لە رێگای کاکەمین نەجارەوە، مسعود بارزانی سوکایەتی بە خەڵکی ھەولێر دەکات

Sunday, 30/05/2021, 4:45

11920 بینراوە


لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆژنامەی ھاولاتی بە بەڵگەوە بڵاوی کردەوە کە کاکەمین نەجار بە بڕوانامەی شەشی ساختە  لە زانکۆی سۆران دەرکراوە ..!

ئەمەش ئەو ڕەھەندە لە خۆی دەگرێیت بنەماڵەی بارزانی ھەمیشە کەسانی ساقت و فاشلیان دەوێت، چونکە خۆشیان نەخوێنەوار و فاشلن، لە هەمان کاتدا تەحەدای خەڵکی ھەولێر دەکەن بەوەی پیاوێکی نەخوێنەوار و نەزان دەکەنە بەرپرسی حیزبی سەرجەم لقەکان و خەڵکەکەی هەولێر.. لە دنیادا وابووە کە کەسێک سابیقەی تاوان و ساختەو دزیی ھەبێیت، ھەرگیز نەک پلە و پۆستی پێی نادرێیت بەڵکو ناشبێتە ھاوڵاتی دەرەجە یەک  و بە چاوێکی کەم سیری دەکرێیت، بەڵام بە یاسای قەرەقوشی بنەماڵەی بارزانی کاتێک کەسێک تەزویر دەکات، نەک پلەی لێ بسەندرێتەوە بەڵکو لای بارزانی پلەی بەرز تر دەکرێتەوە .!


ئەگەر بێنە
سەر ئیشوکارەکانی کاکەمین نەجار ھێجگار سەیر و سەمەرەیە ؟!
لەڕاستیدا کەسایەتیەکی نەخوێنەواری ئاست نزمە، ھەر ئەم شتانەی لێ چاوەڕوان دەکرێیت .. بەڵێ کاکە مین ھەموو ئەنجومەنەکەی لە لایەک و شنۆ ھەولێری ئەندامی مەکتەبی ئەنجومەن لە لایەکی تر، بەمەرجێک لە ماوەی ئەو دەساڵەی ئەنجومەن دروست بووە کە کاکەمین خۆی بەرپرسی ئەنجومەنە، شنۆ ھەولێریش کاری ڕاگەیاندنی بۆ دەکات، بەڵام دە ڕۆژ دەوامی نەکردووە، بەڵکو زۆربەی کاتەکانی بە حساب خەریکی خوێندنی ماجستێر و دکتۆرایە لە وڵاتی تورکیا ئەمیش لەسەر حساب و سپۆنسەری کاکەمین نەجار.
کاتێک باسی پەیجی فیسبوکی ئەنجومەن سایتی ئەنجومەن ئەک
ەیت، وەکو ئەوە وایە، کە لای شنۆ خانیت بە ڤایبەر ھەواڵەكانی بۆ دەنێیرین بڵاوی دەکاتەوە، واتە ئیشی سولحی مجید ئەندامی ئەنجومەن سفر ھیچ بەدەستەوەیە.
کاتێکیش باسی دارایی دەکەیت یوسف بەرپرسی دارایی ئەنجومەن و ئەندامی ئەنجومەن دەڵێیت ئەگەر یەکی مانگ میزانیەمان بۆ بێت سێی مانگ قاسەی ئەنجومەن سفرە، چونکە کاکەمین وەسڵی بۆ ھەموو پارەی میزانیە داناوە ھەرپاسەوانێکی بە بیانوی شتێک دێت و پارە تەواو دەبێیت تا ٢٧ ڕۆژی مانگەکە مەمنون دەبین ئاو چامان لێ نەبڕێیت .!؟
سەرۆک بارزانی ئەمە پیاوە نەخوێنەوارە دەست پاک و داوێین پاکەکەتە باش نوێنەرایەتیت دەکات..!

ئەگەر بێینە سەر ئیشو کاری ڕێکخستنی ئەنجومەن کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێیستا تەنیا ئاسۆ بالیسانییە، کە لەناو ھەموو ئەندامانی ئەنجومەندا تەنیا لە ئەدای کاکەمین ڕازیە، چونکە ھیچیان فڕیان بەسەر حیزبایەتیەوە نیە، باش ئەزانن ئەدای پارتی لە ماوەی دەسالی ڕابردوودا لە سایەی سەری سیاسەتی چەوتی خۆیان لە ٪‏٥٠ دابەزیوە پارتی کێرڤی جەماوەری نەماوە، تەنەت لە کاتی دەنگدان ئەندامەکانی خۆشیان دەنگیان پێی نادەن.

لە کۆتاییدا ئەگەر سەیری ئەندامەکانی ئەنجومەن بکەیت ھەموو ساڵێک ساڵح ھەرکی ئیستقالەیەک دەنوسێت لە داخی گیلی و گەمژەیی کاکەمین و ئاسۆ بالیسانی، بەڵام لەبەر مەعیشەت پەشیمان دەبێتەوە، هەروەها ئەگەر سەیرێکی مقداد علی بکەیت پۆستێکی بۆ داتاشراوە جێگر ھیچ دەسەڵاتێکی نیە و لە پەیڕەوی پارتی نەک جێگرێک بوونی نیە بەڵکو ئەنجومەنیش بوونی نیە، ئیدی ڕۆژانە دێت و ھەر چاخواردنەوە و زەمکردن و باس و پرسی مەغدوری و ناعەدالێتی پارتیە..
ئەندامانی تر مامۆستا فارس بەناو ئەندامی ئەنجومەنە لە وەزعەكە تێگەیشتوە، ئەمیش خەریکی کەسابەتی خۆیەتی .. باقی ھیچیان لە ھیچدا نیە و موچەخۆرن.

ئەنجومەن بۆتە حەڵەقەیەکی زیادە و ڕێگر لە ئیشوکاری لقەکان و لە ماوەی ئەم دەسالەی ڕابردوودا.
کاکەمین بۆتە خاوەنی سەدان دۆنم زەوی پشت سەیتەرە، شنۆ ھەولێریش بۆتە خاوەنی خانووم شوقە بەحساب ماجستێر و دکتۆرایە.

کارمەندێکی ئەنجومەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە