مه‌سرور بارزانی 10 هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس ده‌كاته‌ راوێژكار

Thursday, 06.03.2021, 20:38

11723 بینراوە


نوێترین زانیاریی کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە، دانانی 10 له‌ هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس و كچانی مایكه‌پ، کە به‌ واژی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی پاراستنی پارتی، كراونه‌ته‌ راویژكار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
ئەمە له‌كاتێكدا مه‌سرور بارزانی بانگێشه‌ی درۆزانه‌ و چه‌واشه‌كارانه‌ی به‌ ناو پرۆسه‌ی چاكسازی دەكرد، له‌ پشتیشه‌وه‌ ده‌یان کاری نایاسایی و بە پێچەوانەی رینمایه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌نجام داوه‌ .
به‌بریارێكی ژماره‌ نهێنی و له‌ هۆبه‌ی قه‌له‌م نهێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرابووه‌، كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ پشتیوانی پاراستن و به‌رێگه‌ی ئینحیرافی ئه‌خلاقی و كاری به‌دره‌وشتی له‌لایه‌ن ستافی مه‌سرور بارزانی ، به‌تایبه‌تی ریباز حه‌ملان و ئومێد سه‌باح و هه‌لگوردی سكرتێری مه‌سرور بارزانی،عیسا ئه‌حمه‌د به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، بە پلەی راوێژكار دامه‌زرێنراون به‌ بێ ره‌چاو كردنی بروانامه‌ و شاره‌زایی.

ناوەکان:

1- شنۆ محمه‌د ناسراو به‌شنۆ هه‌ولێری/ به‌رێگه‌ی كاكه‌مین نه‌جار
2- شاناز عه‌بدولره‌حمان بێژه‌ر
3- یه‌لدا هه‌ركی
4- ئارینا/  به‌رێگه‌ی نه‌قیب كاروانی پاراستن
5- گوڵه‌باخ بێژه‌ری كوردستان 24/ به‌ڕێگه‌ی نوره‌دین سه‌عید وه‌یسی
6- په‌رواز حسین هونه‌رمه‌ند/ به‌رێگه‌ی ئارین مه‌سرور بارزانی
7- ئاوات بۆكانی هونه‌رمه‌ند/ به‌ڕێگه‌ی خه‌لات بارزانی
8- عه‌مار نه‌جمه‌دین په‌یامنێر/ به‌ڕێگه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی و نوره‌دین سه‌عید وه‌یسی
9- زینه‌ ئاراس خاوه‌نی جوانكاری/ به‌ریگه‌ی ئارین مه‌سرور بارزانی
10 حەمكۆ به‌ڕێگه‌ی نووسینگه‌ی پاراستنی لقی دوو

حه‌مید سورچی