KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
بە پارەیەکی خەیاڵی مه‌سعود بارزانی له ئه‌ڵمانیا شەش ئۆتۆمبیلی بۆ دروست كراوه
Friday, 28/05/2021, 1:28
7450
بینراوە
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له بێوار بارزانی، كه راوێژكاری یاسایه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرای كردوو،ه كه مه‌سعود بارزانی، بهپێشکەوتووترین دیزانینی تایبه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، له ڕێگه‌ی دلشاد بارزانی برایه‌وه كه به‌رپرسی بهرژوهندنیهكانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه له ئه‌ڵمانیا، داوای له كۆمپانیای مارسدیسی ئه‌لمانی كردووه، (6) ئۆتۆمبیلی گولله نه‌بڕی پر تهكنەلۆژیا و ئه‌له‌كترۆنیات بۆ دروست بكه‌ن،
كۆمپانیاكه‌ش داوای شه‌شه ملیۆن دۆلاریان له پای دروست كردنی جۆری ئۆتۆمبیله‌کە کردووە، کە له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مسال بڕیاره هه‌ر شه‌ش ئۆتۆمبیله‌كه بگاته سه‌ری ره‌ش. سەرچاوەکە لە بڕی پارەی سەیارەکان دڵنیا نەبوو، كه ئایا بۆ هەر یەک لەو سەیارانە شەش ملیۆن دۆلار، یان بۆ هەمووی شەش ملیۆن دۆلاری تێدەچێت؟!
شایانی باسە لە ئەمڕۆدا كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی مه‌سعود بارزانی دەگاتە نزیکەی 120 ئۆتۆمبیلی وه‌نه‌وشه و تاهوهو، هه‌موویان تاکە یه‌ك ژماره‌یان بۆ به‌ستراوه
حه‌مید سورچی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost