دوو بابەتی جیاواز!

Thursday, 03/06/2021, 19:51

18000 بینراوە


ئێعدامی ٥٩ کەس لە مهاباد!

رۆژی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی دەکاتە ٢ی مانگی ٦ی ساڵی ١٩٨٣ی زایینی بوو.شار کشووماتبوو! کەس باوەڕی نەدەکرد لە شارێکی وەک شاری مهاباد دەسەڵاتدارانی تاران لە ڕیگای بەرپرسانی خۆیان لە مهاباد دەستوری ئێعدامی ٥٩ کەس بدەن لە یەک رۆژدا! شار شڵەژابوو،لە وەرزی بەهاردامانگیی جۆزەردان ووەها خەبەرێک کەس نەیدەزانی چۆن بیربکاتەوە! جارێک دەیانگووت دەنگۆیە! جارێکیش دەیانگووت راستە! تەمێکی ماتەمینیی جەستەی شاری داگرتبوو! ئەوانە منداڵیان بەندکرابوو زیاترپەرۆش بون! تا کاتێک دەسەڵات لەو شارە ناوی ئەوکەسانەی ئاشکرا کردکە ئێعدام کراون. خاوەن شەهیدەکان نەیاندەزانی ڕوو لە کوێ بکەن. کار گەیشتبووە ئاستێک کە بەوە رازی بون هەرنەبێ جەنازەی رۆڵەکانیان وەربگرنەوە تا پڕ بەدڵی خۆیان لە سەری بگرین و سپاردەی خاکی شاری مهابادی بکەن.لەوەشدا سەرنەکوتین! ئاخر هەژاری برای منیشی تیدا بووکە تەمەنی هەژدەساڵ دەبوو!
کاتێك لە باشووری مهاباد دەردەکەوی بەرەو شاری تەورێزدەچی کە شارێکی ئازەری نشینە. مەودا نزەکەی چوارکاتژمێڕ دەبێ.کاتێکیش گەیشتیە نزیک ئەو شارە پێش ئەوەی بچی بۆ ناوشارلە دەستی لای راست لە سەرتابڵۆیەک نووسراوە (وادی رەحمەت)، یانی قەبرستانی مەڕحومان. لە گۆرستان دەربچی، ئەولاتر گۆرستانێکی دیکەشی لێیە،کە ناویان (لەحنەت ئاوا!) لەو گۆڕستانە برای من وکەسانێکی دیکەش ناژراون کە کەوتوونە بەر لەعنەتی دەسەڵاتدارانی تاران،بۆیە ناویان ناوە لەعنەت ئاوا!
ئەوساڵیش زۆر چاوەڕوان بوم، لە ساڵیادی ئەو شەهیدانەدا مێدیا بەرپرسەکانی دۆزیی نەتەوەیی یادیان بکەنەوە و بە بەرفراوانی لە هۆی ئێعدامی ئەو ٥٩ کەسە بکۆڵنەوە و باسی لە سەر بکەن، بەڵام من هیچم نەدیت، بۆیە پەنام بردە کوردستانپۆست کە هەر نەبێ  لە ڕێگای وتارێکیش بێ یادیان نەکوژێتەوە.
خاڵی گرینگ بۆ من و بنەماڵەی شەهیدان ئەوەیە.هەر چی دوژمن بەسەرمان دێنێ بە مافی خۆی دەزانێ، نەتەوەی هوشیار سکاڵا ناباتە بەردەرگای دوژمن.ئەوەی جێگای نەهامەتیە ئەوەیە دەبێ لەو حیزبانە پرسیار بکەین کە ئێستی زەمینگیریی ناو کەمپەکانن لە باشووری کوردستان، ئەگەر کێشەی کوردتان لەو بەشە لە وڵات پێ چارەسەرنەدەکرا، بۆچی منداڵەکانی ئێمەتان بەکوشتدا؟ هەژاری برای من سەرەتا بوو بە قوربانیی بنەماڵەی چلکاوخۆری موهتەدی و ئیلخانی زادە وکۆمەڵەکانی دیکە.ئەوەی دوژمن بەسەری هێناوین بەرادەیەکە کە ئێوە بەسەرتان هێناوین. لە داهاتوودا لە دادگایەکی عادڵانە کە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەبنە خاوەنی دەبێ دادگایی بکرێن. منداڵەکانی موهتەدی دەگەڵ خێزانی لە بریتانیان، خاوەنی خۆشترین ژیانن، منداڵەکانی ئێمەش ئاوا کرانە کەرەستەی بازرگانانی خوێن و خاک.ب ە بارتەقای تف لە داگیرکاری کوردستان، ئەوەندەش تف لە ئێوەی خوێڕی ودرۆزن.هەرکەسێکیش وەدووی ئێوە دەکەوێ، لە ئێوە سووکترە.
سێ پرسیار!
هیندێک پرسیاری بێ جواب هەن کە کردنی وان لەلای خێڵی لایەنگریی حیزبیی و سەرۆک عەشیرەی حیزبیی قەدەغەیە! نابێ بکرێن! کاتێک پرسیارەکەت کرد لۆمپەنەکانی حیزبیی و دەروێشی سەر بە حیزبە دۆڕاوەکان لە جیاتی بە بەڵگە جوابت بدەنەوە دەست دەکەن بە قسەی زبر و  بۆختانی ناڕەوا.دووشت لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان ماڵی کوردیی بە سێ چەپە بە قوڕ گرتوە. ناهوشیاری و درۆ و دەلەسەی حیزبیی! زۆر جار ئەو ئاکارە کەسانی وەک پڕۆفسۆڕعەلی قەرەداغی و تاقمێک پڕۆفسۆری دیکەش دەگرێتەوە. لەسەر پرسیارەکانی من زۆر کەم ڕای خۆیان دەربڕیوە. هۆیەکەشی تارادەیەکی زۆر ترسە لە جواب دانەوە. بۆ جواب دانەوەی قسەی قۆڕیش وەک داشەهارە دەچن!
پرسیاری یەک: ئایا پێت خۆشە کۆماری ئیسلامی بڕوخێ؟
پرسیاری دوو: دوای نەمانی کۆماری ئیسلامی بە دیلت چییە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان؟
پرسیاری سێ: تۆ پێت خۆشە ئەو ئەزموونەی باشووری کوردستان بگوازرێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان؟
هەرکات چاو لە بار و دۆخی حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات دەکەم کە چییان بەسەرهێناوین و چییان بەسەرهاتووە، هیچ کات ناخوازم کۆماری ئیسلامی بڕوخێ! شای ئێرانیان بۆ رووخاندین، پاشان لە بێ سیاسەتیی حیزب و میزبان، کۆماری ئیسلامی بەسەر خۆماندا رووخا! دووحیزب بون، ئێستێ بوونەتە ٦و٧، ئەوە جگە لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کە خۆیان خزاندۆتە ناو رۆژهەڵاتی کوردستان.
لەوەها بارودۆخێکدا هیچ بەدیڵێک شک نابەم تا جێگروەی ئەو دەسەڵاتە بێ لە تاران. چون هیچ حیزىێک هیچ پڕۆژەیەکی ئاقڵانەی ستڕاتیژیی نییە بۆ ئەو بەشە لە وڵات. با درۆ دەگەڵ یەکتر نەکەین. جار جارە راستیەکان دەمانتەزێنن. بەڵام هەر شت لە بەر چاوانە. با مێژوودووپات نەکەینەوە.
لە ئاست گواستنەوەی ئەزموونی باشووری کوردستان بۆ دوارۆژیی رۆژهەڵاتی کوردستان من هیچ ناڵێم. بڕۆن بۆ خۆتان جوابی خۆتان وەربگرنەوە. بارزانی و تاڵەبانیمان کەم بون. ئەوجار نۆرەی خەرفاوێکی وەک ئەدهەم بارزانییە کە حیزبوڵلایەکی دیکە لە ڕێگای ئەوەوە دەگیانی کورد بەربێ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە