شۆڕش یان یاخی بوون، لەنێوان ئیزدواجیەتی ناولێنانا

Friday, 28/05/2021, 0:16

14776 بینراوە


(٢٦ی گوڵان)ی پارتی و (١ی مانگی شەش) یەکێتی ساڵی ١٩٧٦پێش ئەوانیش ئەوەی کەپێی دەڵێن(نسکۆ) یان ( ئاشبەتاڵ).


 ئەو چەند ڕۆژە بەو قەوانە سیناریۆ بەردەوام سواوەی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتووخوازی پارتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ھی یەکێتی گوزەر دەکەین.
ئەوەی پارتی و یەکێتی پێی کە دەڵێن شۆڕش. لای عێراقی بەعس یەکلا کرابۆوە بەتەمەڕود یان عوصات و عصيان بوون و بەفەرمیش بە(موخەریب)و خیانەت بە عێراق و ئومەی عارەبی ناسراو بوون.
وەک زووتریش بەو (شۆڕشی ئەیلوولیان)دەگۆت (جەیب لعەمیل) و بەگەڵاڵە و دیلمان و حاجی ئۆمەرانیشیان دەگۆت (وكر الخيانة).
کەئێستا لەجیات ھەموو ئەو دەستەواژانە بەتایبەتی لەدەمی جیھان بینی دونیای عەولەمە و مافی مرۆڤ! بەھەر جوڵانەوەیەکی ئازادی خوازی نەتەوەیی ئەگەر بەدڵ و خواستی داگیرکەران نەبێت ئەوا لەسەرتاپای دونیایێ مۆری تێرۆریستت بەتەوێڵیەوە دەلکێنن و وەک پیرەژنی پاشۆڵ دڕاو ڕەنج بەخەسار چاکە و خراپەت ھەر یەک حیسابە.
ئەگەر چی حیزبی سۆسیالیست بەپانتاییەکی فراونتر چووەوە ناو کۆڕی خەبات دوای تەواو سەربەخۆ بوونی لەھەژموونی یەکێتی جەلال تاڵەبانی، بەڵام بە ناو لێنان و ناو ھێنان نەیانگۆت شۆڕش بەڵکوو زیاتر وەک حیزب مامەڵەی ڕووداوەکانی دەکرد بەھەمان شێوە حیزبەکانی دی وەک پاسۆک و شیوعیش.
خەڵکی بێ ئومێد دوای چل و پێنج ساڵ لەدەست پێکردنەوەی شەڕی چەکداری براکوژی خۆبەخۆو حکومەتیش. دەبینین جگە لە ئەندام و کادیری پارتی و یەکێتی ھەموو ئەو قوربانیە زۆر و زەوەندانەی میللەتەکەشیان لەبەر چاو ڕەش بووە و ناوزەدیان دەکەن بە(چەتەگەری شاخ)!
لەپێش نیوەی یەکەمی سەدەی بیست چەرخ و چەمکی شۆڕش بۆڕزگاری نیشتیمانی ڕۆژھەڵاتی ناوەند و ئەمێریکای لاتینی و باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیاشی گرتەوە و بووە ھەوێنی ئازاد بوونی وڵاتانی وەک میسر و سوریا و عێراق و کوبا و ڤێتنام و لاوس و کەمبۆچیا و لەچینیش شۆڕشی کۆمۆنیستی ماوتسیتۆنگ توانی ڕەو ڕەوەی پێشکەوتنی ھەمەلایەنە بگەیەنەتە ترۆپک. دوا شۆڕشیش ھی جمھوری ئیسلامی ئایەتوالله خومەینی بوو کەتێیدا گۆڕانکاری بنەڕەتی لەھەمەلایەنەی ژیان ڕوویدا.
ئەوەی لای خۆمان سەرەڕای قوربانیە ئەستوورەکانیشی لەوێران بوونی وڵات شۆڕش نەبووە. زیاتر خۆی لەڕاپەڕینێکی چەند توێژێکی جەماوەری بینیتەوە و بەوێنەی بەھاری عارەبی گۆڕانکاری بنەڕەتی تیا ڕووی داوە لەخراپ بوون. تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بەخێر و بێری بیانی و دوژمنانی گەل تەواو بووە لەسەر حیسابی قوربانیەکانی ڕۆڵەی ئەو گەلە ستەم دیدانە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە