پاراستن هه‌وڵی كۆنترۆڵکردنی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌دات

Monday, 05.31.2021, 23:28

2472 بینراوە


بۆ یه‌كه‌مین جار كێشه‌ کەوتۆتە نێوان  (سه‌روه‌ر كه‌مال هاواریی) بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی و كادیری ده‌زگای پاراستن و، (فه‌رهه‌نگ خالد) به‌ریوه‌به‌ری گشتی دیوان و هه‌لسوراوی گۆران.
سەرچاوەیەک پێی راگەیاندنین کە سه‌روه‌ر كه‌مالی كادیری پاراستن ڕێگری كردووه‌ له‌ سه‌رفكردنی پاره‌ی هاندانی فه‌رمانبه‌ران کردووە، كه‌ فه‌رهه‌نگ خالدی به‌ریوه‌به‌ری گشتی سووره‌ له‌سه‌ر پێدانی مووچەی فه‌رمانبه‌ران!
هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری ده‌زگای پاراستن هه‌ولی داوه‌، هیچ گروپ و كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه‌ ده‌زگای پاراستن به‌تایبه‌تی 400 كۆمپانیا و گروپی سه‌ر به‌ ستیر و لالاڤ و، كۆمپانیاكانی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌ هه‌موو جۆره‌ باجێك ببه‌خشرین.
سه‌رچاوه‌كان ئەو پشتڕاست دەکەنەوە، کە گروپ و كۆمپانیاكانی پارتی و ده‌زگای پاراستن، به‌پێی ده‌رخسته‌ی نهێنی له‌ هۆبه‌ی تۆماری ناوی كۆمپانیاكان تا ئێستا یه‌ك دۆلار باجیان نه‌داوه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌ریم، كه‌ 200 ملیۆن دۆلار قه‌رزدارن .
ئه‌وه‌ی زانراوه‌ كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی پشتیوانی بریكاری پارتییه‌  فشاری خستۆته‌ سه‌ر فه‌رهه‌نگ خالد به‌ریوه‌به‌ری گشتی و هه‌لسوراوه‌كه‌ی گۆران.
به‌ ئاشكرا هه‌ست به‌ په‌یوه‌ندیه‌ نهینی یه‌كانی نیوان كه‌مال موسلیم و سه‌روه‌ری كه‌مال هاواری كادیری پاراستن كراوه‌، به‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك دژی خه‌لكی بیت ئه‌وا وه‌زیری بازرگانی پشتیوانی ده‌كات.
شایانی گووتنه‌ ئیبراهیم ناوێك كه‌ به‌گه‌نده‌لی یه‌وه‌ ده‌ستگیر كراو، له‌ به‌ریوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولیر لادرا له‌سه‌ر پشكی پارتی، كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی هه‌موو كیشه‌كه‌ی دایه‌ جیگره‌كه‌ی كه‌ پارتی یه‌.

حه‌مید سورچی