بۆ فڵتەوێژان،سەبارەت بە پەکەکە و پارتی

Monday, 07/06/2021, 23:33

3719 بینراوە


خۆی ئەوەی گوێمان لێیە هەر غەڵبە غەڵب و فڵتە فڵتە، کوردی باشور بە جۆرێک مردووە، ک ە ئەوەی بییەوێت زیندوی بکاتەوە دەبێت لەشێوەی خوایەکدا بێت، دەبێت بە خوا، هەڵبەت بەر لە هەرشت خوایەک کردونیەتە مردوو.
گەمژەیی لەوە دانییە باوەڕ بە پارتی بکەیت، گەمژەییەکە ئەوەیە کە تا ئێستا گوێ لەپارتی دەگریت، تا ئێستا پێت وایە دەشێت پارتی نیەتێکی باشی هەبێت.
 پارتی لە خیانەت زیاتری نەکردووە، پێش ئەوەی پەکەکەش هەبێت، دوای پەکەکەش هەر وەک کوردی بێناموس دەمێنێتەوە .
ئەوکاتەی بارزانی بە حیساب شۆڕشی دەکرد، لەوکاتەی کە پێشمەرگه ی ڕۆژهەڵات دەهاتن بۆ هاوکاری پارتی سەرکردەکانی تەسلیم دەکردەوە، گەمژەیی ئەوەیە کە لەمەسەلەیەکی نیشتیمانی دا، تەنانەت گومانیشت هەبێت کەسێک تاوانبارە جگە لە پارتی کەسێک بیانوی داوەتە تورکیا جگە لە پارتی، لەبەر ئەوەنا دژی پارتیبین، بەڵکو پارتی لەسەر خیانەتی سیاسی و نەتەوەیی دەژیت، پارتی واتا خێڵ و سەرۆک خێڵ، ئ ەحمەقی نە خێڵ دوژمنە گەورەکەی نەتەوەیه.
 ئەوە حەپۆلییە کە بە بەرچاوی تۆوە پارتی پێشمەرگەی ڕۆژی دروستکرد، بەئامادەبونی وەزیرێکی تورک، گەمژەییەکە ئەوەیە کە هەر لەسەرەتاوە دووهێز کە خواشیان یەک نییە، تۆ بێیت بەراوردیان بکەیت، پێت وابێ هەردولا دەبێ وا بجوڵێنەوە کە پێویستە بۆ بەرژەوەندیەکانمان. تۆ مامۆستای زانکۆی یان هەر بونەوەرێکی تر گەمژەی کە پێت وابێت سەرۆک خێڵی بارزان هەڵوێستێکی نەتەوەیی دەبێت، هەڵوێستی تەکتیکی نا، ستراتیژی!
ئاخر ئێوە بۆخۆتان سوک دەکەن.هەربیانویەک بێننەوە بۆ هێرشی تورکیا، یەک واتای هەیە ئەویش نەناسینی ئاکەپەیە! بە نەفامی خۆتان خیانەتی خۆتان دەردەخەن، چما خۆ پەکەکە علی قەرداغی ناچار نەکردووە ببێتە کوردی بێناموس و نۆکەری سوڵتانی نەخۆش.
بەڕێزان، ئیخوانی بێناموس، دوژمن لەداگیرکردنی وڵات لەهەموو کاتێکدا نان و رابواردنی دەوێت، ئایا ئێوە ناچارن بیانوی بۆ بێننەوە.ئێوە خۆتان سوک دەکەن، دەبێ سوکایەتیشتان پێبکرێت.
 تۆ لەوێدا گەمژەی کە پێت وابێت حیزب هەر حیزبە، بەو مەرجەی پێت وابێت پارتیش حیزبە. تورکیا کەی بیانوی ویستوە بۆ کوردکوژی، کەی پەکەکە هەبوو کە تورک کۆمەڵکوژی کوردی دەکرد.
کە داگیری دەکردی، بیانوی تورکیا ئەوەنییە کە پەکەکە لێرەیە یان لەوێ، بیانو ئەوەیە تورکیا کوردی بێناموسی دەوێت، نەک پەکەکە .
میللەتی فڵتەوێژ. وەک بڵێی ئێوە لەهەموو شیکردنەوەیەکدا، لە بیانو نەگەڕێن، لە گومانێک، درۆیە دەنگۆیەک، تابتوانن پاساوی مردویەتی خۆتان بدۆزنەوە، تابتوانن فڵتەوێژی بکەن، تا وانیشان بدەن کە تێگەیشتون. ئێوە مردون، جەستەی بێڕوحن، بۆگەنتان کردووە.
تۆ پەکەکە ببەرە دەرەوە، وادابنێ هەرنەبووە، پێش پەکەکە ئایا پارتی هەر کوردی بێناموس نەبووە.؟ هەموو دونیاش خراپ بێت، مانای ئەوەنییە تۆ پاساوی خراپی خۆت بدەیتەوە.خیانەتی تۆ لەبێدەنگی دەرچووە فڵتەفڵتیش دەکەی لە پێناو ترسنۆکی و کۆیلەیت.

یانی کەس ناتان ناسێت، کەس نازانێت بەبێ تەلەفزیۆن و شیکردنەوەی کادیرە کۆیلەکانی پارتی سەرت لە مەسەلە دەرناچی، یانی کاوێژکردنەوەی قسەی ئەمانە مەعقوڵە !
یانی تۆ پێت وایە تورکیا لەهولێر نییە؟ پێتوایە پارتی دەستی بە سەرمیدیادا نەگرتووە؟
پێتوایە لەسەری تۆشدا پەکەکە هەیە کە تورکیا مێشکی لاقەکردویت؟... خۆ پەکەکە لەقەندیلە لەسەری تۆدانییە، ئەی بۆچ تورکیا ئەو مێشکتی داگیرنەکردووە و تورکاندی، تورکیا دەیەوێت تۆ بێناموس بیت.هەی کوردی بێناموس.
ئاخر ئەم فڵتانە لەوە ساویلکەترن لەوە تێبگەن کە من پەکەکە نیم، پەکەکەیشم... ئاخر زمانی کۆیلە زمانی پیسە، چۆن بەزمانی گوڵ لەگەڵی بدوێین، چۆن ڕێ بە خۆمان بدەین سوکترین مرۆڤ و نیشتیمان فرۆش و کۆیلە قسەبکەن ڕێز لە حیزفرسەتییان بگرین.
باشە پەکەکە لەقەندیلە بیانویە وا بەگەمژەیی ئێوەمان کرد، ەی خۆ پەکەکە لە مێشکتاندا نییە، ئەی بۆ لاقەکردنی مێشکتان چی دەڵێین، کە تورک مێشکی لاقەکردوون، بۆچی مێشکی داگیرکردن، ئیسلامی و ئیخوانی بێناموس، ئەمانە کەی لەقۆناغی حوشتر دەردەچن، بۆمەگەر تورکیا ئەوشوێنەی داگیر نەکردووە، کە پەکەکەشی لێ نییە؟ بۆمیدیای داگیر نەکردون، بۆ زانکۆ و مزگەوتی داگیر نەکردوون، ئا خۆ ئەوێش پەکەکەی لێنییە؟
سەردەشتی مەزن نەیوت هەولێر تورکیایەکی بچوکە.خۆ پەکەکە لەهەولێر نەبوو، ئەی نازانن ماڵێ جاش بارزانی تورکخانەیە. من بەرگری لە پکک ناکەم، من دژی قسە جوینەوەیەم، کە بەردەوام دەیڵێنەوە!.
داڕزێن بۆخۆتان و لۆژیکی بێ ئەقڵانەتان، بۆمێشکی بۆگەن و خەواڵوتان .
ئێوە نیشتیمان فرۆشی دەکەن بیکەن، بەڵام بۆ بێناموسی پاساو مەهێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە