Thursday, 03/06/2021, 0:15
11141 بینراوە
" بە کوشتنی چەند هاووڵاتیەکی تورکیی لە هەرێمی کوردستاندا نیگەرانین، ئێمە لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانمانین لە ناتۆ و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزانی ئەو کەسانە دەکەین کە لە شەڕەکانی ئەو دوایەدا کوژراون، بەڵام ئەگەر ڕاپۆرتەکان بیسەلمێنن کە ئەو چەند کەسە مەدەنیە بەدەستی پارتی کرێکارانی کوردستان کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستە کوژراون، ئینجا ئێمە بە توندی سەرکونەی ئەو کارە دەکەین". |
"ناتۆ دەبێت لە ئەمڕۆ بەدواوە هەڵوێستی خۆی ڕوون بکات و بەبێ گوتنی ئەگەر یان بەڵام و بەبێ پرسیار کردن، پشتیوانی لە تورکیا بکات و دژی پەکەکە بێت، ئەگەر ئەوە نەکات کەواتە ئەوانیش بەشدارن لە کوشتنی سەربازەکانی ئێمە و خوێنڕشتن، ئێوە گوتان کە خۆتان پشتیوانی لە تیرۆریستان ناکەن بەڵام ئێوەن کە لەگەڵیانن و پشتیوانیان لێ دەکەن". |
© 2019- Kurdistanpost