لەبەر کاری بەدڕەوشتی بەرپرسێکی پارتی لادرا

Monday, 05.24.2021, 23:11

6660 بینراوە


هەرچی کاری بەدڕەوشتی هەیە سەرکردە و بەرپرسەکانی پارتی ئەنجامی دەدەن، لەسەر ئەمە کەسێک دەرناکرێت، بەڵکو پایە و پلە و پۆستی زیاد دەکەن، بەڵام دوێنی 24 / 5 / 2021 به‌ بریاری مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ به‌ڵگه‌ی زۆری به‌ردره‌وشتی و، ده‌ستدیرژی بۆ سه‌ر 25 كچی خویندكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، (كوان قادر قه‌ساب) به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ لادرا.
به‌ پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ كارزان برای نه‌قیبی پاراستن كاروان محمه‌د سابیر، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 20 كچی خویندكاری زانكۆ له‌به‌ر ده‌ستدریژی،  له‌لایه‌ن كوان قادر قه‌ساب و ئاشكرابوونی ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ له‌لایه‌ن باره‌گای بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌، بریاری لادانی درا، له‌كاتێكددا ته‌نها یه‌ك رۆژی مابوو بكریته‌ كارگێری لقی 2 پارتی له‌ هه‌ولێر، بڕێارە له‌ شوینی ئاری نانه‌كه‌لی دابنریت، به‌لام به‌ڵگه‌كان به‌رپرسانی پارتی تووشی شۆک كرد، کە نه‌یانتوانی چاوپۆشی لێ بكه‌ن!
شایانی ووتنه‌ كوان قادر قه‌ساب برای بروسك قه‌ساب به‌ریوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگرییه‌ ، كه‌ ئیستا ئه‌ویش به‌ هۆی ده‌یان به‌لگه‌ی سه‌رانه‌ و خاوه‌ی زۆر له‌ باندی قاچاخچی نه‌وتفرۆش و قومارچی و چه‌ك فرۆشه‌كان، به‌بریاری مه‌سرور بارزانی، لێژنه‌ی له‌سه‌ر پیك هینراوه‌.