KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک خۆی پەیوەندیی بە لقی19ی چەمچەماڵی پارتییەوە کرد
Friday, 04/06/2021, 2:35
8383
بینراوە
(سەید ڕێبوار) ساڵی 2015 مەسرور بارزانی کردی بە بەرپرسی لق وەک سەرچااەکەی رایگەیاند، ئەم کەسە ئاستی خوێندن و عەقڵی سیاسیی نەبوو، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ساڵانێك بوو كاری سیخوڕی بۆ پاراستن دەکرد، دواجار مەسرور بارزانی کردی بە بەرپرسی لق. بە گوتەی (سەید ڕێبوار) کە باسی کردووە دەڵێت: عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بۆ خۆی پەیوەندی کردوە و داوای کردوە ئەگەر ببێتە پارتی چی بۆ دەکەن؟
( سید ڕێبوار)یش یەکسەر پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات، ئەوانش گڵۆپی سەوزی بۆ پێدەکەن، سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کە پێش ڕاگەیاندن و ئاشکراکردنی بوونی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کە بۆتە پارتی، بۆ خۆی سەردانی لای مەسعود بارزانی کردووە و یەکەم پاداشتێک کە پێی دراوە ملیۆنێک دۆلار بووە، وەک پێشەکی لە بارەگای بارزانی وەریگرتووە لەگەڵ ڤێلایەکی گوندی ئیتاڵی دوو ، جگە لەوەی چوار سەیارە لە کۆمپانیای جیھان لاندگرۆزی پێدراوە، ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە گوایە ببنە چەکدرا و پاسەوانی بۆ بکەن. بەڵام تا ئێستا عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک سەیارەکانی نەبردۆتە چەمچەماڵ، وەک دەردەکەوێت پێی شەرمە و ئێستا وەک پێشتر خۆی دەرناخات، ھەست بە تێکشکان دەکات .
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کەوا بڕیارە وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک دەوام بکات، ھەتا بەستنی کۆنگرە کە مەسعود بارزانی بەڵێنی پێی داوە بیکاتە ئەندامی سەرکردایەتی.
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost