دووبارە هەڕەشە

Monday, 05.24.2021, 10:03

2558 بینراوە


ئەمریکا لە مانگی پێنجی ٢٠١٧ هەڕەشەی لە بارزانی کرد کەوا ڕیفراندۆم نەکا و دوای بخا بۆ ساڵێکی تر، بە پێچەوانەوە دەرئەنجامەکان دژ بە بەرژەوەندی  گەلی کورد و دەستکەوتەکانی کۆتایی هات. ئەوەبوو جگە لەو چەند شەهیدەی لەک اتی بەرگری لەشاری کەرکوك هاتنە کوشتن، ٥١% ی خاکی باشووری کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی عێراق. ئەم ئەنجامە تەنها بەو دۆڕانە گەورەیە کۆتایی نەهات دواجار مەسعودی جاش گەورە باجەکەی داو لە پۆستەکەی ، دوورخرایەوە.
دەسەڵاتی نەزانی کوردی ئەوەندە لووت بەرز بوون وایان ئەزانێ هەتا هەتایە کەرکوك و ناوچە واز لێهێنراوەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەپارێزرێ و لەدەستی کوردا ئەیهێڵنەوە، ئەمان چونکە سیاسەت نازانن هەر خەریکی دزینی سەروەت و سامانی کوردستانن، ئیدی تەنها لەپەرۆشی پارە و بەرژەوەندی تەسکی بنەماڵەیی خۆیانن. ئەمانە ئەوەندە گێل و نەفام و بێ ئەزموونن ئیستاش هەست بەو تاوانە گەورەیەی پرۆسەی ڕیفراندۆم ناکەن و ناچنە ژێر باریەوە، هەر بۆیە هەروا بەسانایی خاکی کوردستانیان دۆڕاند  و خەڵکەکەشی بۆ وەحشی شەعبی و سوننەی داعش، بەجێیان هێشتن.
دوای ئەو خیانەتە گەورەیەی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و بەبەشداری حزبۆکەکانی تر لەو پرۆسەی ڕیفراندۆمەدا، هەموان ووتمان بۆشایی سیاسی پەیدا بوە و ئەمانە واز لەو گەمانە دێنن و چێتر خۆیان لە سیاسەت نزیك ناکەنەوە و سەری لووتی خۆیان ڕەش ئەکەن و کوردستان جێدێڵن،لێ مەخابن ئەو گەلە هیچ هەڵوێستێکی نەرێنێ بەرانبەریان دەرنەبڕی و ئەمانیش هاتنەوە سەر حازری و وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێ و کەوتنەوە سەر باری خۆیان و ئەم جارە کوڕی ئازا ئەوەبوو فڕکان فڕکانی بەغدای پایتەختی ئەکرد و سەری پەشیمانی بۆ عەرەبەکان،نەوی ئەکرد.
هەنووکە ئەم دەسەڵاتە ئەوەندەی تر لووتی بەرز بوە و لەخۆی بایی بوە کە نەك هەر خزمەتگوزاری و خزمەت بەهاوڵاتی ناکا، بەڵکە مووچەکەشی ناداتێ کەئەمە مافی سەرەتایی و بنەڕەتی خۆیەتی. ئەم بەناو کابینەیە ئەوەندە گەندەڵ بوە ناتوانێ و نایەوێ گوێ لەکەس بگرێ و ئەوەندەی تر شەڕەنگێز بوە ئەوەی ڕەخنەیەکی بچووکی لێبگرێ، زیندان و تیرۆر کردن تاکە هەڵبژاردەیەتی. سەرباری نەبوونی هەلی کار و زیاد کردنی باج لەسەر هاوڵاتیان کەچی دە ئەوەندەی تر ئازادی بیرو ڕاو بیرو بۆچوون بەتەواوی سنوور دار کراوە و ئەوەش بەرهەمی کەسێکی دیکتاتۆری وەك مەسرووری کوڕی مەسعودە.
ئێمە دڵنیان لەوەی ئەم هەڕەشەیەی ئەم جارەی UN وەك هەڕەشەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای سەردەمی ترامپ(Rick Tillerson) ئەگوزەرێ و ناچێتە گوێی هەریەك لە مەسروور و نێچیر بارزانی و ئەوەی کەماوە بەتەواوی لەدەست ئەچێ و ئەم جارە ئەو لە سەدا ٤٩ یەش ئەخرێتەوە سەر بەغدا و شتێك نامێنێ بەناوی هەرێمی کوردستان.