سایکۆپاتەکانی بنەماڵەی بارزانی !

Monday, 24/05/2021, 8:55

6191 بینراوە


لەم وتارەدا بە هیچ شێوەیەک مەبەستم بێ رێزیی کردن بە ژنەکانی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی نییە. ئەوان تەنیا رۆژانە  خۆری ئاسمانی ئەو کۆشک و تەلارانە دەبینن، کە هاوسەرەکانیان بە دزی وفزیی  لە سەر حیسابی نەتەوەی کورد بۆیان دروست کردون. ئەو ژنانە وەک کۆیلەش ناچن، چون بە کۆیلائەتی لە دایک دەبن. بۆ کوڕەکانیشیان مرۆڤ دەتوانێ بڵێ: گەورەیان دەکەن تا لە داهاتوودا دەسەڵاتیان بۆ ئامادە بکەن و وەک خۆیان پەروەردەیان بکەن. کەسایەتیەکی بێ رحم  و دڵرەقیان بۆ دادەتاشن تا لە گیانی خەڵکیان بەردەن و نۆکەرێکی باشیش بن بۆ دوژمنانی کورد! سی ساڵ دەسەڵاتی باشووری کوردستان ئەزموونێکی بەرچاوە بۆ نەتەوەی کورد.هەرچی لەو ماوەیەدا کراوە بۆ مانەوەی دەسەڵاتداران بووە ئەوانیش لە خزمەت دوژمنی کورددا بون بۆ مانەوەی خۆیان!

سایکۆپاتێکی مەترسیدار!

دوای حەوت دەیە زیاترلە تێپەڕبونی کۆماری مهاباد ئەگەر ئێستێ لە مەسعود بارزانی ئەوانی دیکەی هاوفکریی پرسیار بکەی ئەو کۆمارە کی پێکی هێنا، دەڵێن ئەوە ئێمە بوین کە بەردی بناغەی ئەو کۆمارەمان داناوە! کە چی دوای گیرانی قازی محەممەد، یەکەم کەس مەلامستەفا بوو لە لایان سەرهەنگ هومایونی بانگ کرا و لێی پرسی، سەرۆک عەشیرەیەکی عێڕاقی لێرە چی دەکا؟ زۆر زوو تەسلیم نامەی پێ نووسی و پێی گووت دەبێ پشتیوانی لە ئەرتەشی شاهەنشێیی لە ئێڕان دەرببڕی. مەلا ئەوەی نووسی و پاشان رایکرد و هەڵات!
مەلا مستەفا کەسایەتیەکی سایکۆپات و دژە کۆمەڵگایی و دژە نەتەوەیی هەبووە. هیچ شتێكی پێ گرینگ نەبووە، جگە لە مانەوەی خۆی لە سەردەسەڵات! درۆزنێکی دیرۆکی و فریودەرێکی بە توانا بووە. هیچکات هەستی بە گوناح و پەشیمانی نەکردوە، لە بەرانبەر بەو تڕاژیدیایانە بە سەر گەلی کوردی هێناوە ویژدانی نەجووڵاوە. دوو کەس لە کوڕەکانی لە ترسی مەلای باوکیان پەنایان بۆ حیزبی بەعس و سەددام حوسێن بردوە! ئەو ژنانەی کە دەگەڵی ژیاون هیچکات هەستیان بە تام و چێژیی ژیان نەکردوە، کاتێكیش دووگیان بوون، منداڵەکانی ناورەحەمیشیان راستەوخۆ شێوەی ئەو ژیانیان بە سەردا سەپاوە.
مەسعود بارزانی کۆپی مەلای باوکیەتی، کەسایەتیەکی مەترسیداری هەیە. بە رواڵەت کەسێکی ئارام ولە سەر خۆییە، بەڵام لە دەرووندا وەک سایتۆپاتێک نە خاوەنی ویژدانە و نە هەست بە پەشیمانی دەکا لە ئاست ئاکارەکانی.
دەڵێ: دەبێ ڕێز لە مامۆستاکانمان بگرین ،بەڵام بە فەرمانی خۆی  لە رێگای لۆمپەنەکانی بە رۆژی رووناک مامۆستا دەدرێتە بەرشەق! باس لەوە دەکا کە ٥٦ ساڵە پێشمەرگەیە (فسمەرگە) کەچی نەمانبیستوە بۆجارێکیش لە شەڕدا بریندار بووبێ، هەرکەسیش زانیاریی ئەوەی هەیە کە مەسعود بارزانی لە شەڕەکاندا بەشدار بووە یان بریندار بووە با بۆ ڕای گشتی بە بەڵگە بڵاوی کاتە!
مرۆڤی هوشیار ئەگەر نەخۆشیی دەروونی نەبێ بەوجۆرە باس لە رابووردووی خۆی ناکا. هەر تیڕۆڕێک کە بۆ کوشتنی مرۆڤی ئازادیخواز لە لایان تفەنگ چییەکانی سەر بە بارزانیەکان روویدابێ، هیچکات وەئەستۆ خۆیان نەگرتووە ، هیچکات هەستیان بە پەژیوانی نەکردوە! چون خاوەنی ویژدان و رەحم نین، رەواڵەتیان دەگەڵ دەروونیان دوو بابەتی جیاوازە.

رواڵەتی سایکۆپاتەکان:

بڕوانن لە شێوەی پۆشینی جلوبەرگی نێچیروان بارزانی. کۆت وشەڕواڵ وکراس وبۆینباخ و پێڵاووکاتژمێری دەست و تاسولووس  بونی دەم وچێوی خۆی و کوڕەکەی کە داییم وەک کەسێکی کەشخە و شیکپۆش لە مێدیاکان و دانیشتەکاندا دەردەکەون! چاو لە مەسروور بارزانی و مێرمنداڵی کوڕی بکەن کە لە حەیفی نێچیروان و کوڕەکەی بەهەمان شیوە دەردەکەون. ئەوە بەشیکە لە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیەکی سایکۆپات. ئەو نەخۆشانە رەواڵەتیان جوان و رێکوپێکە، بەڵام دەروونیان پڕە لەرق، هیچ كات بێویژدانیی بەرۆکیان بەرنادا! هیچ کاتیش لە کردەوە دزێوەکانی خۆیان هەست بە پەشیمانی ناکەن.
کەسایەتی سایکۆپات هیچ هاوخەمییەکی بۆ مرۆڤ تێدا بەدی ناکرێ! هیچ کات ڕێزلە یاسا ناگرێ، رەفتارەکانی داییم فریدەرانن، هاوکاتیش زمانلوسن، درۆزنن، بە نرخی رۆژ نان دەخۆن، مانەوەی خۆیان بە لە ناوچوونی کۆمەڵگایەک پێ گرینگترە. زۆر جاریش دەروونناسەکانی ناوەندە زانستەکانی دونیا ئەو کەسانە وێنەی جینیایەتکارێک دەست نیشان دەکەن! دونیای پێشکەوتووی سەردەم لە زۆر بواردا تووشی تەنگژەی سەیر و سەمەرە هاتووە، لە لایەک قۆناغەکانی پێشکەوتنی بە باشی بڕێوە، لە لایەکی دیکەش تووشی سەدان جۆر نەخۆشیی دەروونی  کەسانێک بۆتەوە کە مرۆڤایەتی ئازار دەدەن.

چەند پێناسەیەکی کەسانی سایکۆپاتیی

ئاڵۆزیی کەسایەتی، هاودەردیی نەکردن دەگەڵ مرۆڤەکان، بێویژدانیی، بێرەحم ودڵرەق، ئازاری دانی مرۆڤەکان، رەواڵەتێکی سرنجڕاکێش وجوان، کەسایەتیەکی دژە کۆمەڵگا، رەفتارگەلێکی فریودەرانە، درۆزن، فێلباز، رق ئەستور و شەڕانی، هست نەکردن بە گوناح وهەست نەکردن بە پەشیمانی، زمانلووسیی و بێ شەرمیی و...رواڵەتێکی جوان و رێکوپێک.

تێبینی:

ئەو تایبەتمەندیانەی کەسایەتیەکی سایکۆپات دەگەڵ کەسایەتیی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی چەندە نزیکە؟ دەبێ کوردیی وشیار بڕیار بدا و سەرنجی بداتێ. سیی ساڵی رەبەقە نەیانتوانیوە دەستورێکی  دێمۆکڕاتیک بۆ باشووری کوردستان بنووسنەوە و کاری پێبکەن. من نازانم خەڵکی ئێـمە بە تایبەت ئەو کەسانەی ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە کەی وەخەبەر دێن؟ سیی ساڵ بەس نییە بۆ ئەوەی ئەو دووبنەماڵەی بێڕێزیی بە داروبەردیی ئەو خاکە بکەن؟ مەسعود بارزانی دەڵێ ٥٦ ساڵە پێشمەرگەم! کە چی لە کۆشک و تەلارەکاندا دەژی و خاوەنی میلیاردەها دۆلارە! ئەگەر نەخۆشیی سایکۆپاتی نەبێ چۆن بەو شێوەیە دەئاخفێ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە