شەرمی دیرۆکیی!

Tuesday, 01/06/2021, 1:15

5346 بینراوە


مرۆڤ زۆر جارشەرم لە هیندێک ئاکاریی نالەباری خۆی دەکا،بۆیە شەرم دایدەگرێ.جار ناجاریش شەرم لە کەسانی دیکە دەکا وماتەمینیی دایدەگرێ.هۆی شەرم دەگەرێتەوە زۆر بابەتیی زانستی ودەرووناسیی.کەسێک تۆزقاڵیک ویژدان وئەخلاقی تێدابێ،خۆی لە کردوەی قڕێژونامرۆڤانە دەپارێزێ.زۆر منداڵیکی تەمەن بچووکیش شەرم دایدەگرێ.هەستکردن بە شەرم ،هەستکردنە بە بەرپرسایەتی لە ئاست ژیان ودەوروبەرێک کە تێیدا دەژی.یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە مرۆڤەکان دەگەڵ ئاژەڵە گیانلەبەرەکانی دیکە جودا دەکاتەوە ئەرک وپێزانینە بەرانبەرئەو رووداوانەی کە لە ژیانی رۆژانەماندا دەیبینین ودەگەڵی دەژین.مرۆڤی بێ هەست،وەک بوونەوەرێکی مردوودەچی کە چاوی ئازارەکان مرۆڤ نابینێ.

شەرمی دیرۆکیی:

رەنگە شەرم کردنی مرۆڤ لە کاڕێکی نادروست زۆر مرۆڤ ئازار نەدا.رەنگە شەرم لە دایکوباوک،ژن ومنداڵ،کەسانی ناوکۆمەڵگاو… شەرمێکی ئاسایی بێ کە بۆ ماوەیەک دەروونت بڕەنجێنێ.ئەوجۆرە شەرمانەش بۆ هەرکەس روویداوە وکاریگەریی نەرێنی خۆی هەبووە.قەرەبووکردنەوەی ئەو شێوە لە شەرم زۆر هاسان ئەنجام دەدرێ.دووپات نەکردنەوەی ئەوشەرمانە ورەخنە گرتنی مرۆڤەکان لە خۆیان دەبێتە هۆی دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە نێوان مرۆڤەکاندا.
ئەوەی کە بۆ من جێگای داخە ئەوەیە جار جار شەرم لە بەشیک لە مێژوو وکوردبونی بکەم. هەژاریی ونەداریی ونەبونی سەروەتوسامان وماڵی دونیاشەرمێکی مەزن نییە.ئەوەی کە جێگای شەرمە هەژاریی دیرۆکیە کە بۆ مرۆڤی کورد جێگای پرسیاڕێكی دیرۆکییە.رۆڵی یەکەمی هەژاریی مێژوویی بە دەستی دووژمنی کورد پێک نایە.ئەوەی کە روودەدا،بە دەستی حیزب وسەرکردەی لاواز وگوێلەمستیی داگیرکارە!قەرەبووکردنەوەی ئەو شەرمە گەلێک دژوارە.ئەو تڕاژیدیایانەی کە بەسەرمان هاتوون بە درێژایی مێژووخەتاباری سەرەکی کەسایەتی ورێکخراوەی کوردیی بووە،هەر بۆیەشە دووژمن زۆر زیرەکانە کەڵكی لەوبۆشآییە سیاسییە وەرگرتوە وکوردستانی بەرەو خاپوورکردن بردووە!شەرم کردن لەو دیرۆکەیە کە دۆزیی کوردستانی بەو ئاقارە بردووە کە لە باشووری کوردستان سی ساڵە کورد پێوەی دەناڵێنێ!

ئەدهەم بارزانی باسی شۆڕش وشۆڕشگێڕیی دەکا!

ئەدهەم بارزانی سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا لە ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٩٢ بووە.ئەو بزووتنەوەی بە فیتی کۆماری ئیسلامی دامەزراوتا ببێتە بەڵایەک بۆ گیانی کورد. مەلاکانی تاران پشتیوانیان دەکرد،لەلایەکیش حیزبوڵڵا لە لیستەی ترؤری ئامریکادابووئەدهەم بارزانی بۆ خۆی ئەو بزووتنەوەی هەڵوەشآند.ئەوڕۆژانە هەمیسان ناوی ئەدهەم بارزانی کەوتۆتە سەرزاران.بە پێی هیندێک هەواڵ گۆیا دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیە وبڕینەوەی دارەکانی خاکی کوردستان ناڕەزایەتی دەبڕیوە ونامەی بۆ چەند ناوەندیی جیهانی ناردوە وئەو کارەی تورکیەی مەحکوم کردوە!
ئێستێ دەڵێن،ئەو کا…ئەدهەمە  خۆی بزر کردوە ولە باشووری کوردستان ڕایکردوە!بە باوەڕی من ئەوکارە دەستی کۆماری ئیسلامی تێدایە وئەدهەمیش لە پاڵ ئامێزیی مەلاکانی تاران هەڵ نیشتۆتەوە وپەیام دەنێرێ کە بە زوویی دەگەڕێتەوە وبزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕیی دادەمەزرێنێ!چون ناخوازێ لە ژێرداگیرکاریی دەوڵەتی تورکیەدا بمێنێتەوە!
ئەگەر دەڵێم،جار جار شەرم لە کوردبون ولە بەشێک لە مێژووی کورد دەکەم لۆمەم مەکەن.ئەو کابرایە بە ڕۆژیی ڕوون خەڵکی پێ گەوجە!بنەماڵەی بارزانی وشۆڕشگێڕیی؟!شۆڕشگێڕهیچکات پەنا بۆ داگیرکارێکی دیکە نابا تا بە دژی داگیرکارێکی دیکە بۆ ئازادیی کورد تێ بکۆشێ.کەسێک سەراسەیی ژیانی جگە لە خەیانەت وخۆفرۆشیی هیچ قازانجێکی دیکە بۆ نەتەوەکەی نەبووە ئەوڕۆ بە بیانووی ئەوەی کە بەشێک لە خاکی باشووری کوردستان لە چەنگی تورک دایە،بەوجۆرە هەڵویست نیشآن نادا.
ئەوەی کە تورکیی رەگەزپەرەستی هێناوەتە ناو خاکی باشووری کوردستان هەر خزم وکەسوکاری خۆیەتی.لە جیاتی ئەوان سەرکۆنە بکا پەنا بۆدرۆ دەلەسەی دیرۆکیی دەبا. لەناوبنەماڵەی بارزانیدا کێبەڕکێ بۆ چارەسەرکردنی دۆزیی کورد بونی نییە،بەڵام رکەبەریی بۆ نۆکەرایەتی وسەرشۆڕیی داییم بەردەوامیی بووە.
ئەگەر ئەدهەمان،خۆیان لە مێژووگێل دەکەن،مێژووئەوان لە بیر ناکاتەوە.رابوردووی قیادەمووەقەتتان لە بیرە چۆن کوردیی رۆژهەڵاتتان فیدای مانەوەی خۆتان کرد!ئێستیش باسی شؤڕشگێڕیی دەکەی.مامۆستاکانی تاران چاکتان دەناسن.ئێوە وەک جندەیەکی سیاسیی دەچن کە توانای ئەوتان نییە کە پرسە گرینگەکان چارەسەر بکەن.چارەنووسی ئەدهەم بارزانی بەرەو کۆیلایەتی دەڕواوبە شێوەیەکی گومان ئاوی کۆتایی بە ژیانی دێ. ئەدهەم بارزانی باسی گەرآنەوەی بە زوویی کردوە بۆ باشووری کوردستان ودەڵێ:لە ماوەیەکی کوورتدا بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕیی دادەمەزڕێنم وباشووری کوردستان لە بندەستیی دەوڵەتی تورک رزگار دەکەم!ڕێکخراوەیەک کە بە دەستی تۆ ویارمەتی بیانی دروست بکرێ زۆر دەوام ناهێنێ.بەداخەوە بارودۆخیی باشووری کوردستان بە چەنگ بنەماڵەی بارزانییەوە بەرەو رووناکی هەنگاو نانێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە