پەرلەمان وەك بێ دەسەڵاتترین دەزگای هەرێم

Sunday, 05.30.2021, 23:50

648 بینراوە


تا ئیستا بێ دەسەڵاتترین دەزگای حوکمەت لە هەرێمی کوردستان پۆلیسی هاتوچۆ بوو ،، هەر کورە بەرپرسێك یان کورە دەوڵەمەند و دەست رۆیشتویەك و خاوەن ماشێنێکی جام رەش ( هەر چەند ئیستا کچەکانیشیان دەستیان پێکردوە)،لە دوای سەرپێچی و شکاندنی یاسایەکی هاتوچۆ ،کاتێ بەرامبەر دەبوەونەوە  لە گەڵ کارمەندانی هاتوچۆ ، توندو تیژیان بەکار دەهێنا و دەستدرێژیان دەکردە سەر پۆلیسەکان. لە بری ئەو یاسا شكێنی یەش ، لە غیابی دەسەڵاتی دادگا ،،هەموو چاوەروانی پێكهاتنەوەی عەشایری و دیوەخانەکان دەبن ،زۆر جار چارەسەری کێشەی حوکمەت وخەڵکی ئاساییش دەکەن.
ئیستا ئیتر پۆلیسی هاتوچۆ لە ترۆپکی لیستی بێ دەسەڵاتدارن جێی لەق بوەو پەرلەمان و بە دیاری کراویش سەرۆکایەتی پەرلەمان شوێنیان گرتوونەتەوە .. لای کەسمان شاراوە نی یە ،هەر لەسەرتاوە، پەرلەمان لە هەرێم دوا شوێنە هەم کۆمەڵگا و هەم پارتە سیاسیەکان هیوای لەسەر بچنن ،، دڵنیاشم لای هەمووان ئاشکرایە ، کە ئەو دەزگایە تەنها یاریگایەکە حیزبە سیاسی یەکان لە رێی بوکەڵەی جۆراوجۆرەوە  ، دەیانەوێت دەمامکێكی شارستانی پشانی جیهانی دەرەوەو ناوەوە بدەن . گەر وانەبوا پریان ناکرد لە بەند بێژ و راگەیاندکار و هتد ( لێرە مەبەست پیشەکەنی یە بە قەد ئەوەی وەك ئامرازێك لە لایەن دەسەڵاتەوە بەکار هێنراوە) ، بەڵکو سەرانی حیزبەکان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتیەکانیان دەچونە ئەوێ ،،بەڵام وادیارە خۆیان لەسەروو هەموو دەزگایەك بە گەورەترو مەزن تر دەزانن . پێویست ناکات بیهێنمەوە بیر هیچ کەس چۆن پەرلەمان داگیر کراو چۆن بەش کراو چۆن تەنانەت سەرۆکی پەرلەمانیش لە دەورانێك تەركکراو نزیکەی دوو ساڵێ بندیوار کرا . ئەوانە هەموو بەڵگەی سەلمێنەرن کە دەزگای پەرلەمان تەنها  لۆبیکی تیایەو کەسی بریاردەر و خاوەن کاریگەری سیاسی  لەدەرەوەن .  ماوەیەکە ، پەرلەمان زیاتر لە رەنگ ودەنگێکی تیایەو واپیشان ئەدرێ ، گوایە زۆر لە بواری ئازادی ودیموکراسیەتەوە پێشکەوتوون . بەڵام ناکارامانە نواندنێکی سەقەت دەکەن و بونەتە ، مایەی پێکەنین ونیگەرانیش لەهەمان کاتدا . رەنگە  جێی خۆی بێت ئەو راستی یە دووبارە  بهێنینەوە پێش چاوو  ، هیچ دەسەڵاتێكی گەندەڵ و ناداتپەروەر ، دەزگایەك ناهێنێتە کایەوە تا بریاری تواننەوە و هەڵوەشاندنەوەی خۆی دەربکات ،لە بەرجەستە کردنی ئەم راستی یەش، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ، دەزگایەکە بۆ دەرکردنی یاسا وبریار بۆ بەرژەوەندی  ئەو لایەن وحزبانەی کە پێكی دەهێنن نەك دەزگایەك کە لێوەی نمایندەیی خەلکی تیا بکرێت ، ئیستا رەنگە پەرلەمان و ئەندامەکانی لە بێهێزترین ئەڵقەی ئەو زنجیرە درێژەی دەسەڵاتی ستەم لە کوردستان پێكهاتبێت . لە گەڵ ئەوەشدا ،وانیشانی ئەدەن کە هیچ چارەیەکیان لە بەردەست نی یە و بۆ رێگا چارەیەك دەگەرێن و دڵسۆزانە هەوڵ ئەدەن . گەواهی ئەو هەوڵانەش ئەو گرتە ڤیدیۆیانیە کە بەدزیەوە هەر یەکەو بۆ خۆی تۆماری دەکات لە کاتی گفتوگۆکان و دانیشتنەکاندا .ئەو بێدەسەڵاتی یە گەیشتۆتە سنورێ کە سەرۆکایەتی پەرلەمان ،کاتێ کە هەندێ ئەندامانی داوای ئامادەبونی کابینەی حوکمەتیان کردبوو بۆ دانیشتنێك، تێیدا روونکردنەوە دەربارەی لێبرینی موچە  بدەن ، بڵێت پەرلەمان هێزی نی یە تا زۆر لە حوکمەت بکات بۆ ئامادەبون لە دانیشتنەکانی. من تێ ئەگەم بۆ ئەم ئامرازی داپۆشنی گەندەڵیانە  لە ناو پارتە کانی هەرێم ،بۆ یەکەم شت کە بیری لێدەکەنەوە توندو تیژی  وچەکە ،، چونکە تاکە دەربازبوون  لە تەنگی بەرمابەریان  ومانەوەیان  تا ئیستا هەر توندوتیژی بوە ، نەك گفتوگۆ لێك تێگەیشتن ، بەڵام  لەوە تێناگەم بۆ کەسێك پێێ نەووت نەخێر چەنابی سەرۆکی پەرلەمان هێز و چەکتان نی یە و ئەوەش جێی دڵخۆشیمانە کە نیتانە ،، هەتان بوایە ئێوەش شەری گەورەترتان  دروست دەکرد  ،، بەڵام خۆ ئەتوانن  کابینەی حوکمەت هەڵوەشێننەوەو داوای پێكهێنانی کابینەیەکی تر بکەن ،، ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێوەیە، ئەوە بکەن نەك پەنا بردن بۆ چەك و توندوتیژی .