چەپڵەرێزانێک بۆ گۆڵە زێرینەكەی كوردستانپۆست

Thursday, 03/06/2021, 21:28

10459 بینراوە


ئامانجی كوردستان پۆست لەسەرەتای دامەزراندنیەوە دروستكردنی فشارە بۆ هەموو كەس و لایەنەكانی كوردستان تا خۆیان لە پەتای نەگریسی فەساد بپارێزن چونكە هەركەسێ بۆ خاتری لوقمێكی چەور پەنای بۆ گەندەڵی برد نەك هەر خۆی و خێزانی بەڵكو كۆمەڵگەیەك گیرۆدە ئەكات.
كوردستان پۆست لەچەند هەفتەی رابردوودا مەلەفی گەندەڵی دەستەی دیراساتی ستراتیژی جوڵاند كە ماوەی 13 ساڵە ملیارەها دینار بودجەی بۆ دابین كراوە و  خاوەنی هیچ پرۆجێكت و پرۆپۆزەڵێكی چاكسازی و داهێنانێ نیە و تەنها مواسەفاتەكەی ئەوەیە سەرۆكەكەی داردەستی بەرپرسێكی باڵایە و پۆستەكەیشیان بۆ داتاشیوە.
گۆڵەزێرینەكەی كوردستان پۆست-یش ئەوەیە كە دوای جوڵاندنی مەلەفەكە، لەمەراسیمێكا كە چەند سەرۆك زانكۆ و دەیان راگر و مامۆستای زانكۆكان خەڵات كران چەند كەسێ كە كوردستان پۆست مەلەفی گەندەڵیەكانی ئاشكرا كردبوون كە دیارترینیان د.پۆڵای خانەقای سەرۆكی دەستەی دیراسات بوو بەهۆی هەڵدانەوەی مەلەفی گەندەڵی و فەسادەكانی لە نوسینەكەی كوردستان پۆست- لە ریزی مەراسیمی رێزلێنانەكە ناویان لابرا!!
مایەی دڵ خۆشی و شادمانی هەموو كوردێكی بە شەرەف و دڵسۆزە كە لەمەودوا فشارەكانی كوردستان پۆست ببێتە هۆی بلاك لیستێ بۆ گەندەڵكاران و تاوانباران لە كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە