هەر کەسێک نەچێت دەنگ بدات، پاراستن هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسیان لێدەکات

Saturday, 05/06/2021, 17:48

7058 بینراوە


سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا پیاوەکانی پارتیی و پاراستن کەوتوونەتە خۆیان بە هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە دەیانەوێت خەڵکی ناچار بکەن، تا بچن دەنگ بدەن. یەکێک لەو ناموبارەکانە بە ناوی عەبدوڵڵا نەبی ئەحمەد ناسراو بە (عەبدوڵڵا نێوخانی) گەنجی پارتییە و لە هەمان کاتدا کار بۆ دەزگای پاراستن دەکات، بەرپرسی ناوچەی یەکێتیی قوتابیانی یارینە لە سنوری هەولێر، ئەم کەسە وەکو خوێندکارەکان باسی دەکەن، شیری خیانەت و ناپاکی پێدراوە هەڕەشە لە خوێندکارە  کچ و کوڕەکان دەکات، تا بچن کارتی کۆمیسۆن پڕ بکەنەوە، وەک خوێندکارەکان دەڵێن کەسێکی زۆر دڵڕەق و هیچ و پوچە هەڵسوکەوتی زۆر خراپە بەرامبەر بە خوێندکاران، تەنانەت ئەو هەڕەشەیەشی کردووە دەڵیت ئەگەر هەر کەسێک نەچیت کارتی  دەنگدان دەربهێنێت و دەنگ بدات، لە رێگای بەڕێوەبەرەکانەوە  وەکو دەرنەچوو لە خوێندن دادەنرێت و لە تاقیکردنەوەکاندا دەریان ناچێنین. دواتر بۆ ئەمەش هەر خۆی تیمێکی لە کۆمیسیۆن هێناوە بۆ خوێندگەکان بۆ وەرگرتنی کارتی دەنگدان، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە بەهەندێک لەو کچانەشی وتووە ئەگەر بێتو دەنگ نەدەن ئێمە زامنی شەرەف و ناموستان ناکەین و رەنگە دەستدرێژی سێکسیش بکرێتە سەرتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە