عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک خۆی پەیوەندیی بە لقی19ی چەمچەماڵی پارتییەوە کرد

Friday, 04/06/2021, 2:35

8327 بینراوە


(سەید ڕێبوار) ساڵی 2015  مەسرور بارزانی کردی بە بەرپرسی لق وەک سەرچااەکەی رایگەیاند، ئەم کەسە ئاستی خوێندن و عەقڵی سیاسیی نەبوو، بەڵام بە ھۆی ئەوەی ساڵانێك بوو كاری سیخوڕی بۆ پاراستن دەکرد، دواجار مەسرور بارزانی کردی بە بەرپرسی لق. بە گوتەی (سەید ڕێبوار)  کە باسی کردووە دەڵێت: عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بۆ خۆی پەیوەندی کردوە و داوای کردوە ئەگەر ببێتە پارتی چی بۆ دەکەن؟
( سید ڕێبوار)یش یەکسەر پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات، ئەوانش گڵۆپی سەوزی بۆ پێدەکەن، سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کە پێش ڕاگەیاندن و ئاشکراکردنی  بوونی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کە بۆتە پارتی، بۆ خۆی سەردانی لای مەسعود بارزانی کردووە و  یەکەم پاداشتێک کە پێی دراوە ملیۆنێک دۆلار بووە، وەک پێشەکی لە بارەگای بارزانی وەریگرتووە لەگەڵ  ڤێلایەکی گوندی ئیتاڵی دوو ، جگە لەوەی چوار سەیارە لە کۆمپانیای جیھان لاندگرۆزی پێدراوە، ئەویش بۆ ئەو کەسانەی کە گوایە ببنە چەکدرا و پاسەوانی بۆ بکەن. بەڵام تا ئێستا عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک سەیارەکانی نەبردۆتە چەمچەماڵ، وەک دەردەکەوێت پێی شەرمە و ئێستا وەک پێشتر خۆی دەرناخات، ھەست بە تێکشکان دەکات . 
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، کەوا بڕیارە وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک دەوام بکات، ھەتا بەستنی کۆنگرە کە مەسعود بارزانی بەڵێنی پێی داوە بیکاتە ئەندامی سەرکردایەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە