ئایا ژیان خەونی دروستکەرە یان سیمولەیشنە

Tuesday, 25/05/2021, 11:19

7652 بینراوە


تێگەیشتن لە ژیان سادەو ئاسان نیە، کوێرانە گوێ گرتن لە زاناکانیش کارێکی باش نیە، بۆیە دەبێت مرۆڤ خۆی بیر بکاتەوەو خۆی بتوانێت تێگەیشتنی هەبێت لەسەر ژیان و بون ، گەردون و دروستکەر یان مەبەست لە بونی ئێمە لەم دونیا فیزکیەدا.
لە ڕاستیدا من خۆم باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە ئێمە لە ناو سیمولەیشندا دەژین و دروستکەر هەمیشە خەریکی فێربونە لە کردارەکانی ئێمەوە.

چۆن و بۆچی دروسکەر دەوانێت لە ئێمە وە فێر ببێت؟

وەک دەزانین زۆربەمان تایبەتمەندی خۆمان هەیە لە کردارو بڕیاردانیشدا، پێشتر لە بابەتێکدا باسی ئەوەم کرد کە ٨٠٪ بڕیارەکانمان پێش وەختە ئامادە کراوە کە ئێمە چۆن بژین و و چی بکەین لەم ژیانەداو بۆ چی مەبەستێک دەژین؟ بەڵام ٢٠٪ ئازادی بیر کردنەوەو بڕیاردانمان هەیە.
هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت ڕۆژانە بڕیاری باش و خراپ بدات لەم خاڵەدا دروسکەر سودمەند دەبێت لەو ٢٠٪ کە تۆ ئازادی بڕیاردانت تێدا هەیە ئەو لێوەی فێر دەبێت..
نمونە تۆ دەتوانیت بەیانی بە سەیارەکەت بچیت بۆ ئیش بێ کێشە، دەشتوانیت خەریکی مۆبایلەکەت بیت کاتی لێخوڕینی سەیارەکەت و کەسێک بکەیت بە ژێرەوە یان دەعمێک بکەیت، یان خۆت بکەیت بە ویستگەیەکی پاسدا و دەیەها کەس بکوژیت..کەواتە هەر هەڵبژاردەیەکی تۆ خەتێکی تازە لە بون دروست دەکات..وەک چۆن ئاوێک لە شاخێکەوە دێتە خوارەوە جۆگە جۆگەی جیاجیا دروست دەکات هەر یەکەیان بە ئاڕاستەیەک یان بە شێوەیەکی جودا دێنە خوارەوە بەڵام لە کۆتایدا یەک دەگرنەوە و دەبنەوە یەک سەرچاوەی ئاو..مرۆڤیش بەهەمان شێوەیە، ئێمە هەموو سەرچاوەی یەک وزەین لە ناو سیمولەیشنێکدا بەڵام هەر یەکەو ڕێچکەی خۆی دەگرێت تا کۆتایی ژیانی دوای هەمومان دەچینەوە ناو هەمان سەرچاوەی وزە وەک ئەو ئاوەی لە چیاکەوە دێتە خوارەوە.
ئێستا پرسیاری ئەوەت لا دروست دەبێت ئەگەر ئێمە هەموو سەرچاوەی یەک وزەین بۆ پەیوەندیەکی پتەو یان تەلەپاتی لە نێوانماندا نیە وەک ئاژەڵ و باڵندەو ماسی و مێروەکان؟
ئێستا دوو نمونە دەنوسم کە ئێمە هەموو لەم گەردونەدا پێکەوە گرێ دراوین بەڵام مرۆڤ خۆی نایەوێت پەیوەندیە ڕۆحی و تەلەپاتیەکەی هەبێت و خۆی ئەو پەیوەندیە دەپسێنێت.

نمونەی یەکەم:

ئایا لە زستاندا سەیری ڕیشۆڵەت کردوە چۆن بە هەزارەها دانە پێکەوە دەفڕن پێکەوە بە یەک خێرای بێ ئەوەی هیچ کامیان لەوی تر بکەوێت دەیەها کیلۆمەتر دەفڕن و چەپ و ڕاست دەکەن، ئایا چۆن دەکرێت یەک دانە هەڵە نەکات؟ ئەگەر یەک دانە هەڵە بکات ئەوا هەمویان بەیەکدا دەدەن وەک چۆن لە خەتی خێرای دەرەوە ئوتومبیلێک دەعم دەکات کۆمەڵێک ئوتومبێلی تریش توشی دەعم دەکات..
لە ڕاستیدا ئەم باڵندانە سیستمی نێت وۆرکیان هەیەو هەمو لە یەک بەستراون لە کاتی فڕینی بە کۆمەڵ یەکێکیان لە پێشەوە کۆنترۆڵ دەگرێتە دەست و ئەو تەحەکم بە هەمویانەوە دەکات وەک یەک مێشک بڕیار دەدات، بۆیە هەمویان یەک کردار ئەنجام دەدەن لە یەک کاتددا و کەسیان بەریەک کەوتنیان نابێت..

نمونەی دوەم:

کە ئێمە هەموو لە یەک بەستراوین نمونەی ماسیە لە دەریادا، بێ گومان هەر یەک لە ئێمە ماسی دیوە لە ئاودا کە بە کۆمەڵ دەجوڵێن هەمویان هەمان خێرای و هەمان ڕێچکە دەگرنە بەر بێ ئەوەی بەریەک کەوتنیان هەبێت..ئەمانیش بە هەمان شیوەی باڵندەکان پەیوەندی تێلەپاتیان هەیەوە یەکێکیان لە پێشەوە تەحەکوم بە هەمویانەوە دەکات..
پێشتر لە بابەتێکدا باسم کرد کە مرۆڤ خۆی هەمیشە خەریکی ئەوەیە کە چۆن دەسەڵات بگرێتە دەست و چۆن دەوڵەمەند یان دەسەڵاتدار لەسەر ورگی فەقیر بژی، بۆئەوەی ئەم مەرامە بەدەست بێت دەبێت ئەو حەلقەی پەیوەندیە لە نێوان مرۆڤەکاندا نەمێنێت و مرۆڤەکان بە گەمژە بکرێن چی بەناوی دینەوە یان حزبەوە یان خێڵ و عەشیرەت یان ناوچەگەری هتد....ئەمەش بۆ یەکەم جار لە ڕوسیا تاقیکردنەوەیان لەسەر کرد و پاشان ئەڵمانیا کاتی نازیەکان پەرەیانپێدا و هاتنە ئەو بڕوایەی ئەگەر فلۆرید بکەنە ناو ئاوی خواردنەوە و ناو مەعجونی ددانەوە ئەوا ئەوان (pineal gland) دەتوانن دابخە ئەمەش بە چاوی سێ ناسراوە..ئەگەر مرۆڤ چاوی سێی دابخرێت ئەوا کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەدەست دەدات و ناتوانێت وەک باڵندەکان یان ماسیەکان لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ مرۆڤەکانی تردا.. مەسەلێکی هیندی هەیە دەڵێت" ئەگەر چاوی سێت کراوە بوو ئەوا تۆ دەبیتە خودا، ئەگەر خودا چاوی سێی داخراو بوو ئەوا دەبێت مرۆڤ" ..
کێشەی مرۆڤەکان ئەوەیە جیاوازی بیرکردنەوەمان زۆرە و دینەکانیش بە جۆرێک جیاوازیەکەیان فراوانتر کردوە..
دەڵێت کاتی خۆی شەش کوێریان هێناوە داوایان لێ کردون ئەم ئاژە کە ناوی فیلە دەستی لێ بدەن و پێمان بڵێن لە چی دەچێت؟

فیل و کوێرەکان

کەسی یەکەم دەستی دا لە ناوچەی سکی فیلەکە و گوتی فیل لە دیوار دەچێت.
کەسی دوەم دەسی دا لە کلکی فیلەکە وتی نەخێر فیل لە مار دەچێت.
کەسی سێیەم دەسی دا لە قاچەکانی گوتی نەخێر فیل لە درەخت دەچێت.
کەسی چوارەم دەستی دا لە لوتی و گوتی فیل لە شمشێر دەچێت..
کەسی پێنجەم دەستی دا لە گوێچکەی فیلەکە و گوتی ئەمە لە شەمشەمە کوێرە دەچێت.
کەسی شەشەم بەسەر لوتی فیلەکەدا سەرکەوت و لە پشتەوە دەستی گرت بە کلکی فیلەکەوە و دابەزیە خوارەوە، گوتی فیل لە حەبل دەچێت..
ئەمە وای کرد شەڕ دروست ببێت لە نێوان کوێرەکاندا و هەر یەکە خۆی بە ڕاست دەزانی، بەڵام لە ڕاستیدا وێنەی فیلەکە زۆر گەورەترە لەوەی کە تۆ تەنها دەست لە بەشێکی بدەیت و بزانیت چیە..
ئەم گەردونەش زۆر گەورەو بەرینە ئەو پڕۆگرامەی دروستکەر دروستی کردوە زۆر لەوە گەورەترە کە بە مێشکی مرۆڤی ئاساییدا بێت و لێی تێ بگات..بۆیە وەک گوتم دینەکان هەر یەکەیان وەک شەش کوێرەکە بە جۆرێک باسی خودا دەکەن و هەر یەکەیان بە جۆرێک لە ژیان دەڕوانێت، بەمەرجێک کەسیان لە مانای ژیان و مەبست لە ژیان نەگەیشتون..
کاتێک دروستکەر دەیەوێت لە ئێمەوە فێر بێت دەبێت زەمینە خۆش بکات بۆ ئەوەی ئێمە بەو ڕێگایەدا بەرێت کە خۆی دەیەوێت جگە لەوەی ٨٠٪ کۆنتۆرڵ لای خۆیەتی دەیەوێت لەو ٢٠٪ دەست وەردان بکات.چۆن؟

بچوکترین نمونە :

هیچ کەس لە ئێوە بینیویەتی دوو ژن و پیاو ١٠٠٪ لەگەڵ یەکدا بگونجێن؟ مەبستم ئەوانە نیە کە تەمسیل دەکەن کاتێک میوانیان هەیە یان خەڵکیان لەدەورە مەبەستم لە ڕاستی ژیانە..ئەگەر ژن و مێرد ١٠٠٪ وەک یەک بن ئەوا یاریەکە ناگاتە ١٠٠ ساڵ کۆتایی دێت..ئەگەر منداڵ ١٠٠٪ گوێ ڕایەڵی باوکی بێت ئەوەش وا دەکات زۆر شت ڕوو نەدات..کەواتە دروستکەر هەمیشە شتە پیچەوانەکان پێکەوە دادەنێت بۆ ئەوەی بالانس دروست بکات..
وەک چۆن ئەگەر لەسەر لەوحەی تابلۆیەک خاڵی ڕەش نەبێ پەڕۆ سپیەکە بێ مانایە ، خاڵە ڕەشەکانن کە مانا دەدەنە پەڕۆ سپیەکەو تۆ وەک وێنە دەیبینیت..
ئەمەش وا دەکات بیر لەوە بکەنەوە کە ئەم دونیایەی ئێمەی تێدا دەژین دونیایەکی ماتماتیکیەو هەموو ئەم شتە فیزکیانە هەموی داتایە و خاڵی سفر گرنگرترین خاڵە لەم هاوکێشەیەدا..
ساردت هەیە لە بەرامبەردا گەرم
ڕەش لە بەرامبەردا سپی
خۆشەویستی لەبەرامبەردا ڕق
تاریکی لەبەرامبەردا ڕوناکی
خۆشی لەبەرامبەردا ناخۆشی.... هتد

وەک چۆن لە زمانی کۆمپیوتەردا سفرو یەکمان هەیە بۆ نوسینی پڕۆگرام ئەمیش بەهەمان شێوەیە..
کەواتە دوری و کات لە ڕاستیدا بونی نیە ، تەنها بۆ ئەو کەراکتەرانەی لە ناو یاریەکەدا هەن بونی هەیە..کاتێک تۆ لە ژورێکەوە دەچیتە ژورێکی تر تۆ وا هەست دەکەیت دەبێت چەند هەنگاوێک بڕۆیت تا دەگەیتە ژوەکەی تر بەڵام لە ڕاستیدا تۆ تەنها داتاکان دەگۆرێک لە خاڵی x بۆ خاڵی y
هەموو گەردون لە وزەو فەرکیوێنسی و لەرین دروست بوە..هەرکاتێک بتوانیت فەرکوێنسی دیوارێک بدۆزیتەوە ئەوا دەتوانیت بەناو دیوارەکادا بڕۆیت وەک چۆن بەناو ئاودا دەڕۆیت..
هەرکاتێک فەرکوێنسیەکەی خۆت بەرز یان نزم کردەوە دەتوانیت شتهایەک ببینیت کە مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت بیبینێت...ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی کە ئێمە لەناو دونیایەکی ماتماتیکیدا دەژین..
پێشتر لە بابەتێکدا باسی دروستکەرم کردوە کە سێ دروستکەر بونی هەیە..یەکێک لەو سێ دروستکەرە مرۆڤە..ئایا دەزانیت هەموو مرۆڤێک توانای ئەوەی هەیە کاتێک دەنوێت دەتوانێت گەردونێک دروست بکات تەنها بەو داتایانەی کەلە ناو مێشکیدا بونی هەیە..
کاتێک تۆ دەنویت خەون دەبینیت خەونەکەت هەمووی لە ڕاستی دەچێت کەراکتەرەکان هەمو بونیان هەیە و خانو بیناکان هەمو بونیان هەیە..بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار خۆت دەزانیت ئەمە تەنها خەونە...کەواتە مرۆڤیش توانای دروستکردنی گەردونێکی هەیە بەڵام بۆ کاتێکی دیاری کراو.
ئێستا ئایا بە بڕوای تۆی خوێنەر ئێمە لە ناو سیمولەیشنێکدا دەژین کە ماتماتیک بەڕیوەی دەبات یان ئەم دونیایە بە سودفە دروست بوە یان وەک دینەکان دەڵێن بە حەوت شەو حەوت ڕۆژ خودا دروستی کردوە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە