Tuesday, 25/05/2021, 11:19
7657 بینراوە
تێگەیشتن
لە ژیان سادەو ئاسان نیە، کوێرانە گوێ گرتن لە زاناکانیش کارێکی باش نیە، بۆیە
دەبێت مرۆڤ خۆی بیر بکاتەوەو خۆی بتوانێت تێگەیشتنی هەبێت لەسەر ژیان و بون ، گەردون
و دروستکەر یان مەبەست لە بونی ئێمە لەم دونیا فیزکیەدا.
لە
ڕاستیدا من خۆم باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە ئێمە لە ناو سیمولەیشندا دەژین و دروستکەر
هەمیشە خەریکی فێربونە لە کردارەکانی ئێمەوە.
فیل و کوێرەکان |
کەسی
یەکەم دەستی دا لە ناوچەی سکی فیلەکە و گوتی فیل لە دیوار دەچێت.
کەسی
دوەم دەسی دا لە کلکی فیلەکە وتی نەخێر فیل لە مار دەچێت.
کەسی
سێیەم دەسی دا لە قاچەکانی گوتی نەخێر فیل لە درەخت دەچێت.
کەسی چوارەم
دەستی دا لە لوتی و گوتی فیل لە شمشێر دەچێت..
کەسی
پێنجەم دەستی دا لە گوێچکەی فیلەکە و گوتی ئەمە لە شەمشەمە کوێرە دەچێت.
کەسی
شەشەم بەسەر لوتی فیلەکەدا سەرکەوت و لە پشتەوە دەستی گرت بە کلکی فیلەکەوە و
دابەزیە خوارەوە، گوتی فیل لە حەبل دەچێت..
ئەمە
وای کرد شەڕ دروست ببێت لە نێوان کوێرەکاندا و هەر یەکە خۆی بە ڕاست دەزانی، بەڵام
لە ڕاستیدا وێنەی فیلەکە زۆر گەورەترە لەوەی کە تۆ تەنها دەست لە بەشێکی بدەیت و
بزانیت چیە..
ئەم
گەردونەش زۆر گەورەو بەرینە ئەو پڕۆگرامەی دروستکەر دروستی کردوە زۆر لەوە
گەورەترە کە بە مێشکی مرۆڤی ئاساییدا بێت و لێی تێ بگات..بۆیە وەک گوتم دینەکان
هەر یەکەیان وەک شەش کوێرەکە بە جۆرێک باسی خودا دەکەن و هەر یەکەیان بە جۆرێک لە
ژیان دەڕوانێت، بەمەرجێک کەسیان لە مانای ژیان و مەبست لە ژیان نەگەیشتون..
کاتێک
دروستکەر دەیەوێت لە ئێمەوە فێر بێت دەبێت زەمینە خۆش بکات بۆ ئەوەی ئێمە بەو
ڕێگایەدا بەرێت کە خۆی دەیەوێت جگە لەوەی ٨٠٪ کۆنتۆرڵ لای خۆیەتی دەیەوێت لەو ٢٠٪
دەست وەردان بکات.چۆن؟
وەک
چۆن لە زمانی کۆمپیوتەردا سفرو یەکمان هەیە بۆ نوسینی پڕۆگرام ئەمیش بەهەمان
شێوەیە..
کەواتە
دوری و کات لە ڕاستیدا بونی نیە ، تەنها بۆ ئەو کەراکتەرانەی لە ناو یاریەکەدا هەن
بونی هەیە..کاتێک تۆ لە ژورێکەوە دەچیتە ژورێکی تر تۆ وا هەست دەکەیت دەبێت چەند
هەنگاوێک بڕۆیت تا دەگەیتە ژوەکەی تر بەڵام لە ڕاستیدا تۆ تەنها داتاکان دەگۆرێک
لە خاڵی x بۆ خاڵی y
هەموو
گەردون لە وزەو فەرکیوێنسی و لەرین دروست بوە..هەرکاتێک بتوانیت فەرکوێنسی دیوارێک
بدۆزیتەوە ئەوا دەتوانیت بەناو دیوارەکادا بڕۆیت وەک چۆن بەناو ئاودا دەڕۆیت..
هەرکاتێک
فەرکوێنسیەکەی خۆت بەرز یان نزم کردەوە دەتوانیت شتهایەک ببینیت کە مرۆڤی ئاسایی
ناتوانێت بیبینێت...ئەمەش هێمایە بۆ ئەوەی کە ئێمە لەناو دونیایەکی ماتماتیکیدا
دەژین..
پێشتر
لە بابەتێکدا باسی دروستکەرم کردوە کە سێ دروستکەر بونی هەیە..یەکێک لەو سێ
دروستکەرە مرۆڤە..ئایا دەزانیت هەموو مرۆڤێک توانای ئەوەی هەیە کاتێک دەنوێت
دەتوانێت گەردونێک دروست بکات تەنها بەو داتایانەی کەلە ناو مێشکیدا بونی هەیە..
کاتێک
تۆ دەنویت خەون دەبینیت خەونەکەت هەمووی لە ڕاستی دەچێت کەراکتەرەکان هەمو بونیان
هەیە و خانو بیناکان هەمو بونیان هەیە..بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار خۆت دەزانیت ئەمە
تەنها خەونە...کەواتە مرۆڤیش توانای دروستکردنی گەردونێکی هەیە بەڵام بۆ کاتێکی
دیاری کراو.
ئێستا
ئایا بە بڕوای تۆی خوێنەر ئێمە لە ناو سیمولەیشنێکدا دەژین کە ماتماتیک بەڕیوەی
دەبات یان ئەم دونیایە بە سودفە دروست بوە یان وەک دینەکان دەڵێن بە حەوت شەو حەوت
ڕۆژ خودا دروستی کردوە؟
© 2019- Kurdistanpost