فازیل میرانی رەوا بە شەڕی کوردکوژی دەدات

Saturday, 05/06/2021, 15:32

9184 بینراوە


چاوپێکەوتنێکی فازیل میرانی کە لە 24 / 05 / 2021 دا لە یوتیوب بڵاوبۆتەوە دوو خاڵی ئەو چاوپێکەوتنە جێگەی سەرنج بوو.

یەکەم: دەربارەی میدیاکاران!

لەو چاوپێکەوتنەدا فازیل میرانی گوتی:

"ئەگەر ئێمە نەبین ئێوەی میدیا نابن".

میدیا دنیایەکی ئازادە، میدیاکار و نووسەرە باشوورییەکانی کوردستانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بە کورتی هەموویان پڕ زانیارین لە دۆخی نالەباری سیاسیی و ئابووریی و سەربازیی باشووری کوردستان و بوونی سوپا و دەزگەی هەواڵگری تورکیی و ئیرانی و بوونی سیستەمی سیاسیی بنەماڵە و خێزان لە وڵاتەکەیاندا، هەروها ئەوان پڕ زانیارین لەوەی کە لە بەشەکانی دی کوردستاندا چی دەگوزەرێت، هێشتا میللەتی کورد لەو بەشانەدا خەریکی خەباتی چەکداریە، بە تایبەتی ئەمڕۆ پەکەکە شەڕی تورکیا دەکات، لە ڕۆژئاواش میللەتی کورد لە سەنگەرە دژی ڕژێمی سوریا هەروها لە ڕۆژهەڵاتیش دژی دەسەڵاتدارانی ئیران، وێرای ئەوەش میدیاکاران و نووسەرە باشووریەکان، وەک هەر یەکێک لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگەی ئەو دەڤەرە، سەربەستەن لە هەڵبژاردنی ئەو سەنگەرەی کە بەهەرە و قەڵەمیانی تێیدا بەکاردەهێنن، کە ئێستا تەنیا لە دوو سەنگەردا بەرجەستە بووە، کە یەکێکیان سەنگەری پڕهەڵوێست و مۆڕاڵە. ئەویدایان سەنگەری جاشایەتی و ملکەچی و قەڵەم و بەهرە فڕۆشتنە! بێگومان بۆ نووسەران و میدیاکاران ئەو ڕاستییە نامۆ نییە، کە هەردووک سەنگەر باج و نرخ و ئامانجی تایبەتی خۆی هەیە.
کابرای کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ فازیل ئەنجام دەدات، بە پێکەنین و شەرمەوە قسەکەی وەردەگرێت و ناوێرێت پێی بڵێت: نەخێر کاک فازیل میرانی، تۆ درۆت فەرموو، بە نەمانی ئێوە تەنیا ئەو میدیایانە نامێنن، کە سەر بەئێوەن و بە پارە کارتان بۆ دەکەن، ئەزموونی قەڵمفڕۆشانیش لە مێژوودا سەلماندویەتی کە بە نەمانی ئێوە زۆربەی نووسەرەکانتان کە ئەمڕۆ بەشانوباڵتان هەڵدەڵێن هەرزوو گێر دەگۆڕن و لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا دەبن کە دوای ئێوە دێن!
فازیل میرانی لە باری خۆیدا گوێز دەژمێرێت، تەنیا نووسەر و میدیا خۆفڕۆشەکانی دەوری خۆی دەبینیت، خۆی لەوە گێل دەکات کە سەدان نووسەر و قەڵەم بەدەست و خاوەن بەهرە لە گۆڕەپانەکدا هەن، بەبێ پاڵپشتی و پارەی ئەوان و کەناڵەکانی سەر بە دەزگەی هەواڵگری تورکیی و ئیسرائیلی و ئیرانی بوێرانە پەنجە بۆ گەندەڵییەکانی ئەوان و تاوانەکانی تورکیا و ئیران درێژ دەکەن، هەمیشەش لە سەنگەری میللەتەکەیاندا دەمێنن و بۆ پرسی ڕەوا کاردەکەن، پێش دەسەڵاتی ئەوانیش کاریان کردوە و بەنەمانی فازیل میرانی گەندەڵیش، ئەوان لە گۆڕەپانەکەدا هەر دەمێنن!

 فازیل میرانی دەمگەرم، کە مەشروعیەت بەو شەڕە دەدا، با چەک هەڵبگرێت و بچێتە ریزی پێشەوە و لەوێدا بە فیشەکی گەریلایەک، بتۆپێت!

دووەم: قسەی لەسەر شەڕی پەکەکە

ئەمڕۆ ڕۆژی شەمە 5 / 6 /2021 لە میدیا کوردییەکان بڵاوبۆتەوە کە شەڕ لەنێوان زێرەڤانی و گەریلا ڕوویداوە و کوژراو هەیە، بێگومان میدیای پارتی ئۆباڵەکە دەخاتە ملی پەکەکە، کەچی بەگوێرەی قسەی فازیل میرانی بێت کە لە چاوپێکەوتنەکەی 24 / 5 / 2021دا کردی ، پێش ئەو بەروارە ئەوان خۆیان ئامادە کردوە بۆ شەڕ دژی پەکەکە و لەوێدا دەڵێت " ئەو شەڕە هەر دەبێت".
بەدرێژای مێژوو، میللەتی کورد باجی شەڕی براکوژی داوە، گەلێک لە ڕۆڵەی قارەمان و کەڵەپیاوی ئەو میللەتە، بۆ بەرژەوەندیی فازیل میرانی و ئەمسالی لە شەڕی براکوژیدا بوون بە قوربانی، بۆیە ئەوجارە هێزی پێشمەرگە و زێرەڤانی دەبێت وانە لە ڕابردوو وەربگرن، گوێڕایەڵی بڕیارەکانی سەرانی پارتی و گوتەی یەکێکی وەک فازیل میرانی نەبن، کە لە کۆشک و تەلار و لەسەر سفرەی تێروپڕ دەیدەن و کوڕی هەژاری خەڵک بە کوشتن دەدەن. پێشمەرگە و زێرەڤانی نابێت لولەی تفەنگەکانیان ڕوو لە کوردی باکوور بکەن.
 ئەزموونی شەڕی براکوژی مۆرێکی شەرمەزارییە بەنێوچەوانی سەرانی باشوور، کە زۆربەمان باجی ئەو شەڕەمان داوە، کۆزی ساوای لێقەومانی ناوەختیمان دیوە و غەم و ئازاری لەبن نەهاتووی ناخی هەست و دەروونمان کێشتووە، بەڵام هەرگیز کەسێکی نزیکی سەرانی پارتەکان لەو شەڕانەدا نەبوونەتە قوربانی و لە ئازار و نەهامەتیەکانی ئەو جۆرە لێقەومانە تێنەگەیشتوون، بۆیە ئەگەر ئەو جارە شەڕی براکوژی هەڵگیرسێت، با یەکێکی وەک فازیل میرانی دەمگەرم، کە مەشروعیەت بەو شەڕە دەدا، با چەک هەڵبگرێت و بچێتە ریزی پێشەوە و لەوێدا بە فیشەکی گەریلایەک، بتۆپێت!

ئەمە لینکی چاوپێکەوتنەکەی فازیل

فازڵ میرانی لەبارەی کۆنگرەی پارتی و شەڕی پەکەکە قسە دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە