حیزبەکەى قەیوان

Monday, 31/05/2021, 1:07

8097 بینراوە


 حیزبێک..هەموو قوربانیدانى شارێک، هەموو ئەو کوژرا و بریندار و زیندانى و ماڵ خاپورکردن و ئیعدامکردن و خۆپیشاندان و مانگرتن و زیندە بەچاڵکردنى..لەبیستەکانى سەدەى ڕابوردووەوە هەتا ئێستا، خستۆتە ژێر پێى کەسانێک.. کە هەتا دوێنێ لە مەزادخانەکەى سلێمانى زۆپاى شکاویان چاکئەکردەوە.
- کەسانێک..بە بەرمیل پارافینیان ئەهێنا و بە بنێشتى کوردى ئەیانفرۆشتەوە.
- کەسانێک.. کە سەرقاڵى جەڵەب کڕین بون و هەتا ئێستا قەرزارى پارەى بزن و گوێرەکەن.
- کەسانێک.. بارێکیان دەستنەئەکەوت هەتا سلفێک لە شڕە گەڵابەکەیان بدەن.
- کەسانێک.. لەمەزادخانە کۆنەکەى سلێمانى ئەوەندە قەرزکوێربون هەزار جار ناوەڕاستى جەستەى ژنەکەیان جوێنباران ئەکرد. دەبێت ئەم حیزبە سۆشیال دێموکراتە چ تەلیسم و جادوویەکى لەلاى ئەم مەخلوقانە دۆزیبێتەوە.
 ئایا ئەمانە داهێنەرن و پشتى ستیف جۆبز خاوەنى کۆمپانیاى ئەپڵ یان شکاندووە و بیل گیتسى خاوەنى مایکرۆسۆفت حەپەساوە، یان بازرگانێکى ئەوەندە گرنگن خاوەنى ئەمازۆن و عەلى بابایان خستۆتە گیرفانى تاک شڕواڵەکەیان، یان خاوەنى براندنێکى جلوبەرگى جیهانین کە هەردوو خاوەنى براندى ئەرمانى جورجو ئەرمەنى و سیرجۆ گالیتى بەدووهەزار لقیان لەسەرتاسەرى جیهاندا تاساون، یان خاوەنى براندى کاتژمێرى ڕۆلێکسن هەردوو خاوەنەکەى هانس وێڵز دورف و ئەلفرید ئاگلى لە گۆڕەکانیاندا قەیوان ڕۆیانە، ئەبێت نهێنى قەیوان چى بێت.
- قەیوان.. براندێک (مارکة) بۆ نەوتدزین، براندێکە بۆ خاپورکردنى خوێندن و قوتابخانە کڕین.
- براندێکە بۆ تێکدانى تۆبۆگرافى شارى سلێمانى.
- براندێکە بۆ وێرانکردنى بنارە دڵگیرەکانى شاخى گۆیژە.
- برادێکە بۆ پرۆژە دزین.
- براندێکە بۆ شەقام دزین.
- براندێکە بۆ گیرفان دزین...
ئەوانە زۆریتر هەمووى براندێکى پرشنگدارن بۆ ڕێبازەکەى مامى گەورە.
قەیوان ئەو بێچوە زۆڵەیە لەناوگەڵى ئیدارەى گشتى و کۆمپانیاى نۆکان کەوتۆتە خوارەوە، ئیشەکان بەمجۆرە بیچمانە ڕایئەکرێت.
- قەیوان وەک مێش لەهەموو شوێنێکدا هەیە، قەیوان کەڵبەى سۆشیال دیموکراتى لەهەموو کون و کەلەبەرێک گیرکردووە و پێدەچێت کڵاوڕۆژنەیەک نەهێڵێتەوە بۆ ڕوناکى، دەرچەیەک نەهێڵێتەوە بۆ هەوا هەڵمژین، قەیوان لەشەقامى سەد مەترى سلێمانى هەیە و بەبێ ئەوەى هیچ پێشینەیەکى کار و شارەزایی لەو بوارەودا هەبێت لەکاتێکدا سەدەها کۆمپانیاى خاوەن پێشینە و بەتەجروبە لەو بوارەدا بێکارن، قەیوان لەسایلۆ دروستکردنیشدا تەقەى چەکوش و زۆپاى دێت، خاوەنەکانی قەیوان ساڵ و عەیامێک پێشتر لەبەر ئەوەى دێیەکەیان زەوى گەنم چاندنى تێدانەبوو بە کەرو بار بەرچنەى ترێ ڕەشکەیان بۆ شارەزور ئەبرد و بەگەنم ئەیانگۆڕیەوە و زۆر جار نێرەکەرەکانیان لەو پرۆسەیەدا گیانیان بە شێخ فاخر ئەسپارد، ئیتر بۆ فاخیرلە بوارى گەنم و سایلۆدا شارەزا نەبێت!؟ ئەوانە و زۆریتر چیرۆکى حیزبێکن کەنغرۆ بووە لە دزى و گەندەڵى و قاچاخچێتى و تاڵانی و قۆرخکردنى پرۆژە و بژێوى خەڵک...
لیستێکى درێژە و ژماردنى شارەزایەکى بوارى ژمێریارى پێویستە.
 دروستکردنى سایلۆیەک بۆ ئەبێت تەنها بۆ قەیوان قۆرخ بکرێت، پرۆژەى حکومەت ئەبێت ڕێکارى قانونى خۆى بگرێت و تەندەر پێشکەش ئەکرێت و کۆمپانیا پێشینەى لەو بوارەدا هەبێت و ئاگادارى نامەى بۆ ئەکرێت...
 مەسرور بارزانى..تروسکاییەک لە کردەوە و مۆراڵیدا نییە، بەڵام لەکاتى دانانى بەردى بناغەى ئەو سایلۆیەى کە بڕیارە دروستبکرێت لەگەڵ چەند ئاش و تاقێگەیەگ لەسەر ڕێگاى سلێمانی - دوکان نێوان گوندی زەردوویی و قەرەچەتان، ئەگەر چارەنووسى ئەمیش وەکو سایلۆکەى کەلار و شارەزورى لێنەیەت. فاخر قەیوانى وەکو کەسێکى ملکەچ و ملشۆڕ سڵاوێکى سەربازیانەى یەکێتیانە لە مەسرور ئەکات، ئەویش فەرامۆشى ئەکات و نیوەى پۆرتى ئەخانە گیرفانى کابراى قردێلەبڕەوە،
قیروسیا لە سڵاو، شێخ فاخر دەستى تەوقەى سەوزى بۆ مەسرور درێژ ئەکات وەک قومقمۆکەیەکى حەپەساو ئەوەشى ئیهمال کرد ئەنجام نیوە پۆرتى دووەمى بەنیوە ڕیشى قوباددا هەڵواسى، بڕواننە ئەم پێڕە هەمەجۆرە تەنها جۆکەرێکیان نوقستانە : 
فاخیرى قەیوانى خوار و قردێلەبڕێکى سێلفیچى، قوبادى نەنکە هێرۆ، پیاو قڕانە. بۆ زاخاوى چاو بڕواننە ڤیدیۆکە :
https://fb.watch/5PUko-aOFI/
 فەرامۆشکردنەکەى فاخیرى قەیوانى خوارو، بیحورمەتکردنە بە حیزبەکەى قەیوان ئەگەر تۆزقاڵێک ووردە حورمەتى مابێت و لەلاى بەرهەم بە ئامانەت هەڵگیرا بێت و حەشدى شەعبى تاڵانی نەکردبێت، قوبادى شپرزەکرد و وەها شەرمەزارى دنیا و قیامەت ببورن سایلۆ و شەقامى ١٠٠ مەترى کردووە، بە پەلەپروزێ دواى فاخیر قەیوانى کەوت بۆ شەقامى سەد مەترى کە هەتا ئێستا سەد مەترى بەدرێژى تەواو نەکراوە.
 قوباد ڕایگەیاند: ( کارەکانى شەقامەکە بە پێى ستاندارد جێبەجێکراون و ئێمەش نامانەوێت پەلەبکەین لەکارەکانى پرۆژەى شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانى، بۆ ئەوەى کارەکانى بە پێی کوالیتى جێبەجێبکەن ).
 یەکەم : ئەم شەقامە کوێى تەواو بووە هەتا بە پێى ستاندارد کرا بێت.
دووەم: پرۆژە و جێبەجێکردنى و مقاوەلات مەرجى هونەرى و ئەندازیارى و یاساییى هەیە و کاتى دیاریکراوى بۆ تەواوکردنى دائەنرێت و هەر ڕۆژێکى دواکەوتن غەرامە ئەکرێت، دواتر لیژنەیەکى پسپۆر پرۆژەکە وەرئەگرێت، ئەگەر بەپێى بەندەکانى گرێبەستەکە نەبوو ئەوە سزاى ئەدرێت و کارەکەى ڕەفز ئەکرێت بەهەمان مەرج ئەبێت کارەکەى بکات یان ئەدرێت بەکۆمپانیایەکی تر،.
 ماناى چیە پەلەى تیاناکەیت!؟ هەتا بە پێی کوالیتى بکرێت. واتە ئەگەر پەلە لە کاک شێخ بکرێت بەکوالێتى کارەکان ناکات. تۆ بڵێیت شێخیش هەرەشەى دوو ئیدارەییى - ببورن مەسەلەکە ئاڵۆزە منیش لێم تێکچوو - هەرەشەى دوو قەیوانى کرد بێت !، چى تێدایە یەکێتى بە جوت جوت ئەڕوات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە