مەسرور بارزانی بە پارە و دەستکەوتی مادیی لایەنگیر بۆ کابینەکەی دروست دەکات

Wednesday, 05.26.2021, 21:27

3665 بینراوە


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ ماوه‌ی 5 مانگی رابردوودا، مه‌سرور بارزانی به‌نهێنی دوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل چیا و نمای كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فادا  كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیای کردوونەتەوە، کە ئەگەر به‌رده‌وام پشتویانی كابینه‌كه‌ی بكه‌ن، له‌ ماوه‌ی 15 مانگدا بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان پێدەدات. وەک سەرچاوەکە دەڵێت هەردوو لا پەیمانی خۆیان بەرامبەر بە یەکتر جێبەجێ کردووە، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی بوونه‌ته‌ پشتیوانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی بڕواپێکراوی و نهێنی نێو دەزگای پاراستن، مه‌سرۆر بارزانی دوو جار كه‌مال موسلیم  وه‌زیری بازرگانی هه‌ریمی بینویه‌وه‌، کەمال موسلیم ئامادەیی خۆی بە بوون بە پارتیی پیشان داوە، ئەویش لە پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقافه‌وه‌  تا راده‌یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه‌،.
من وه‌ك په‌یامنێری (كوردستانپۆست) زانیاری ئه‌وه‌م پێدراوە، كه‌ مه‌سرۆر بارزانی دوو خانووی له‌ گوندی ئیتالی دوو، له‌گه‌ل دوو وه‌نه‌وشه‌ی نوێ داوە بە كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌سه‌ر داوای مه‌سرور بارزانی كه‌مال موسلیم نووسراوێكی نهینی ئاراسته‌ی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌، بۆ لادانی سایلۆی هه‌ولێر له‌ناوه‌ندی شار، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ به‌ره‌ژوه‌ندی ستێر گروپی مه‌سرور بارزانیه‌، كه‌ به‌ناوی گروپی لالافه‌وه‌ سایلۆی هه‌ولیر به‌ پاره‌یه‌كی ره‌مزی كه‌م فرۆشراوه‌ته‌ لالاف گروپ.

سیروان چوارباخی