شه‌ری جووت گروپی كۆمپانیاكانی شتێری پاراستن و، سه‌لاحه‌دینی نیچیره‌ڤان بارزانی

Sunday, 06.06.2021, 23:17

2711 بینراوە


له‌سه‌ر (20) دۆنم زه‌وی هەردوولا هێز ده‌جوڵێنن
دوو لیوای بارزانی یه‌كان په‌لاماری یه‌كتر ده‌ده‌ن
دوێنێ له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌ویه‌كی بازرگانی گه‌وره‌ به‌رووبه‌ری(20) دۆنم، له‌ ته‌نیشت گوندی ئیتالی یه‌ك له‌ هه‌ولێر، لیواكه‌ی ره‌وان بارزانی برای نیچیره‌ڤان بارزانی ، كه‌ 6 مانگه‌ ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌یان داگیر كردووه‌، له‌لایه‌ن گروپی ستێری مه‌سرور بارزانی بۆته‌ كیشه‌یان و هێزێكی پاراستن جوڵێنراو بۆ وه‌رده‌رنانی لیواكه‌ی ره‌وان بارزانی، به‌لام نیچیره‌ڤان بارزانی هاتبووه‌ سه‌ر خه‌ت ، فه‌رمانی دابوو بە ره‌وان بارزانی له‌ ماوه‌ی 6 سه‌عات ئه‌گه‌ر هیزه‌كه‌ی پاراستن ده‌رنه‌چوون لێان بدرێت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ده‌گاته‌ مه‌سعود بارزانی، فه‌رمانی دابووه‌ مه‌سرور هیزه‌كه‌ی پاراستن بكشێنێته‌وه‌، واز له‌و زه‌وییه‌ بهینیت ، بچن دوو ده‌زگای گه‌وره‌ی حكومی بریاری رووخانی بده‌ن و، بیكه‌نه‌ پرۆژه‌ بۆ خۆیان.
هیزه‌كه‌ی پاراستن به‌ فه‌رمانده‌ی وه‌یسی بارزانی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن بووه‌، یه‌كه‌م جار مل به‌ بریاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی نه‌داوه‌ ، مه‌سعود بارزانی به‌ شه‌خسی خۆی ته‌له‌فونی بۆ كردووه‌و، پێی راگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه‌ ، خۆم دیمه‌ ناو هه‌ولێر.

حه‌مید سورچی