نەقڵی کوفر، کوفر نییە

Wednesday, 05.26.2021, 1:09

1168 بینراوە


کورد و تێگەیشتنی لە ئایین

نەتەوەکەمان ھەرلەگەڵ ھاتنی ئایینی ئیسلام بۆ کوردستان ھێندەی ترسێندراوە بە قرچ و ھۆڕی ئاگری جەھەندەمێ و ھەڵواسینی ژنی بەحەیای کورد بە کەزی و مەمکی و حەڕامکردنی خواردنی ماڵی ھەتیوو ئەترەش بردنی وەک چڵکی سەی! بۆ وێنا کردووە. ھێندەش ترسیان دایتە کەلام والله قەت نەیتوانیە دەستی لۆ بباو ھەر بەتەلیسمەوە لەسەر دەلاقەی دانایە. 

عەلائەدینی سەجادی لەڕشتەی مرواری دەگێڕێتەوە، قانیعی شاعیر لەئێوارە ڕەمەزانێکی درەنگ ڕێی دەکەوێتە گوندێک دوای فتار کردنەوە خەڵک و خوا دێنە دیوەخانێ. دەڵێن مەلا دەبی وەعزمان لۆ دابدەی. دەڵێ بەکوردی یان عارەوی.

دەڵێن بەکوردی کوردی ئەمە عارەبی چوزوانین.

دەڵێ لەحەدیسی خۆشەویستی کوڕی پشیلۆکەی بەمەبەستی(ابن هريرة) دەفەرمووێ.

قسەی پێ دەبڕن دەڵێن مەلا ئەوە تۆ چ یێژی!

قانیع دەڵێ پوختە و جوان گوند بەدەریان کردم.

لەو بناری سەفینەی شێتەی خۆشناوان کفر ئەحمەد پەیدا ببوو ئەوی دەھاتە سەرزاری نەیدەگێڕایەوە. کابرایەک نەزری لەخۆی دەگری، دەڵێ دەبی بچم بیبینمەوەو بیکوژم.

خوا وادەکا ڕێک تووشی کفر ئەحمەدی دەبی. دەڵێ فەرموو دەڵێ بەگەڵم کەوە ئەو خێرەت پێ ببڕێ و کفرئەحمەدم لۆ ببینەوە ھەتا بیکوژم.

کفر ئەحمەد لەوێ دەیباتە مزگەفتەکی وێرانەی بنمیچ ڕوخاوی دەبینی مەلایەک چەند پیرەمێردێک و ھەندێک قورعان و جزووی عەممە و تەبارەک و قەدسەمیعەڵای پەرتووکرا و چەند پارچە ڕایەخی دڕاو و کەونە بەرماڵی لێیە و بە خێر و زەکات سەدەقەی خەڵکی دەژین.

لەوێ ئاودیوی بێترمەی دیوی شەقڵاوەی دەبن کەنیسەیەکی بەر کڵاو ڕۆژنەی مینا ڕەنگاو ڕەنگ و چەند ڕێز تەخت و منداڵی مۆم بەدەست و سندوقەکی ھاوکاری پڕ پارە و قەشەیەکی جل سپی لەچەشنی فریشتەو. چەند ناحەقیەکیدیشی پێ دەڵێ.

دەڵێ ئەوجا ئەمن کفر ئەحمەدم ئەگەر دەمکوژی.

لەکوردەواری مەلای کوردی ھەوکەش لەجیاتی والظالين دەڵێ وەڵەڵاڵین. پیرەژنە خۆشناوی دۆڵی سماقوڵی ھەوکەش دەڵێن ئەلحەمدوریلا. ج جای عومەر بوویتە حومەر و عەلی بوەیتە حەلی.

ھەموو قەناعەتیان وابووە، ئەسحابە ھێندەی پێنج کەسان دریژ بووە و ھێندەش شوکور بووینە لەو خانووە چکۆڵانەیان خۆیان کووڕ کردیتەوە و چووینە ژوورێ. بەڵگەنەویستە بەھەموو زانستی ئەنثرۆپۆلۆجیا مۆمیای فیرعەونەکان دووھەزار ساڵ پێش ھاتنی ئیسلامیش ھەر وەکو خۆمان بووینە. جا کێ لێرە لەقەبرستانی موسڵمانان درێژیان کردینەوە؟ بەدەر لەوەی دەڵێن ئاخر ئەوە گۆڕی خوێن لەبەر ڕۆیشنەکەشیتی ئەودەمەی لەغەزای کەڵەکە کافری کوردان سەریان بەفەتارەت چووە.

بەمێژووی کتێبی کوردستان و ئایینی ئیسلام دابچینەوە. دەزانین سوڵتان عەوڵای عارەبی کوو کەوتیتە وێ.

وا دەگێڕنەوە و واش بووە. لەو جنوبەی عێراق لەبەر ئەوەی خاکەی شۆراو بووە ھەر ھەمووی خوێ بووە و ئەوەی دیشی لیم بووە ھەتا بەردی تاراتی تەیەموومیشی لێ نەبووە. چونکە دەیان ووت لەحەفتایەکان لەبەسرای لە مارسیدریسی دەھاتە خوارێ پێڵاوی لەبەر نەبوو لەبەر نەرمی خاکە مردووەکەیان.

ئیتر ئاو نەبووە یان دەگمەن بووە ھەر بەشی خواردنەوەی دەکرد. لەبۆ خۆشۆردن و دەست نوێژ جائیز نەبوو خەساری بکەن.

ھەتا ھەشتایەکانیش ژنە عارەبی بەر گەراجی نەھزەی بۆن درکی لێ دەھات.

ئەو کوردستانە خوا پیا داوە ھەر ھەمووی کانی و ئاو و ڕووباری شیرین بووە.

پیرەژنی کورد بێ ئەوەی تەحیاتی بزانی. دەیگۆت ھەر بڵێی قشپل قشپل خوا نوێژەکەت لێ وەردەگری و دوعات گیرۆ دەکا یان ئەلتەحیات و بزن ھات و ئاردی خوارد و پێنج فەڕزە لەبۆ دەست نوێژێ دەست و پێی لەناو ئاوی تەزی کانیاو ئەو بەھەشتەی کوردوستان بوو.

ئەسحابەی پێغەمبەریش کەگەیشتنە کوردستان ئەوبەھەشتەیان بینی بینیان ئەو ئایەتە دەق وایە و ھەر ھەمووی بەرھەمی ئەو مێوانەی کەلەموژدەی بەھەشتێ پێی دابوون لە ترێ و ھەنجیر و ھەناری ھەر لەوێ لەداری دەکەوتنە خوارێ و (جنات تجري من تحتها الأنهار) ھەر ئەو کانیە ڕوونەی بەر تریفەی مانگە شەوێ بووە کەلەبنیا دەلەرزی مرواری زیخ و چەوی گۆرانی شاعیر و ئەو حۆری سوور و سپییەی ئێرەشیان بینی گەیشتنە یەقین و ئەو قەناعەتەی ئەوە ئەوبەھەشتەی خوایە کەلەبری شەڕەکانیان دیاری جەنگاوەرەکانی بوون.

گەلێکیان لەو فیردەوسەی ھەورامان لە بیارە و تەوێڵە و خۆرماڵ ھەواریان لێ ھەڵدا و قەت نەگەڕانەوە.

بۆیە لامان سەیر نەبێ جیا لەھەموو دونیا بۆ ھێندەی ھەموو دونیا تەریقەت و شێخ و مەشایەخ و سەید و ئەولادی پێغەمبەری لێرەیە.

سەلاحەددینی ئەیوبی و گەورترین شێخی سەردەم بەدیعول زەمان سەعیدی نورسی و تەریقەتی نەقشبەندی و تەرقەتی قادری و سوڵتان موزەفەری ڕزگارکەری قەبری پێغەمبەر و دانەری مەولودنامەی ھەموو دونیای ئیسلامی و شێخ ئەلشەمسەددین نەھرۆی حەمەی کەسنەزانی و عەلی قەرەداغی سەرۆکی ڕابیتەی ھەموو ئوممەی ئیسلامی جیھان لێرە لەو کوردستانە نەفرەتیە خواداوەندیەیە کاوێژ دەکەن.

ئەگەر ئێمەین یان ئەڤغانیە تریاک خۆرە بەرماڵ لەسەر ئاوێ فڕیوە دەست بەنوێژەکان و ھەموو عارەبە نەزانەکان و ئیسلامیەکانی ناوەندی ئاسیاو بەنگلادش و پاکستان و تورکی خوا لەخۆ کوردو. لەعارەبی بابەلباب ئیسلام ترن. یەک تۆز لەزمانی عارەبی گەیشتبوواین ئێستا وەک ئەو بێ دینانەی دونیای عارەبی ئیسلامی و تورکیای پڕ مزگەوتی بێ نوێژ کەر دەبووین.