لە یادی چوار ساڵ بەسەر مردنی نەوشێروان موستەفادا

Saturday, 05.22.2021, 0:16

1695 بینراوە


گۆڕان، وەک بزووتنەوەیەکی فاشیلی مێژووی سیاسی کورد بۆ گۆڕانکاری بنەڕەتی.


 (لەنووسینێکی دەڵێ لەنێوان مام جەلال و من دا)!

بەو دێرە تێدەگەی کە نەوشێروان موستەفا نەیدەتوانی لە بیرۆکەی جەلالیزم خۆی ئازاد بکات کە نزیکەی شەست ساڵی تەمەنی ھەرلەبەرپرسیاریێتی حەپسخانەی بەکرەجۆ لە دوای نیوەی شێستەکان ھەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٠دا ھاوڕێی ھەرە نێزیکی بووە.
نەوشێروان موستەفا، ڕارا بوو لەوەی بتوانێ لەڕێگای ئەو بزووتنەوەی خۆی و ھاوڕێ ناڕازیەکانی لەدوای ھەژدە ساڵ لەحوکمی دەسەڵاتیکوردی دوای دوا گەڕی شەڕی نێوە خۆی پاش ڕاپەڕین بە شکۆوە بچێتە ناو مێژوو.
سەرەتای دروست بوونی گۆڕان لەسەر ھەمان ڕیتمی جەلال تاڵەبانی لەبەردەوامی دان بەکێشمە کێشمی ناوخۆ بەبەرچاوی نەوشێروانموستەفا دەستی پێکرد و چاکتر لەھەمووان دەیزانی چی دەگووزەرێ بەڵام لەبیری خۆسەپاندن یان تۆڵە لێکردنەوەی حیزبەکان بوو ئەگەرتەندروستی مردن بواریان دابوایە.
گۆڕان وەک مۆتەکەیەک بوو تەواوی یەکێتی و بگرە پارتیشی ئەبڵەق کردبوو. کەگەنجێکی ھەرزەکاری بێ پارەیان دەبینی بەسەر عاموود و دارو دیوار ھەڵدەگەڕێ بۆ ئەوەی لۆگۆیەکی مۆم لەنێوچەوانی پارتی و یەکێتی بدات.
پارتی تەواو تەواو حەپەسا کەبینی مێرد منداڵێک لەسەر سندووقی ھەڵبژاردن رایی نابێ و تەنانەت خۆشی بەڕۆژوو دوکات سندوقەکان جێناھێڵێ نەبادا دەنگێکی لێ تەزویر بکەن.
ئەگەر سەرنج بدەن سەردەمی کەمتر بوونەوەی کێشە نێوەخۆی حیزبەکان بەتایبەت لەناو بارەگا و مەڵبەندەکانی یەکێتی کەدەرفەتی ئازادیانلە بارەگا پارتیەکان زیاتر بوو، ھەر ھەمووی ھاتبووە ناو مەکۆی شارەکان بەشێوەیەک ئەو شەڕ و فەرتەنە و مل شکاندن و گروپ گروپەیلەنێوا گۆڕان ھاتبووە ئارا لەحیزبەکانی دی تەواوی ھێمنی باڵی بەسەر دا کێشابوون.
بەڵام لەتێرامانی نەوشێروان موستەفا و لەدەستەوەستانی لەکەم کردنەوەی کێشەکانی ناو مەکۆی بزووتنەوەکە و ھەڵخەڵەتاندنی کەسی خۆیانبۆ بابەتێکی وەک ئەوەی ئەگەر پارتی یان ھەر لایەنێک دەستی بچێتە تێرۆر کردنی (عەلی حەمە ساڵح) ئەوا ئەوان لەبەرامبەری تێرۆری دوومەکتەب سیاسی ئەوان بکەن.
لەگێڕانەوەی(ش ح)
ھەر زۆر زوو مەترسی چوونە ناو حکومەت و توانەوەی گوڕ و تینی ئەو بزووتنەوە سیاسیە دەگمەنەمان بە گوێدا چرپاند. کەچی بە بڕێکبەگاڵتە و شتێ بەفیزەوە لەو بیست و پێنج کورسیەی پەرلەمان ووتی(ئەوە نیە وەزارەتی ئاوقاف وەردەگرین)! وا تێگەیشتبوو یان تێیان گەیاندبوو ھەر کوردە بەرماڵی لەسەر ئاوێ دا دەفڕی. یان ئێمە وەزیرمان ناوێ وەزارەتمان دەوێ!
ئەوە ھەموو لەخەیاڵ لەسەر ئەرزی واقیع نەیتووانی ھیچ لەبەرنامەکانی بەرجەست بکات و بەڵکوو ئەوەی ھەشبوو لەخراپی خراپتریان کرد.
نەوشیروان موستەفا وەک قاڵ بووەکی سیاسی دەیەویست گەمە لەسەر حیسابی یەکێتی بکات لەسلێمانی بەنزیک بوونەوەی لەپارتی ولەھەولێر و ئەو سەردانە مەکوکیانەی سەری ڕەش و خانووەکەی نێچیر و پیا ھەڵگووتنی جادە بانەکانی ھەولێرێ و بەستنی کۆنگرەکەی ھۆڵیسەعد عەبدوڵای لەھەولێرێ.
دەکرێت بڵێن لەدەمی گۆڕان جگە لەو زیانانەی بەر سلێمانی کەوتن زیاتریش بەر ھەولێرێ کەوتن لەودەمەی کەسانی لایدەی شارەکانی تریانبەئانقەست لەسەر خەڵکی ھەولێرێ قیت دەکردەوە بۆ دەنگ پێدانیان و لەدوای تێکچوونی دیموگرافیای کۆمەڵایەتی شارەکان بەگشتیلەوەشیان دەستپێشخەر بوو لە تێکچوونی دیمۆگرافیای سیاسی شارەکان.
بێ ئەوەی ئەوانە لە جوزئیات و بنەچەی ئەو شارە تێبگەن بوونە دەمراست ئەو خەڵکە و (ڕواندزی)گۆتەنی سەرچۆپی لەدەست کسۆکی بیلەبۆ تەبەقی نانی دەیبا!
بەگشتی ئەو دەمەی بێ تەزویر بزووتنەوەی گۆڕان خاوەن نیو ملیۆن دەنگی خۆڕسک بوو بەشێکی زۆری خەڵکی ستەم دیدەی دەست پارتی ویەکێتی لەگەڵ بوو ھێزێکی لەبن نەھاتووی پێشمەرگەی لەگەڵ بوو بەشێکی بەرچاوی خوێندەواری لەگەڵ بوو. ئەودەمەی میدیاکانی جیھانلێرە چاویان لەسەر بوو. سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەپێی خۆی گەیشتە زەرگەتەی و نێچیرڤان بارزانی دانی بەو ژمارە زۆرە کورسیەیپەرلەمان نا.
بەڵام لەبەر زۆر ھۆی تر و باری تەندروستی خۆی. دوا ئومێدی ئاییندەی ژیانی خەڵکی لەدەست دا بۆ گۆڕانکاری. لەوێوە خەڵک بیریلەنائومێدی کردەوە و بیری لەخۆکوشتن کردەوە و خۆ بەڕێی ھات و نەھاتا دادا تەنیا بۆ ئەوەی وڵات جێ بھێڵێ.
ئەو توانجە تەنزە قسەی خەڵکیش تەواو بوو، کە دەڵێن تەنیا  گۆڕانکاری لە ژیانی کوڕەکانی خۆی و ئەو ندی و بدی و ھەڵەوڕ و زۆر بڵێیانەکرد کە دەبینین ئەو ئەو دەم و چاوە قێزەوانانەی ناو پارتی لێ دەرچوو. وەک قەل وەخت و ناوەخت بەوێنەی بایەقووش لەسەر وێرانەی ھەستو نەستی خەڵک دەقیڕێنن و دەروونیان تێک دەدەن.