مەسجد ئەقسا هێشتا دروست نەکرابوو، کەچی قورئان چۆن باسی دەکات

Wednesday, 26/05/2021, 11:17

12863 بینراوە


دستۆفسکی دەڵێت: خەڵک نایانەوێت باوەڕ بە ڕاستییەکان بکەن، نەوەک خەونەکانیان تێکبشکێندرێت.


لەکاتێکدا کە بەڵگە مێژوویەکان لە زمانی پسپۆڕانی خودی جامعەی ئەزهەر "دوکتۆر مستەفا ڕاشد، کە قازیشە" ئەڵێ: مسجد ئەقسا لە فەلەستین بوونی نەبووە، قورئان ئاماژەی پێدەدات، لە سورەی اسرائ ژمارە یەک.
هەروەها قورئان بە زەقی ئەڵێ باس لەوە دەکات کە فەلەستین موڵکی جوولەکەیە بڕوانە سورەی المائیدە ژمارە ٢٠و ٢١، کەچی دەبینن مەلا بێئاگای کورد دژی قورئانەکەی خۆشیان دەکەونە مل ملانێ و تەنانەت گەنجی قوڕبەسەریش دەهێننە هەلەکە سەما، ساڵەهاشە کە گەنجی بێئاگای کورد لە پێناو بەناو ڕزگارکردنی قودس خۆی گەیاندۆتە قودس لەوێ خۆی بەکوشتنداوە.
وەک ئاشکرایە و بەڵگە مێژوویەکان باس دەکەن کە مەسجد ئەقسای فەلەستین لە ٦٣هیجری،٥٨٨ میلادی دروستکراوە کراوە لەلایەن "عەبدولمەلیک مەروان"، هەرچەند مێژوو ئەڵی عەبدولمەلیک لە ٦٥ ی هیجری واتا٥٩١ میلادی دەسەڵاتی لەباوکیەوە بۆ مایەوە. 
https://en.wikipedia.org/wiki/Al-Aqsa_Mosque

هەروەها لە ویکیپیدیای بەشی عەرەبیش باس لەوە دەکات کە  عەبدولمەلیک مسجد ئەقسای دروستی کردوە و عومەری کوڕی خەتاب نوێژەنی کردۆتەوە، کەواتە کە پێش نووسینەوەر قورئان مسجد ئەقسا دروست کرابوو، کە ئەمەش دوورە لە راستیی، یان بە ووتەی خودی ئیسلامیەکان، ئەوکاتە کە قورئان دابەزی کۆتایی هات، هێشتا مزگەووتی ئەقسا دروست نەکرابوو. واتا دەقی قورئان دەیسەلمێنێت کە قورئان لەو ڕۆژگارە نەنوسراوە کە مێژووی ئیسلامی باسی دەکات کەلە ساڵەکانی ٥٧٠ زاینی کە ڕۆژی لەدایک بوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵایە، هەروەها ٤٠ ساڵی دیکە کە وەک مێژووی ئیسلام ئەڵێ پەیام بۆ محەمەد هاتووە کە دەکاتە ٦١٠ زاینی، بەڵکوو ئەو مێژوەی هەیە ١٤٠٠ ساڵە کە خەڵکیان وا ڕاهێناوە، دروست و  ڕاست نیە.
هەروەکوو " تۆم هۆڵان" نووسەرو لێکۆڵەوەری مێژووی ئیسلام نووسیوویە،کە مێژووی ئیسلام ٢٠٠ ساڵی گوومە و هیچ بەڵگەیەک نادۆزینەوە بۆ بوونی خوودی "پێغەمەبەر محەمەد کوڕی عەبدوڵا" بەڵکوو مێژووی ئیسلام لە عەبدومەلیک بن مەروانە دەست پێدەکات، قورئانیش لە مەکە نەنوسراوە، بەڵکوو لە شارێکی وەک "بەکا"ی ئوردوون نووسراوەتەوە، نەک مەکەی عەرەبساتانی سعودیە. ناوبراو بۆ ئەو مەبەستەش پرس بە پسپۆڕان و مێژووناسانی ئیسلامی دەکات، مێژوونووسە پسپۆڕەکانی ئیسلامیش کەهەمان بیروبۆچوونیان هەیە، کە دەڵێن بەڵێ مێژووی ئیسلام ٢٠٠ ساڵی گوومە، لەسەر ئەو مێژووە گوومەی ئیسلام هیچ بەڵگەیەک نادۆزرێتەوە.
بەڵام لە قۆناغی دەسەلاتگرتنە دەستی "معاویە بن ابو سوفیان" لە ساڵی ٥٦٧ بۆ ٦٥٢میلادی، ئیتر مێژوومان دەست دەکەوێت، تەنانەت "پارەش" کەبەناوی عەبدولمەلیکەوە چاپکراوە، واتە پێش عەبدومەلیک هیچ "سکە" و پارەیەکی ئیسلامی بوونی نەبووە.
یەکەم پارەی ئیسلامی کە بوونی هەیە لەسەردەمی معاویە چاپکراوە.
اول عمله اسلاميه
https://www.almrsal.com/post/838297
بۆ ئەم باسە نەک هەر پسۆڕ و مێژوونووسێکی وەک "تۆم هۆڵاند" بەڵکوو هیچ پسپۆڕ و مێژوو نووسێکی ئیسلامی و عەرەبیش، هیچ بەڵگەیەکیان پێ نییە، کە پێچەوانەی بسەلمێنن، یان بەڵگەیەک پیشان بدەن.
تەنانەت دوکتۆر " خزعل ماجدی" پسپۆڕ و شارەزا لەخوێندنەوەی نووسراوە کۆنەکانی "سۆمەرییەکان" ئەڵێ ئێمە بەڵگەمان لەبەر دەستادیە کە سۆمەرییەکان، چیان خواردووە، چەند جۆرە شەراب و بیرە و پەنیر، تەنانەت چەند جۆر سوراو و سپیاوی جوانکاریان بەکار هێناوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نادۆزینەوە دەربارەی موسا، یان ئادەم و حەوا، یان هەر کامێک لە ١٤٤ پێغمبەرەی کە ئاینەکان باسیان لێوە دەکەن.
کەواتە ئەوەی هەیە سەراپای ئەفسانەی دروستکراوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە