شه‌مال عه‌لی ناسراوه‌ به‌شه‌ماڵی پاراستن كێیه‌؟

Friday, 06.04.2021, 3:00

4896 بینراوە


شه‌ماڵ عه‌لی ناسراو به‌ شه‌ماڵی گومرگ، چه‌ند ساڵێكه‌ بۆتە به‌رپرسی پاراستنی سلێمانی. ئەم کەسە له‌سەردەمی رژێمی به‌عسدا جاش خه‌فیفه‌ بووه‌، کە له‌ریگه‌ی عه‌زیزی مریشكه‌وه‌، كاری بۆ ئه‌منی سلیمانی ده‌كرد.
چەکدارێکی دێرینی پارتی به‌ناوی خاڵه‌ بارزان دوای راپه‌رین بە بەڵگەوە ئاشکرای کردووە، کە بەڵی شه‌مال کاری بۆ ئەمن کردووە. دوایی بەڵێینی بە ئاكۆ عومه‌ر ناسراوه‌ به‌ ئاكۆ چاوشین دابوو کە بە  بەرپرسی پاراستنی سنووری سلیمانی ئەو کاتە بوو، کە گه‌نجانی سه‌ربه ‌یه‌كێتی و چالاكوانه‌كانی ئه‌و سنووره‌ ته‌مبی بكات.
له‌ كاتی دروستبوونی گۆران، بە فێڵ چۆتە ناو جەماوەری خۆپیشاندەرانەوە، لۆگو و ئالای یه‌كێتی هەڵگرتووە تا گومانی لێنەکەن، چه‌ندین تاوانی بە چەقۆ دژی گۆرانخوازان ئه‌نجامداوە، پاش ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیارییه‌وه‌، به‌ ووردی چاودێرییان کردووە.
خوشكه‌زایه‌كی شه‌مال به‌ناوی (شوان)، له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیارییەوە کراوە بە چاودێری، هه‌رچی زانیاریی و وینه‌ نهینیه‌كانی شەماڵ هەیە داوێتی بە ده‌زگای زانیاری، ئیستا شوانه‌ كادیری ده‌زگای زانیارییه‌ له‌ دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی کار دەکات.

شایانی باسە شه‌ماڵی پاراستن ئیستا ستافێکی هەیە کە بریتییە لەو ناوانە، پێکڕا ده‌یان تاوانیان ئه‌نجام داوه‌.

1- ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام جیگری پاراستن و كوری شاعیر ئه‌حمه‌د سه‌لام.
2- ئاری عارف.
3- مامۆستا محمه‌د.
4- عه‌بدول چه‌مه‌كی محیدین
5- چۆمانه‌ خیل
6- هاواری سالح مه‌نسور
7- شیخ محمه‌دی كارگیری لقی 4 
هەروەها لەگەڵ  ده‌یان كادیر و ئاسایشی سه‌ر به‌ شێخ فازیل

به‌شێك لە تاوانی ئەم ستافەی پاراستنی سلێمانی:

1- ته‌قه‌كردن له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌.
2- رفاندنی چه‌ند هه‌ڵسوراوێکی گۆران.
3- ته‌قه‌كردن له‌ ماڵه‌ یەكێتییه‌كان.
4- دوو جار ته‌قه‌ كردن له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی.
5-  دووجار ته‌قه‌كردن له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی بۆ تاوانبار كردنی یه‌كێتی.
6- لێدان و رفاندنی نەبەز گۆران، دانا مه‌نمی و دكتۆر غالب... چەند کەسێکی تر
7- سوتاندنی ئۆتۆمبیلی براكه‌ی شیخ تالیب گۆمڵی.
8- چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنەکانی پیشوو، به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه‌.

هاوكاری كردنی ئه‌م خائینانه‌ بۆ پاراستن و، هه‌وڵی تیكدانی ئاسایشی شاری سلیمانی، له‌لایه‌ن:

- مه‌حمود حه‌لاق ناسراو به‌ خوله‌ كه‌مپوت
- حامیده‌ سوور
- وشیاری مه‌جیده‌ قه‌له‌وی شوشه‌فرۆش
- به‌ختیاری شیخ ساڵح
- عه‌قید حه‌سه‌ن قادر سه‌یدسادقی.
- مقه‌ده‌م به‌ختیاری برای وه‌ستا سالحی دارتاش.
- فه‌رەیدونه‌ سووری سابونكه‌رانی.
- ده‌یانی تر.

پەیامنێری کوردستانپۆست لە سلێمانی (سیروان چوارباغی)