بۆ ئەوەی لەزەت لە خیانەت وەربگری، سەیری ئەم دوو قوتابییەی بارزانی بکە

Wednesday, 02/06/2021, 5:55

14740 بینراوە


ئاسۆ علی فەرەج و کاروان محمد سابیر دوو قوتابی ڕێبازی بارزانین، کەلە ڕاستییشدا ئەم قوتابخانەیە نمونەی وەکو ئەمانە بەرهەم دەهێنێت و لەم جۆرە قوتابیانەش دروست دەکات.
ئەم دوو کەسەی ناومان هێناون، هەر لە کاتی قوتابخانەکەی بارزانییەوە خۆیان دۆزییەوە و  ڕاستەوخۆ کاریان بۆ پاراستن کرد، واتا پەروەردەبوونیان پەروەردەیەکی سروشتی و تەندروست نەبوو، بۆیە ناکەسبەچە و خائین دەرچوون، نەک بەرامبەر بە خاک و نیشتیمان بەڵکو بەرامبەر بە هاوڕێ و دەوروبەری خۆشیان نمەک بەحەرام و سپڵە بوون، وەکو کورد دەڵێت ئەوەندە شەرواڵ پیسیشن ئامادەن دەستدرێژی بکەنە سەر خوشک و کەسی خۆشیان. ئاخر یەکێک لە مەرجەکانی پارتیی بوون خیانەتکردنە لە نیشتیمان و مەرجی پاراستنیش خیانەتکردنە لە دەوروبەر و دەستدرێژییکردنە بۆ سەر هاوڕێ و کەسی نزیکی خۆت. جگە لەوەی لە راپۆرتنووسینندا دەستێکی باڵایان هەیە، کەس نەماوە ئەم دوانە راپۆرتێکیان لەسەر نەبووسیبێت، بۆ نمونە نمونە ئاسۆ علی فەرەج ماڵپەری ژێدەر بەڕێوە دەبات، کە لە سەرەتاوە دەستی بەکار کرد بە فەرمانی مەسرور بارزانی ڕاستەوخۆ  کەوتە دژایەتی کردنی دەوروبەری نێچیرڤان، لەوانە دژایەتی دکتۆر نوری کە ئەوکات سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بوو، ھەروەھا تەوەری بابەتی ڕۆژانەیان سوککردنی سەرباز ھەورامی و حەسەن ئەحمەد موستەفا و ڕەوان بارزانی بوو، دوای ئەوەی ئاشکرا بوو لەو سایتە وازی ھێنا، ئیتر پەیجێکی دانا بە ناوی وەڵامی پارتی و چەند وردە پەیجێکی تر. 
ئاسۆ علی فرەج ئەندامی بارەگای بارزانیە لە سەری ڕەش و ڤێلای لە گوندی ئیتاڵی دوو بۆ کڕدراوە و سەیارەی وەنەوشەی بۆ دابین کراوە و منداڵەکانی لە شیوەیفات گرانترین خوێندنگە دەخوێنن لەسەر حسابی ئەو نووسینانەی لەسەر نێچیرڤان و دەوروبەری دەنوسێیت.
ساڵێک پێش ئێستا ژنی ئەفسەرێک بەناوی ( س _ و) کادری یەکێک لە لقەکان بوو بەناوی کتێپ چاپکردن قسە لەگەڵ ئاسۆ دەکات و دوای ھێنان و بردنێکی زۆر ئاسۆ لە نێو بارەگا دەست درێژی دەکاتە سەری، دوای ئەوەی مەسرور بارزانیش پێی زانی بەھەرھۆیەکەوە بێت ئەو کەتنەیان بۆ داپۆشی، چونکە وەک وتمان ژنەکە ھاوسەری ھەبوو، بە بێدەنگی  کێشەکەی بۆ چارەسەر کرا و نەیانهێشت بگاتەوە دەم کەسوکاری ژنەکە، ئیدی بەم شێوەیە لەپاڵ دەزگای پاراستندا بۆی چۆتە سەر.
لە ئێستادا ماوەی چوار ساڵە ئاسۆ و کاروان نێوانیان باش نییە، هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە کێشەکەیان فیکریی نییە، کێشەکەیان لە سەر کچێکە بە ھۆی ئەمانەوە ماوەتەوە و شوی نەکردوە ناوی زڕاوە. 
خوێنەری بەڕێز...
پێت وانەبیت ئەوانەی لەناو پارتییدا کار دەکەن، یان ئەوانەی کار بۆ دەزگای بەدناوی پاراستن دەکەن، هەموو سەرقاڵی کاری حیزبی بن، یان وەکو پاراستن خەریکی هێنان و بردنی هەواڵگریی بن. ئەم دوانە  ئەوەندەی دەمیان بۆ قسەکردن دەکەنەوە، دوو ئەوەندەش بەنگەخوێنی حەرام و بێنامووسی دەکەنەوە. بیرکردنەوەیان بیردەکەنەوەی رابواردن و خواردن و دزیی و بێنامووسییە. چونکە پارتیی و پاراستن وای لێیان دەوێت.
- کاروان محمد سابیریش یەکێکە لەو کەسانەی کە دکتۆر نوری چاوشۆڕی کردووە، کە لێرەدا مەسەلەکە ئەوەندە هەستیارە رووی ئەوەمان نییە باسی ئەم نهێنییە بکەین>
 کاروان محەمەد چەندین جار بەئاشکرا گوتویەتی بەڵی من لەسەر باوکی خۆشم ئەنوسم. کاروان کۆیلەیەکی ئاست نزمی فیعلچیە ھەر لە قوتابیان و تا پاراستن، لە ئەنجومەنی وەزیران ئافرەت نەماوە دەوروخولی نەدابێت، تەنانەت دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر هەندێکیان. کاروان دەنگێکی گەورە و مێشکێکی بەتاڵی هەیە لە ڕێگای پەیجی جەماوەی پارتییەوە، نەجمەدین حسەن موستفا و براکەی بەرھەمی کردۆتە ئەدمین، سەربازە سوری کردۆتە کۆیلەی خۆی و ھەفتەنامەی وشەی  لەسەر میزاجی مەسرور پڕکردووە لە درۆ کە چی پێ خۆش ئەوە دەنووسن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە