بەرپرسی په‌یج و ئاكاونته‌كانی (ئارین مه‌سرور بارزانی) مناڵکارێکی توركمانە

Friday, 28/05/2021, 22:56

10636 بینراوە


(عه‌لی دیار) ئه‌و گه‌نجه‌ توركمانه‌ی هه‌ولێره‌، كه‌ بۆته‌ هاوڕێی ئارین مه‌سرور بارزانی و، (13) په‌یج و(5) ئاكاونتی بۆ ئارین و مه‌سرور بارزانی به‌ریوه‌ ده‌بات .
له‌و په‌یجانه‌ (خۆرو  لاوانی پارتی و لایه‌نگرانی براگه‌وره‌و، دلسۆزانی شیخ ئارین) و چه‌ندانی تر.
(عه‌لی دیار) خویندكاری زانكۆیه‌ له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ دهۆك له‌سه‌ر حسابی ئارین مه‌سرور بارزانی  ده‌خوێنیت، له‌ ئه‌مپایه‌ر(2 ) شوقه ‌و له‌ گوندی ئیتالی (2 )خانووی پیدراوه‌ له‌گه‌ڵ (2 )سه‌یاره‌، (150) گه‌نجی به‌ناوی په‌یج و ئه‌دمین و هاوكاری په‌یجەكان دەکەن و هەموویان له‌لایه‌ن ئارین مه‌سرور بارزانیه‌وه‌ مووچه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه‌.
عه‌لی دیار ده‌ستی له‌ هاككردن و ریپۆرت لێدانی هەموو ئەو پەیجانە دا هەیە کە دژی ناحەزی پارتی و بنەماڵەی بارزنین و وەکو ئۆپزیسیۆن رۆڵیان هەیە، عەلی دیار شاره‌زای هه‌یه‌، له‌ سلیمانی و كه‌لار و سۆران و هه‌ولێرو دهۆك ستافی هه‌یه‌.
مانگانه‌ی ( 50.000) هه‌زار دۆلاره‌ بۆ بۆ كاروباری په‌یج و ئاكاونت و سپۆنسه‌رو مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان بۆ ده‌كات.
وەکو سەرچاویەکی نێو دەزگای پاراستن بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرای کرد، کە عه‌لی دیار ته‌نیا ( 2 )ده‌فته‌ر دۆلار سه‌رف ده‌كاو،( 3 )ده‌فته‌ر دۆلار بۆخۆی دەبات، لەم رێگایەوە بوته‌ خاوه‌نی (5 ) ملیۆن دۆلار به‌ شوقه ‌و ڤیلا و كۆمپانیا و مه‌زره‌عه‌ و، رابواردنی شەوانەی  تایبه‌ت، کە زۆربەی کاتەکان ئاوات بۆكانی و چه‌ند چەند گۆرانیبێژێکی تر شەوانە لەدەوری کۆدەبنەوە. سەرچاوەکە دەڵێت یەکێک لەوانەی کە لێی دوربەتۆتەوە بەناوی (فه‌رمان نه‌شئه‌ت ) یه‌كیك بوو له‌و ئه‌دمینانه‌ كه‌زانی ئەمە چ خیانه‌تیكه‌ وازی هینا. 
دیار باوكی عه‌لی له‌ گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانییه‌، مانگانه‌ راپۆرت ده‌دات میتی توركی له‌سه‌ر حیزبه‌كانی كوردستان جگه‌ له‌ پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە