەت بۆیە پاش گەشتنی دەیی کوژێت و لە گەڵ کوڕەکانیدا دەنێژرێن لەگۆڕێکی ووندا کەپێشتر کوڕەکانی لێ نێژ رابوون . پاش دۆزینەوەی تەرماکانیان ھەموویان پێکەوە بوون، وەکو ئەوەی ھەموویان لە یاک ساتدا قەتوڵ عام کرابن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە