وه‌زیری شاره‌وانی ڕێگه‌ به‌ وه‌به‌رهینه‌ران نادات و قۆرخكاری ده‌كات

Friday, 06.04.2021, 22:18

1623 بینراوە


گه‌وره‌ترین كیشه‌ بۆ وه‌به‌رهینه‌رانی هه‌ولێرو بادینان دروست ده‌كریت، به‌وه‌ی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و پیاوی ده‌زگای پاراستن، رێگه‌ به‌ هیچ وه‌به‌رهینه‌رێك نادات، تا پرۆژه‌ی نیشته‌ جیبوون له‌ هه‌ولیرو بادینان دروست بكه‌ن و، به‌ ئاشكرا پی راگه‌یاندوون ئیستا گروپی كۆمپانیاكانی ستیر ، له‌ ژیر ناوی كۆكپانیای لالاف ی سه‌ربه‌ مه‌سرور بارزانی، ده‌یان پرۆژه‌ی نیشته‌جیبوون له‌ جۆری شوقه‌ و فێلا دروست ده‌كات و، پێویست ناكات ، هیچ كۆمپانیایه‌كی تر پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون جێ به‌جی بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دكتۆر محه‌مه‌د شكوری وه‌زیری وه‌به‌رهینان و ئه‌ندامی بالای پاراستن و، ئومید خۆشناو پاریزگاری هه‌ولێر، ته‌نسیقی ته‌واویان كردووه‌، ریگه‌به‌ هیچ پرۆژه‌یه‌كی تر نه‌ده‌ن، جگه‌ له‌ گروپه‌كانی مه‌سرور بارزانی.
دواین پرۆژه‌ داگیر كردنی زه‌ویه‌ك زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن مه‌نر دووجا، له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیر، له‌لایه‌ن لالاف گروپی مه‌سرور بارزانی، كه‌ حاجی چۆلی یه‌ك سه‌رپه‌رشتیارو نیونه‌ری مه‌سرور بارزانی یه‌، له‌ ته‌واوی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهینان، به‌ وته‌ی عه‌مید كاوه‌ بیبانی كادیری پاراستن و، سه‌رمایه‌داری ناو پاراستن.

هێمن هه‌ولێری